به‌یاننامه ئاکامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری، رێفراندۆمێکی واتادار
هاونیشتمانه ئازادیخوازه‌کان!
خه‌ڵکی خه‌باتکاری کوردستان!
تینوان وهۆگرانی ئاڵوگۆڕ له ئێران!
رۆژی 24ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، خه‌لکی ئێران بۆ جارێکی دیکه چوونه‌وه سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان تا وێڕای هه‌ڵبژاردنی شووڕاکانی شار و دێ، له نێو 6 کاندیدای پۆستی سه‌رکۆماریی ئێران دا، یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرن.
هه‌ڵبژاردنی یازده‌یه‌مین خولی سه‌رکۆماری له ئێران دا له بارودۆخێک دا به‌ڕێوه چوو که:
– دوو له به‌هێزترین کاندیداکانی خولی پێشوو(میر‌حوسێن مووسه‌وی و مێهدیی که‌رروبی) که یه‌که‌میان براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی پێشووی سه‌رکۆماری بوو، وێڕای سه‌دان ناڕازیی دیکه له ده‌سکاریی ئاکامه‌کانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه هه‌ر وا له ده‌ستبه‌سه‌ری و به‌ندیخانه دابوون،
– زۆربه‌ی نزیک به ته‌واوی ئه‌و کاندیدایانه‌ی ده‌یانتوانی نوێنه‌رایه‌تیی به‌شێک له ویست و داخوازه‌کانی خه‌ڵک یان ته‌نانه‌ت ریفۆرمخوازانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی نیزامی کۆماری ئیسلامی بکه‌ن، له لایه‌ن شووڕای نیگابانه‌وه، سه‌لاحیه‌تیان ره‌ت کرابۆوه و مه‌یدانه‌که به تایبه‌تی بۆ کۆنه‌پارێزان و ئوسوولگه‌راکانی نزیک به ناوکه‌ی ئه‌سلیی ده‌سه‌ڵات، ئاوه‌ڵا هێشترابۆوه،
– حیزب و و رێکخراوه سیاسییه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌ر وه‌ها زۆر که‌سایه‌تیی جۆراوجۆر و چالاکی سیاسی، کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی له ده‌ره‌وه و ژووره‌وه‌ی وڵات ، به هۆی دژه‌دیموکراتیکبوونی سیسته‌می کۆماری ئیسلامی و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی و رێزدانه‌نانی رێبه‌ری و دامه‌زراوه داسه‌پاوه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و رێژیمه بۆ ئاکام و په‌یامی هه‌لبژاردنه‌کان، هه‌ڵبژاردنه‌کانی 24ی جۆزه‌ردانیان ته‌حریم کردبوو.
له لایه‌کی دیکه‌وه خه‌ڵکی وڵاتی ئێران له هه‌لومه‌رجێک دا به‌ره‌و دوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری و شووراکانی شار و دێ چوون که:
– ئه‌زموونی تاڵی 8سال ده‌سه‌ڵاتداره‌تی و به‌ڕێوه‌به‌رێتیی سه‌رکۆمار و ده‌وڵه‌تێکی گوێ له مستی به‌یتی رێبه‌ری و سوپای پاسداران و ده‌زگا و دامه‌زراوه نیزامی و ئه‌منییه‌تییه‌کانیان به نرخێکی گران تێده‌په‌ڕاند ،
– له ئاکا‌می هه‌رچی یه‌کده‌ستکرانی ده‌سه‌ڵات له هه‌ر سێ بیاڤی یاسادانان‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتی(ده‌وڵه‌ت)، قه‌زایی دا،سه‌رکوت و ده‌مکوتکردنی نه‌ک هه‌ر چه‌شنه ده‌نگێکی جیابیر و ناڕازیی نێو خه‌ڵک، به‌ڵکوو هی نێوخۆی نیزامیش، ببووه ره‌واڵێکی ئاسایی و، خه‌فه‌قان و زه‌بروزه‌نگ باڵی به سه‌ر هه‌موو ولات دا کێشابوو،
– سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دینه‌ژاد و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌کانی دیکه له هه‌ر دوو ئاستی نیوخۆیی و ده‌ره‌وه دا، که شه‌خسی رێبه‌ری نیزام هانده‌ر و پشتیوانیان بوو،خه‌ڵک و وڵاتی ئێرانیان له گه‌ڵ گوشار وته‌حریمی سیاسی و ئابووریی کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی و کێشه و قه‌یرانی جۆراوجۆریی نیوخۆیی به‌ره‌وڕوو کردبوو.
به‌م جۆره هه‌ڵبژاردنه‌کانی 24ی جۆزه‌ردان، وێڕای به‌ربه‌سته جۆراوجۆره‌کان له سه‌رڕێی خۆپالاوتنی کاندیداکان و سه‌ره‌رای موهه‌ندیسی کرانیان له لایه‌ن به‌یتی ره‌هبه‌ری و فه‌رمانده‌رانی سوپای پاسداران و شووڕای نیگابان، ده‌رفه‌تێک بوون له به‌رده‌م خه‌ڵکی ئێران دا. جارێکی دیکه ده‌نگده‌رانی ئێران که‌وتنه‌وه سه‌ر دووڕێیانێک. له خێری هه‌ڵبژاردنێکی نائازادی پڕ له‌که‌موکووڕی و به‌ربه‌ست، چاوپۆشی بکه‌ن و مه‌یدانه‌که بۆ تاقمێک بڕیاربه‌ده‌ستی نیزامی کۆماری ئیسلامی چۆل بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگای هه‌ڵبژاردنێکی موهه‌ندیسیی کراوه‌وه، بێ هیچ گرفتێک پاشماوه‌ی به‌رنامه‌کانیان ببه‌نه پێش؟ یان به وشیاری و زیره‌کییه‌وه بێنه نێو مه‌یدانه‌که و له چوارچێوه‌ی زه‌رفییه‌تی به‌رته‌سکی هه‌رئه‌و جۆره هه‌ڵبژاردنانه‌ش دا، ئیراده و په‌یامی خۆیان به شێوازێکی هێمنانه و مه‌ده‌نی به ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی و به دنیا نیشان بده‌ن؟
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ندازیارانی هه‌ڵبژاردن له ئێران، کاندیدایه‌کی ئه‌وتۆیان له مه‌یدانی ململانێ دا نه‌هێشتبۆوه که پێکهاته و توێژ و ته‌یفه جیاوازه‌کانی خه‌ڵکی وڵات، داخوازه‌کانی خۆیان له دروشم و به‌رنامه‌کانی ئه‌و دا بدۆزنه‌وه، زۆرینه‌یه‌کی گه‌وره له ده‌نگده‌ران، ده‌نگیان به ئاغای حه‌سه‌نی رووحانی دا که دروشم و به‌رنامه‌کانی تا راده‌یه‌کی به‌رچاو له دروشم و به‌رنامه‌کانی 5کاندیدای دیکه‌ی سه‌رکۆماری، جیاواز بوون. نزیکه‌ی 19 میلیۆن ده‌نگده‌ر، که له نێویاندا زۆر که‌س هه‌بوون به‌رنامه و کاندیدایه‌کی ته‌واو دڵخوازی خۆیان شک نه‌ده‌برد، له رێگای ده‌نگدان به تاکه کاندیدایه‌ک که خوازیاری” ئیعتدال ومیانه‌ڕه‌وی” و چاوخشاندنه‌وه به سیاسه‌ته نێوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کانی کۆماری ئیسلامی بوو، شکستێکی گه‌وره و تاڵیان به ئوسوولگه‌راکان و کۆنه‌پارێزانی نێو کۆماری ئیسلامی چێشت و ئاکا‌می هه‌ڵبژاردنی یازده‌یه‌مین خولی سه‌رکۆمار‌ییان، به زیانی ویستی خامنه‌یی و به‌یتی ره‌هبه‌ری وسوپای پاسداران و هتد گۆڕی.
دیاره له هه‌ڵبژاردنی شووڕاکانی شار و گونده‌کانیش دا، ئه‌گه‌ر چی سه‌لاحیه‌تی ژماره‌یه‌کی زۆر له کاندیداکانی جێی په‌سه‌ند و پشتیوانیی خه‌ڵک، له لایه‌ن دامه‌زراوه‌کانی سه‌ر به ڕێژیم ره‌تکرابۆوه و پێشگیری له خۆپاڵاوتنی ڕێژه‌یه‌کی زۆر له که‌سانی جێی متمانه‌ی خه‌ڵک کرابوو، کۆمه‌لانی خه‌ڵک به ئیمکاناتی خۆماڵی، پشتیوانی‌یان له کاندیداکانی خۆیان کرد و له گه‌ڵ ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی دام و ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ر و سیخوڕییه‌کانی رێژیم، که‌وتنه ململانێ و سه‌ره‌رای نایه‌کسانبوونی توانا و ئیمکانات و شانسه‌کان، له زۆر شار و ناوچه و گوند، توانیان رێژه‌یه‌کی به‌رچاو له کاندیداکانی خۆیان سه‌رخه‌ن.
حیزبی دیموکراتی کوردستان، سه‌ڕه‌ڕای بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 24ی جۆزه‌ردان، هه‌ر وه‌ک پێشتریش ڕای گه‌یاندبوو بۆ ته‌شخیش و بڕیاری خه‌ڵکی کوردستان و ئێران له پیوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا رێز داده‌نێ. هه‌ڵوێستی پێشترمان به‌رامبه‌ربه‌م هه‌ڵبژاردنانه، ئێمه له ده‌رکی گرنگیی ئاکامه‌کانیان به تایبه‌تی ئاکا‌می یازده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریی ئێران، دوورناخاته‌وه. به باوه‌ڕی ئێمه ئاکا‌می ئه‌و هه‌ڵبژاردنه، پێویستیی به لێکدانه‌وه‌یه‌کی واقیع بینانه و بوێرانه‌ی هه‌موو لایه‌ک و هه‌ڵوێسته‌کردنی جیددی و به‌رپرسانه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن له سه‌ر په‌یامه‌کانی خه‌ڵکی ئێران هه‌یه. به لێکدانه‌وه‌ی ئێمه:
– ئه‌وخه‌ڵکه‌ی چوونه سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان، نه‌ک بۆ نیشاندانی پشتیوانی له ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و خوڵقاندنی “حه‌ماسه‌ی سیاسی” به‌و جۆره که خامنه‌یی وراگه‌یه‌نه‌کانی ڕێژیم ئیددیعای ده‌که‌ن، به‌ڵکوو بۆ گه‌یاندنی په‌یامی خۆیان که داوای گۆڕان وناره‌زایه‌تیده‌ربڕین له سیاسه‌ته نیوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کانی چه‌ند ساڵی رابڕدووی ده‌سه‌ڵاتدارانه، له هه‌ڵبژاردن دا به‌شداربوون.
– هه‌روا که هه‌ڵوێستی ته‌حریمی هه‌ڵبژاردن و پشت‌کردن له سندووقه‌کانی ده‌نگدان، جۆرێکه له ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕین له ده‌سه‌ڵاتی وڵات و نیشانده‌ری نادیموکراتیکبوون و وڵامده‌رنه‌بوونی پڕۆسه و سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه، به‌شداریی واتاداری خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان له سیسته‌مێکی داخراوی وه‌ک کۆماری ئیسلامی‌یش دا، وه‌ک به ته‌جره‌به ده‌رکه‌وتووه، جۆرێکی دیکه له ناره‌زایه‌تیده‌ربڕین و “نا”گو‌تنه به ده‌سه‌ڵاتی وڵات و سیاسه‌ته‌کانی، که له هێندێک قۆناغ دا ده‌توانێ ڕۆڵ و کاریگه‌ریی خۆی هه‌بێ.
– ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی له ته‌واوه‌تی خۆی دا و به تایبه‌تی چڵه‌پۆپه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته واته وه‌لیی فه‌قیه، ده‌بێ په‌یامی نزیکه‌ی 19میلیۆن ده‌نگده‌ری ئێرانی به دروستی تێ بگا و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه وه‌ک رێفراندۆمێک سه‌یر بکا که زۆرایه‌تییه‌کی گه‌وره له ده‌نگده‌ران، له ڕێگای ده‌نگه‌کانیانه‌وه په‌یامێکی روونیان به‌وان داوه. خه‌ڵکی ئێران خوازیاری گۆڕانن. گۆڕان له‌و سیاسه‌تانه دا که وڵاته‌که‌ی ئه‌وانی له جیهان دابڕیوه و به‌ره‌ورووی گوشار و گه‌مارۆی جیهانی و هه‌ژاری وبرسیه‌تیی کردوونه‌وه، گۆڕان له جۆری ده‌سه‌لاتداره‌تییه‌ک دا که که‌مترین ماف و ئازادی به هاونیشتمانان ڕه‌وا نابینێ و ولاتی خۆیانی لێ کردوون به زیندان و دۆزه‌خ. گۆڕان له‌و قانوون وچوارچێوه و ڕێوشوێنانه دا که به‌رهه‌می بڕیار و ئیراده‌ی خه‌ڵک نین و تاقمێک به ناوی دین وشه‌ریعه‌ته‌وه به سه‌ر ئه‌وانیان دا سه‌پاندوون.
– سه‌رکۆماری هه‌ڵبژێردراو ئاغای حه‌سه‌نی ره‌وحانی، که توانیویه‌تی ده‌نگ و متمانه‌ی ئه‌م ژماره زۆره‌ی ده‌نگده‌ران به ده‌ست بێنێ و له ململانێ له گه‌ڵ5 کاندیدای دیکه دا سه‌ربکه‌وێ، به‌رپرسیاره‌تییه‌کی میژوویی که‌وتۆته سه‌ر شان.ئه‌گه‌ر ترۆپکی ئه‌و نیزامه وسروشتی پێکهاته‌ی کۆماری ئیسلامی‌یش، هانده‌ر و یارمه‌تیده‌ری نه‌بن و ته‌نانه‌ت له به‌رده‌می دا رێگر بن، له سه‌ریه‌تی به به‌ڵێنه‌کانی خۆی وه‌فادار بێ. ئه‌زموونی سه‌رکۆماره‌کانی پێشوو، که ره‌زامه‌ندیی وه‌لیی فه‌قیه و ره‌چاوکردنی به‌رژه‌وه‌ندی نیهاد و ناوه‌نده ناخه‌ڵکی و داسه‌پاوه‌کانیان خسته سه‌رووی پشتبه‌ستن به پشتیوانیی خه‌ڵک وهه‌نگاونان بۆ جێبه‌جێکردنی چاوه‌ڕوانییه‌کانیان، ده‌توانێ زۆر ده‌رسی به نرخی بۆ ئه‌م سه‌رکۆماره تێدا بێ. ده‌نگدانی خه‌ڵک له 2ی جۆزه‌ردانی 1376، 22ی جۆزه‌ردانی 1388 و 24ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ دا،ده‌ریان خستوه که هه‌ر کاندیدایه‌کی سه‌رکۆماری،ئاوڕ له ویست و داخوازه‌کانی خه‌لکی وڵاته‌که‌ی بداته‌وه، خه‌ڵك بوێرانه به پێشوازییه‌وه ده‌چن و سه‌ری ده‌خه‌ن.شاراوه‌ش نییه که هه‌ر سه‌رکۆمارێک خه‌ڵکی له پشت بێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له نیوخۆی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتیش دا کارشکێنیی بکه‌ن، هه‌م له ئاستی نیوخۆیی و هه‌م له ئاستی نیوده‌وڵه‌تی دا،ده‌توانێ سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بێنێ.
– خه‌ڵکێک که سه‌ره‌ڕای هه‌موو کۆسپ و له‌مپه‌ره‌کان، به یه‌کگرتوویی و وشیاریی سیاسی و ده‌نگدانی واتاداری خۆیان، توانیان ناوکه‌ی سه‌ره‌کیی ده‌سه‌ڵات له کۆماری ئیسلامی دا تووشی شکستێکی سه‌رسوڕهێن بکه‌ن، ده‌بێ ئه‌م سه‌رکه‌وتنه بکه‌نه ده‌سمایه‌ی خه‌بات و ململانێی له‌مه‌ودوای خۆیان له گه‌ل دیکتاتۆری و سه‌ره‌ڕۆیی. به تایبه‌تی پێشه‌نگان و چالاکانی خه‌باتی هێمنانه و مه‌ده‌نی له نیوخۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که رۆڵیان له خستنه رووی پرسی کورد و سه‌رنجڕاکێشانی کاندیداکانی سه‌رکۆماری بۆ لای سته‌ملێکراویی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان و به تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئێران راکێشا، پێویسته به بڕوابه‌خۆبوونێکی زیاتره‌وه کاری خۆیان درێژه بده‌ن. ده‌نگه‌کانی ڕێژه‌یه‌کی جێگای سه‌رنجی خه‌ڵک له کوردستان به ئاغای حه‌سه‌نی روحانی، هه‌ڵگری واتا و وپه‌یامێکی زۆر ڕوونن. ئه‌و ده‌نگانه، پێوه‌ندیی راسته‌وخۆیان به‌و مافانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه هه‌یه که زیاتر له 30 ساڵه له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه، پشتگوێ خراون و ئێستا سه‌رکۆماری هه‌ڵبژێردراو به‌رعۆده بوو، لانی که‌مێک له‌وان، دابین و ده‌سته‌به‌ر بکا. نه‌ک هه‌ر نابێ ڕێگا به سه‌رکۆماری نوێ بدرێ ئه‌م به‌ڵێنانه له بیر خۆی بباته‌وه، به‌ڵکوو ده‌بێ هان بدرێ ڕێخۆشکه‌ری هه‌نگاوی گه‌وره‌تر و ئالوگۆڕی زیاتر بێ.
حیزبی دیموکراتی کوردستان به‌م لێکدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌یه ڕیزبۆ بڕیاری خه‌ڵکی ئێران و ئاکا‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌وان داده‌نێ. هه‌ر له‌و کاته‌ش دا به پێی ئالوگۆره‌کانی داهاتووی ئێران، روانگه و هه‌ڵوێستی خۆی به ئاگاداریی هه‌موو لایه‌ک ده‌گه‌یه‌نێ.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
27ی جۆزه‌ردانی 1392ی هه‌تاوی
17ی ژوئه‌نی 2013