به یادو بیره‌وه‌ری (6) تێكۆشه‌ری گیان به‌ختكردوو. ئەحمەد مەکڵاوەیی
له كۆتایی رۆژه‌كانی مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی 1367ی هه‌تاوی دا، سێ هێزو كومیته شارستان به ناوه‌كانی هێزی زمزیران وكومیته شارستانی ره‌به‌ت و، هێزی پێشه‌وا وكومیته شارستانی مه‌هاباد و، هێزی به‌یان و كومیته شارستانی بۆكان و، هێزی قه‌ندێل، كه‌وه‌ك به‌ڵەد له گه‌ڵ ئێمه بوون و ده‌مانهه‌ویست به ناوچه‌ی به‌ری مێرگانی پیرانشاردا بگه‌ڕێینه‌وه ناوچه‌كانی خۆمان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له سه‌ركردایه‌تی حیزب را ، هه‌ڵكه‌وتووله بۆڵێی باشووری كوردستانه‌وه، كه‌وتینه‌رێ و یه‌ك شه‌و هه‌موومان چووینه گۆڕتیسوێ له بناری قه‌ندیلی سه‌ر به‌رز.
له‌وێ ده‌سته‌یك به‌و مه‌به‌سته‌مان و بۆ تاقی كردنه‌وه‌ی بواره‌كان، چه‌ند رۆژێك و چه‌ند جارێك ، به‌ره و تاقی كردنه‌وه‌ی بواره‌كانی زێی چووك وه‌ڕی كه‌وتین، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ساڵه زستان و به‌هاره‌كه‌ی تووش و به‌فر و باراناوی بوو و چۆم له راده‌به‌ده‌ر زۆر بوو، بواری نه‌دا و نه‌مان توانی بپه‌ڕینه‌وه و بۆ ماوه‌یه‌ك له گۆڕتیسوی ماینه‌وه.
به‌و هۆیه‌یی كه باسم لێ‌كرد و نه‌مانتوانی بگه‌ڕێنه‌وه و بۆ ماوه‌یه‌ك له گۆڕتیسوی ماینه‌وه، وا ساغ بووینه‌وه كه وا باشه كه گه‌ر رێگه‌ش نیه وه‌په‌ڕین ، له ناوچه‌ی به‌ری مێرگانی پیرانشار ، عه‌مه‌لیاتێكی هاوبه‌ش له سه‌ر هێزه‌كانی دوژمن به‌رێوه به‌رین.
بۆ ئه‌م مه‌بەسته‌مان كه مۆڵگه و شوێنی ته‌ئمینه‌كانی دوژمن له سه‌ر جاده‌ی ئه‌سڵی سه‌رده‌شت بۆ پیرانشار له ناوچه‌ی به‌ری مێرگانی پیرانشار هه‌ڵبژاردران، دوو مۆڵگه‌ی دوژمن هه‌ڵكه‌وتوو له ناوگوندی سێپه‌كان و پشت ماڵانی ئه‌و گونده ، كه پێشتر له 15/3/1367ی هه‌تاوی دا هێزی گیاڕه‌نگی سه‌رده‌شت عه‌مه‌لیاتێكی له سه‌ر به‌رێوه برد بوو، به‌ڵام ، له‌وێدا چوار شه‌هیدی به ناوه‌كانی ره‌حیم قارنجی و عوسمان ئه‌حمه‌دی و ئه‌بووبه‌كر مه‌مه‌ندی وخالید بووبانه‌یی لێدا بوو، خالید و ئه‌بوو به‌كریش جه‌نازه‌كانیان كه‌وتبووه به‌رده‌ستی هێزه‌كانی دوژمن و، بردرابوونه میراوێی سه‌رده‌شت و له‌وێ لەلایه‌ن خه‌ڵكه‌وه وه‌رگیرابوونه‌وه و ته‌سلیم به خاك كرابوون و جه‌نازه عوسمان ئه‌حمه‌دی و ره‌حیم قارنجیش گه‌ڕێندرابوونه‌وه به‌رقسڵ له كۆنه سوونێ و له‌وێ به خاك سپێردرابوون، ئەو مۆڵگانە كرانه هه‌ده‌فی سه‌ركیمان و هێزیكی تێكه‌ڵاو و پۆشته و په‌رداخ و هه‌ڵبژیردراو له‌و چوار هێزه ، بۆوێ دا ندرا.
له سه‌ر ئه‌وه ساغ بووینه‌وه، به‌شێك له فه‌رمانده‌رانی نیزامی له هه‌ر چوار هێزه‌كه به مه‌به‌ستی شناسایی ناوچه‌كه كه‌وتینه رێ و به وردی شوێنی عه‌مه‌لیاته‌كه شناسایی كرا و گه‌ڕاینه‌وه بۆ ده‌ورو به‌ری تاتی دوو له به‌رزایی قه‌ندیل و له‌وێڕا چه‌ند كه‌سێكمان بۆ ئاگادار كردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كان كه به‌ره و عه‌مه‌لیاته‌كه وه‌رێ كه‌وین گه‌ڕاینه‌وه بۆ گۆرتیسوێ.
كه گه‌ڕاینه‌وه بۆ گۆڕتیسوی و هێزه‌كان خۆیان ئاماده‌كرد و وه‌رێ كه‌وتین، ئه‌وه‌ی بۆ من زۆر ناخۆش بوو، ئه‌وه بوو كه له كاتی رۆیشتنمان دا كه به‌ره‌و به‌رزایی قه‌ندیل و به‌ره‌و كۆتره‌ل ده‌رۆیشتین، ئێسترێك كه وه‌سایل و ته‌قه‌مه‌نی پێوه بووێ، له‌و هه‌ورزه هه‌لدێرا كه هه‌ر سه‌ربه‌قولاتێكی ده‌یدا ، ده‌نگی شكانی ئێسقانی به‌ده‌نی ده‌هات كه ئیستاش زیاتر له 25 ساڵه له یادم نه‌چۆته‌وه و هه‌ركات بیر له‌و رۆژه ده‌كه‌مه‌وه ناره‌حه‌ت ده‌بم.
ئێواره‌ی 9 له سه‌ر 10/4/ 1367ی هه‌تاوی وه‌رێكه‌وتین و هه‌ر تیم و ده‌سته و په‌ل و تاقمه بۆ شوێنی پێ سپاردراومان كه‌وتینه رێ . به‌ڵام له نزیك هه‌واره‌كانی هه‌ڵوێ، دیتمان دوژمن رۆژی پێشتر مۆڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێداناوه كه ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه بوو دوژمن هه‌ستی به هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كه كردبوو. قه‌را بوو كه عه‌مه‌لیاته كه تیك بدرێته‌وه، به‌ڵام دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رپرسان، قه‌رار وا دانرا كه عه‌مه‌لیاته‌كه تێك نه‌درێته‌وه و له هه‌موو تیم و ده‌سته و به‌شه‌كان، ده‌سته‌یه‌كی باش بۆ لێدانی ئه‌و مۆڵگه‌ش به به‌رپرسایه‌تی بایز كه‌لامی دابندریت كه ده‌قی ئه‌مه كرا و ده‌ست به‌كار بووین و هه‌ر كام له ده‌سته و په‌ل و تاقمه‌كان بۆ شوێنی خۆمان كه‌وتینه رێ.
ئه‌و ده‌سته‌ی ئیمه كه 50 پیشمه‌رگه‌بووین و، بۆ لێدانی دوو مۆڵگه‌ی دوژمن له ناو گوندی سێپه‌كان و، پشت ماڵی ئه‌و گونده داندرابووین و، وه‌ك به‌ڵه‌دیش حوسێن چه‌كۆو چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌تری هێزی قه‌ندیلیشمان له گه‌ڵدا بوون، چووین له یه‌ك كیلۆمتری ئه‌و گونده له شوێنێكی نه‌دیو له گوندی تا كاتی ده‌ست بكار بوون ، ماینه‌وه. به‌ڵام ده‌مه‌و نیوه‌رۆیه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان زانی مێگه‌لێك گه‌یشته سه‌ر ئه‌و كانیاوه و پاش تاوێكیش بێری گوندی سێپه‌كان گه‌یشتنه‌وێ.
بێریه‌كان كه گه‌یشتنه وێ و چاویان به ئێمه كه‌وت، خه‌ریك بوو بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام ،له گه‌ڵیان دانیشتین و زۆریان قسه بۆ كرا كه نابێت به هیچ جۆرێك له ناو گوند دا ده‌نگ بكه‌ن و بڵێن پێشمه‌رگه‌مان دیتوون. به دوای ئه‌وه دا مه‌ر و بزنه‌كانیان دۆشین و به‌ره‌و گوند گه‌ڕانه‌وه و، ئێمه‌ش له به‌ر ئه‌وه نه‌ك له ده‌میان ده‌رچێ وباس بكه‌ن كه پێشمه‌رگه‌یان دیتوه و، به دوژمن بگاته‌وه ، له حاڵی ئاماده باش‌دا دانیشتین و چاوه‌روانی كاتی دیاری كرا‌و ماینه‌وه. به‌ڵام له‌و كاته‌شدا دیتمان ئه‌وه له پشت ئێمه‌وه چه‌ند جاشێك له مۆڵگه تازه دامه‌زراوه‌كه‌ی پشت هه‌واری هه‌لوێ را دێنه خوارێ.
له یه‌كه‌م چاو پێكه‌وتنماندابه جاشه‌كان، واساغ بووینه‌وه كه بیانگرین، به‌ڵام دوایه له به‌ر ئه‌وه نه‌ك ته‌سلیم نه‌بن و هه‌ڵین و ئه‌و كات ناچار بین ته‌قه‌یان لیبكه‌ین و ئاشكرا بین ، له‌وه په‌شیمان بووینه‌وه و، خۆمان حاشاردا و نه‌یاندیتین و رۆیشتنه‌وه بۆ گوندی سێپه‌كان.
به دوای ئه‌وه دا ده‌وروبه‌ری ساعه‌ت شه‌شی ئێوارێ ، ده‌ست به‌كار بووین و، وێڕای گشت شوێنه‌كانی تر، هه‌ڵمه‌تمان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی دوژمن له ناوگوند و پشت ماڵان ده‌ست پێكرد و دوژمن زۆر به تووندی كه‌وته به‌ر ئاگری چه‌كی پێشمه‌رگه‌كان كه له‌ماوه‌یه‌كی كورت دا جگه له‌وه كه به چوار بیكیسی مۆڵگه‌ی دوژمن له پشت ماڵی سێپه‌كان كه‌وتبوه به‌ر ئاگرێكی تووند، به چوار ئارپیچیش له‌و مۆڵگه ده‌درا كه درووست 110 گولله ئاریچی_مان له‌و مۆڵگه دا و ته‌واوی پێداویستیه‌كانی ئه‌و مۆڵگه كه بریتی بوون له عەمباری كه‌لوپه‌لی خواردن و ته‌قه‌مه‌نی و تانكیه‌كی گه‌وره‌ی نه‌وتی و ئیدی ئاگردران و زه‌برێكی گه‌وره‌ی گیانی و ماڵی پێگه‌ێندرا، به‌ڵام، به هۆی كوتانی سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌كان كه به سه‌ختی به ئه‌نواحی چه‌كی گه‌وره و بچووك له لایه‌ن رێژیمه‌وه ده‌كوترا ، نه‌توانرا ده‌ست به سه‌ر مۆڵگه‌كه دا بگیرێ. به‌ڵام مۆڵگه‌ی دوژمن له ناو گوندی سێپه‌كان دا به گشتی ته‌فر و توونا كرا ونزیك به 30 جاش و پاسدار له ناو گوند و ئاوده‌ستی حه‌وزی پیاوان و كانیه ژنان دا كوژران. به‌ڵام به داخه‌وه له‌و كاته دا پێشمه‌رگه‌یه‌كی هێزی قه‌ندیل به ناوی حوسێن چه‌كۆ كه‌وته به‌ر گولله‌ی جاشه‌كان و به تووندی بریندار بوو كه به داخه‌وه پاش چه‌ند ساعه‌ت به‌ربه‌ره‌كانی له گه‌ڵ مه‌رگ، سه‌رئه‌نجام گیانی پێشكه‌ش به بارگای رزگاری گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی كرد و ماڵاوایی یه‌كجاری له نیشتمان و هاوسه‌نگه‌رانی كرد.
جگه له‌وه‌ش له‌و كاته دا كه پێشمه‌رگه‌كان هه‌ڵمه‌تی شێرانه‌یان برده سه‌ر مۆڵگه‌ی دوژمن له پشتی هه‌واره‌كانی هه‌ڵوێ و زه بری باشیان له دوژمن وه‌شاند، به داخه‌وه 5 تێكۆشه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستان به ناوه‌كانی 1_غه‌فوور سه‌دیقی خه‌ڵكی گوندی نواوێی ناوچه‌ی ره‌به‌ت و، قادر بایزیدی خه‌ڵكی گوندی گۆمانی ناوچه‌ی ره‌به‌ت و، محه‌ممه‌د مازووچی خه‌ڵكی گوندی شێواوكانی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له هێزی زمزیران و، جه‌ڵاله كورده خه‌ڵكی مه‌هاباد و، ئه‌نوه‌ر یاڵاوه‌ی خه‌ڵكی مه‌هاباد و، له هێزی پێشه‌وا ، كەوتنه به‌ر ره‌هێڵه تۆپخانه‌ی دوژمن و شه‌هید بوون.
له‌و شه‌ره گه‌وره دا، زه‌برێكی گه‌وره له هێزه‌كانی دوژمن دارا و، وره‌یه‌كی زۆر به هێز درایه خه‌ڵكی كوردستان و، له ناوچه‌ی به‌ری مێرگاندا ئاگر له سه‌ر پشتی هێزه‌كانی دوژمن كرایه‌وه كه ئه‌و عه‌مه‌ڵیاته بۆ جارێكی تر، گه‌وره‌یی و له خۆبردوویی كورانی دێموكراتی به دۆست و دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی كورد نیشان دایه‌وه كه ئه‌گه‌ر كوری دێموكرات بێهه‌وێت زه‌بر له دوژمن بدا، لاترس وجوودی نیه و ئیراده‌ی به قه‌ده‌ر قه‌ندیل به‌رزه.
به دوای ئه‌وه دا كه عه‌مه‌لیاته‌كه ته‌واو بوو، شه‌هیده‌كان كه بوونه شه‌ش شه‌هید ، به‌ره‌و تاتی دوو و، كۆتره‌لی گه‌ڕاینه‌وه و، به‌یانی رۆژی 11/4/1367ی هه‌تاوی شه‌هیده‌كان_مان له تاتی دوو و كۆتره‌لی له به‌رزترین شوێنی قه‌ندیلی سه‌ر به‌رز به‌خاك سپاردن و، هه‌ر ئه‌و رۆژه گه‌ڕاینه‌وه بۆ گۆڕ تیسوێ و، رۆژی دواتریش گه‌ڕاینه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی حیز ب له بۆڵی و ، بنكه‌كانی خۆمان له‌و ده‌ورو به‌ره.
لێره دا روو له هه‌موو ئه‌و هاوسه‌نگه‌رانه‌م له هه‌ر چوار هێزه‌كه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان دا كه له‌و عه‌مه‌لیاته دا به‌شدار بوون، ده‌كه‌م و داواكارم كه له كه‌موو كوریه‌كانی ئه‌م بیره‌وه‌ریه بم بوورن . چونكه ره‌نگبێت حافزه‌ی من هه‌ر توانیبیه‌تی ئه‌وه‌نده هه‌ڵبگرێت .
هه‌ر لێره شدا سپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه هه‌ڵه‌م بۆ راست ده‌كه‌نه‌وه و كه‌موو كوریه‌كانم بۆ ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن و به راو بۆچوون و بیره‌وه‌ری خۆیان، بابه‌ته‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كه‌ن و یاده‌كه زیاتر رێز ده‌گرن .
به هیوای ئه‌وه كه هه‌ر كام له‌و كادر و پێشمه‌رگانه‌ی له‌و شه‌ڕه دا به‌شدار بوون و ئه‌م بابه‌ته ده‌بین و ده‌یخوێنه‌وه، له بۆ چوونه‌كاندا ، بۆچوون ورای خۆیان ده‌رببڕن تا ئه‌م بیره‌وه‌ریه ببێته لاپه‌ره‌یه‌كی زێرین له مێژووی خه‌باتی پڕ لی هه‌ورازو نشێوی حیزبی دێموكراتی كوردستان ، تا وه‌چه‌كانی ئیستا و دواتری نه‌ته‌وه‌كه‌مان ، له ، له خۆ بردوویی جیلەکانی پێش خۆیان ئاگادار بكرین . به بۆچوونه‌كانتان ئەم نووسینە ده‌وڵه‌مه‌نتر بكه‌ن .
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی، رێكه‌وتی 27/3/ 1392ی هه‌تاوی .