” ئایا هەریمی کوردوستان دەبێتە هەریمێکی ئیسلامی ؟ ” جەعفەر کەریمی

چاوە دێران دەڵێن : کار وچالاکی حیزبە ئیسلامیەکان بۆ بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات لە هەریمی کوردوستان ( باشور ) دەتوانێ سەرەتایەک بێ نوێ وتازە کە دووگرووپی بەرچاو دەخاتەژێر پرسیار ؟ رێکخراوە ناسیونالیستەکان وسکولارەکان ، ئەم گرووپانە بەر دوام ئاماژە بەوە دەکەن کە ببێتە سەرتایەک بۆلە ناو بردنی دێمۆکڕاسی لە هەریمی کوردوستان؟

لەلایەکی دیکەوە رێکخراوە ئیسلامیەکان، یەکیەتی ئیسلامی و جەماعەتی ئیسلامین تەنیا بیر لەوە دەکەنەوە دەسەڵاتێکی ئیسلامی وئایینی تەنیا رێکارە بۆ رزگاری خوازی بە دوور لە چەشنە گەدەڵی، ئەو جیاوازیەش بە درێژایی ژیانی سیاسی هەریم هەر بەردەوام بووە. ئەو بابەتەی کە هەتا ئەو رۆ بۆتە مانٶڕی سیاسی بۆ حیزبە ئایینیەکان رۆڵی راگرتنی باڵانس بووە لە نێوان پاڕتی ویەکیەتیدا.

هەروەها لەساڵی ٢٠٠٩ی ، ز ئیسلامیەکان توانیان لە نێوان گۆڕان ویەکیەتی وپاڕتیدا رۆڵێکی هێور کردنەوەیان هەبێ . پرسیار ئەوەیە ئێستا هەریمی کوردوستان خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم وپارڵمان ئامادە دەکا .ئایاحیزبە ئیسلامیەکان دەرەو سەرۆکی هەرێم هەنگاو دەنێن؟یان لە کیبەرکێی ئاڵوگۆڕەکانی ئاسای بنەڕەتیهەریم حەولدەدەن ؟ یا رێگا خۆش دەکەن بۆ چەسپاندنی یاساو شەرعی ئیسلامی .ئەوان دووهەلی گرینگیان لەبەر دەست دایە .یەکیان ،ئەو بۆشاییەی کە بە رۆیشتنی مەسعود بارزانی دێتە گۆڕێ . ئەوی دیکە ئاڵوگۆڕی چاوەڕوان کراون ( ئەگەر بگونجێ ) کە پێش نوسی یاسای بنەڕەتییە کە رێگایان بۆ خۆش بکا کە هەمیسان بتوانن رێکاری ئایینی وفکری خۆیان بەتەواوی لە یاسادا بسەپێنن .

سەرەۆکی هەرێمی کوردوستان :

بە پێی داخوازی سەرۆکی هەرێم وسەرۆک وەزیران لە سازی هەڵبژاردندا ، قەرارە لە رۆژی ٣١ی سێپتامبری داهاتوو هەڵبژاردنی پارڵمان وهەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم دەست پێدەکا . مانەوە یا نەمانەوەی مەسعود بارزانی وەکو سەرۆکی هەریم شکو گومانی زۆری دروست کردووە . حیزبە ئیسلامیەکان وئۆپۆزیسیون لەسەر ئەو باوەڕن کە بارزانی حەول دەدا تا جارێکی دیکەش خۆی بۆ سەرۆکی هەری بپاڵێوێ. ئەوە لە حاڵیکدایەکە ئۆپۆزیسیون دوو بارە پاڵاوتنی بارزانی بە کارێکی نایاسایی دەزانێ چونکی ئاسا بەروونوی ئاشکرای کردووە. لەو نێوەدا گومان دێتە پێشێ کە هەنگاوی حیزبە ئیسلامیەکان بۆ بە دەستەوەگرتنی سەرۆکایەتی هەریم بۆتە هۆی راکێشانی بیروڕای چاوەدێرانی سیاسی .

لە ساڵی ٢٠١٢ ی ، ز ،دەبیری یەکەمی رابوردووی یەکیەتی ئیسلامی لەسەرکار لاچوو . سەلاحەدین بەهائەدین کە خۆی بە پاشکۆی ، ئیخوانولموسلمین ، دەزانێ و سەید ” قوتب ” وەکی پێشەوای خۆی دەداتە ناسین یەکێک لە هۆیەکانە کە سکولارەکانی نیگەران کردووە بۆتە مایەی شادی ئیسلامگەراکان .ئێسا کە بارزانی لەبچێ و سکولارەکانی وەکو ، گۆڕان ، یرکیەتی بەرەو گۆشەگیری سیاسی هەنگاودەنێن لەو حاڵەدا تەنا بژاردە کەسێکی وەکو ، سەلاحەدتن بەهائەدین دەبێ .بۆچی بەرپرسی یەکەمی گۆڕان نەوشیرەوان مستەفا رایگەیاند کە خۆی بۆ سەرۆکایەتی هەریمدەپاڵێوێ . لە لایەکی دیکە تەنیا بژاردە بۆ یەکیەتی کە بتوانێ خەڵک کۆ کاتەوە ، دوکتور بەرهەم ساڵحە ، بەڵام لەجیاتی رووی لە بوون بە سەرۆکایەتی هەریم بێ زیاتر رووی لە داهاتوی و جێنشینی دوای جەلال تاڵەبانیە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری لە عێڕاق بەبونی بژاردەی سکولار و جێی متمانە لە ناوەرۆکی حەڕەکەتی ناسیونالیستی کوردلە هەریم وا نیشان دەدا کە ئیسلامیەکان شانسیان زیاترە .

یاسای بنە ڕەتی و حیزبە ئیسلامیەکان :

مەسعود بارزانی لە ساڵوەگەڕی شۆڕشی ،گوڵاندا ،گوتی : یاسای بنەڕەتی هەرێم دەبێ راپرسی بۆ بکرێ ،ئەو گوتنەبوو بە هۆی ناڕەزایەتی دوو لەسەر سێی لایەنە دژبەرەکانی ئسلامیەکان .یاسای بنەڕەتی هەریم کە پێشنوسی وی لەساڵی ٢٠٠٦، زقەبوڵکراوە و٣٦ حیزب ئەوکات دەنگیان پێداوە .بەڵام بە نزیکبونەوەی کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەریم گۆڕان لەسەر ئەو باوەڕەیە کە هەمەپرسی ئەو یاسایە بۆ ئەوەیە کە بارزانی دەخوازێ جارێکی دیکەش ببێتە سەرۆکی هەرێم .بەڵام پرسیار ئەوەیە کە حیزبە ئیسلامیەکان چۆن مەبەستێکیان هەیە؟ ساڵی ٢٠٠٦ وتووێژێکی زۆر لە پارڵمان لەئاراداهەبوو کە حتزبە ئیسلامیەکان بە تەواوی هێز دەیانخواست بۆچوونە ئایینیەکانی خۆیان لە ناو یاسادا بگونجێنن بەلام ئەورێکارە حەجێی بەروونکردنەیە هەیە.ئێستاش نوسینی یاسای هەرێم جێگای لێکدانەوەیە وحەولدەدرێ بگەڕێتەور پارڵمان ئەوکارە ئەوەمان پێ دەڵێ کە حیزبە ئیسلامیەکان دەخوازن بە خواستەکانیانبگەن .بەڵامگەتشتن بەو سیاسەتە ئاسان نیە گومانی زۆر دروستدەکا چون هەردووک حیزبەئیسلامیەکان باوەڕی زۆریان بە یەکتر نیە چونکی یەکیان سەربە دەسەڵاتی ئێرانە وئەوی دیکەش سەربە دەسەڵاتی توکیەیە .

لە لایەکی دیکەشەوە هەتا ئەوڕۆئیسلامیەکان وەکو باڵانسێک لە پەیوەندی لە گەڵ حیزبە ناسیونال سکولارەکان بون لە حاڵی حازرداوادەزانرێ کە ، گۆڕان، یەکیەتی ، پاڕتی ، حەول دەدەن کەڵکیان لێوەبگرن. بەڵام لەوانەشە هەلی باش هەڵکەوێ بۆ بیرکردنەوەو سەرکەوتنی زۆرتری ئەوان . لە ماوی ساڵانی رابوردوودا حیزبە سکولارەکان داییم لێک دوور بون .ئەوەش بۆتە هۆی هاتنەئارای کایەی سیاسی زیاتر بۆ ئیسلامیەکان هەروەها هاندانی ناوچەیی وسەرکەرتنی حیزبە ئیسلامیەکان بۆتە دەست مسیەی ورەیەکی فراوان بۆ بەدەست گرتنی رێبەرایەتی سیاسی لە چواچێوەی هرێمی باشوری کوردوستان .

سەرچاوە : رووپەڕی ،بی،بی،سی، چاوەدێران دەڵێن.

لە نوسینی ،حیسام پێشدەست

وەرگێڕانەوەبۆ هەنگوین زمانی کوردی ، جەعفەر/ کەریمی

ت / فەنلاند/ ١٦/ ٦ ٢٠١٣