یادێک له بێکه‌س له ئێواره کۆڕێکدالە لایەن ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ڕامان لە ئوسترالیا
په‌شێو: “بێکه‌س سامانی نه‌ته‌وه‌ییه”
که هه‌واڵی کۆچی دواییت بڵاو بۆوه، چۆم و بنار، شاخ و لووتکه، وشه و ڕسته، خۆر و گزینگ، دارستان و پێشمه‌رگه، ته‌نانه‌ت گه‌نج و پیریش به‌یه‌که‌وه هاواریان کرد:
“شێرکۆ! تۆ نامری – تۆ له مردن به‌هێزتری!”
هاونیشتمانانی به‌ڕێز
هه‌روه‌ک ئاگادارن له ڕۆژی 4/8/2013، دڵی پڕ له خۆشه‌ویستی شاعیری ناوداری کورد شێرکۆ بێکه‌س له لێدان که‌وت. بێکه‌س ئه‌گه‌رچی شاعیرێکی که‌م وێنه بوو، یه‌کێک له باشترین پارێزه‌رانی زمان و ئه‌دبیاتی کوردیش بوو.
بێکه‌س هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ستی به زامی ئه‌و برینه قووڵه کرد که وڵاته‌که‌یان به 4 به‌ش دابه‌ش کردبوو. هه‌ر بۆیه هه‌ست به “ژیانی ژێرده‌ستی، داگیرکه‌ری، خه‌بات بۆ ڕزگاری” ده‌توانرێ له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هۆنراوه‌کانیدا هه‌ست پێ‌بکرێ.
بۆ ڕێزگرتن و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له ژیانی پڕ به‌رهه‌می بێکه‌س، ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ڕامان ئێواره کۆڕێکی ئه‌ده‌بی پێک‌دێنێ.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه، ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ڕامان له لایه‌ک داوا له شاعیران، نووسه‌ران، ڕووناکبیران و هه‌موو ئۆگرانی شێعر و ئه‌ده‌بیات ده‌کا تا به نووسینی شێعر و په‌خشان و وتار و لێکدانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی شێعره‌کانی مامۆستا بێکه‌س، به‌شداری ئه‌م ئێواره کۆڕه بکه‌ن. له هه‌مان کاتیش‌دا، داوا له گشت کورده‌کانی ئادڵاید و ده‌وروپشت ده‌کا تا به هاتنیان پێوه‌ندی خۆیان له گه‌ڵ ئه‌م شاعیره مه‌زنه‌ی گه‌له‌که‌مان دووپات بکه‌نه‌وه.
تکایه ئه‌گه‌ر ده‌تانهه‌وێ به نووسراوه به‌شداری ئه‌م کۆڕه بکه‌ن، ئه‌م خاڵانه‌ی خواره وه‌به‌رچاو بگرن:
ناوی بابه‌ته‌که‌تمان تا 1/9/2013 بۆ ئیمه‌یڵ بکه.
هه‌وڵ بده‌ن، بابه‌ته‌که‌تان له 10 خۆله‌ک زیاتر نه‌خایه‌نێت.
بابه‌ته‌که‌ت ده‌توانی ته‌نیا به زمانی کوردی یا ئینگلیزی پێشکه‌ش بکه‌ی.
Raman Educational Centre commemorates the life of great Al25insh poet, Sherko Bekas
Day: Sunday
Date: 8/9/2013
Time: 2 pm
Address:
576 Montague Road (opposite to Modbury Council) Modbury North SA 5092
E-mail: ramaneducationalcentre@yahoo.com
0430500511