حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان و ماددەی ١٤٠! محەممەد سولێمانی

کابینەی نوێی لە هەرێمی کوردستان پاش پێک هاتن و دەست بەکاربوونی چەند ئەرکێکی جەوهەری و مێژووی دەکەوێتە سەرشان کە ئەو جاریان دەبێت بە هەموو لایەك جەخت لە سەر بەئاکام گەیاندنی بکەنەوە و توانای   ماددی و مەعنەوەی خۆیان لە ئاستی نێوخۆ و دەرەوە بەکاربهێنن بە مەبەستی جارەسەرکردنی.

ئەویش بێگوومان   مەسەلەی ماددەی ١٤٠ و ناوچەکێشە لەسەرەکانیتری کوردستانە کە هیچ جۆرە پێشوەچوونێک لەو بوارەدانابینرێ لە گەڵ حکوومەتی ناوەندداو، بگرە هەست بە قوڵتر بوونەوەی ئەو قەیرانە سیاسی و جوغڕافیا دەکرێت و جیا لە کورد هیچ لایەک مەیلیان بە لای چارەسەرکردنی کێشەی کەرکوک و شوێنەدابڕاوەکانی کردستاندانیە . بەمەبەستی یەک لایکردنەوەی سنووری ئیداری هەرێمی کوردستان لە گەڵ حکوومەتی مەرکەزی ئێراق ،کورد دەبێت یەكڕیزی سیاسی خۆی وەك پێویستیەکی سیاسی ومێژووی بپارێزێت بۆ ئەوەی بە ڕێگای ئاسانتر دا بتوانێت قەیرانی ناوچە دابڕاەکان چارەسەربکا و هەموو ناوچەکان بەگەڕێندڕێنەوە سەرهەرێمی کوردستان. سەرۆکایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان نابێت ڕێگا بە هیچ هێز و لایەنێکی ئێراق بدات سنووری ئیداری کوردستان بشێوێنێ و ئەمڕۆ و سبەی بە جێ بەجێکردنی ئەو بڕیارو پڕۆژە یاسایانە بکرێت کە لە بەرژەوەندی کورددا قەراریان لەسەردراوە و بەڵام هەر بە هەڵاوەسراوی ماونەتەوە.

سنووری ئیداری سیاسی  کوردستان بایخی مێژووی خۆی هەیە و کابینەی نوێ دەبێت بە هێزتر لە سالانی ڕابردوو بۆ ئەو مەبەستە کار بکات. گەلی کورد بۆ گەیشتنی بەو ئامانجە سیاسی ونەتەوەیە دەبێ پێش هەموو شتێک ناوماڵی خۆی ڕێکبخات و ئەو کێشە و مل ملانەی نێو خۆیانە کە لە سەر شێوەی حوکمرانی سیاسی و ئیداری هەرێمی کوردستان سەریان هەلداوە وەلابنرین و هیچ هێزێکی سیاسی ئامانجی بەلاوازکردنی لایەنی بەرانبەری لە گۆڕەپانی سیاسیدا سود نابات و هەر کورد لێی زەرەرمەند دەبێ. ڕەنگا وڕەنگی سیاسی و تیڕوانینی جۆربەجۆر لە سەر مەسەلە ئەساسیەکان نابێت زیان بە دەسکەوتە سیاسی و نیشتیمانیەکان  بگەیەنێت  و” کورد هێشتا بەتەواوی بە مافی سیاسی خۆی نەگەیشتووە کە خۆمان ببین بەمەترسی و هەڕەشە لەسەر کیانی سیاسیمان”. بوونی فرە رە‌ەندی سیاسی و فیکری  لە کوردستان هۆکاری گەشەکردنی دێمۆکڕاسی سیاسی و وشیاری نەتەوەی گەلی کورد دەگەیەنێت و ئەزموونی نیشتیمانی بەرەو لوتکەی گەشەکردنی خۆی دەبات. بێگوومان کەمکردنەوەی ناکۆکیەکان لە پێناو سەقامگیری سیاسی و ئیداری کوردستان و گەڕاندنەوەی کەرکوک و ناوچەکانیتری کوردستان دەکرێت بخڕیتە پێش هەر خواستێکی سیاسی و  حیزبی .

حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی کوردستان لە پێناو ئامانجی گەورەی سیاسی و نەتەوەیدا پێویستە ناکۆکیە کانیان لە سەر ئاستی کوردستاندا کەمتر بکەنەوە و بە زمانی یەکگرتووی لە گەڵ حکوومەتی ناوەندیدا سەبارەت بە مەسەلە چارەسەرنەکراوەکان لە گەڵ بەغدا بکەونە گفتوو گۆی سیاسی و ڕێگا نەدرێت کێشەی کەرکورک هەروا درێژە بکێشێت و لە  دەرەوەی  ئیدارەی کوردستاندا بمێنێتەوە. خەڵکی کوردستان بە باشی نیازی کاربەدەستانی ئێراق سەبارەت بە کێشەی ناوچەدابڕاوەکان دەزانن و ئەگەر بە خۆشی خۆیان بێ هەرگیز ڕیگا نادەن کەرکوک و شوێنەکانتر بگەڕێنەوە سەر کوردستان ، هەربۆیە کورد و سەرکردایەتی سیاسی  پێویستە هەنگاوە سیاسی و گفتووگۆکانی لە گەڵ حکوومەتی ناوەندیدا خێراتر یەکبخات بەمەبەستی چارەسەرکرن و مەسەلەی کەرکوک  بە تەوەری سەرەکی گفتۆگۆکاندابنرێ.

چوونکی کوتلە و قەوارە غەیری کوردەکان لە پارلمان و حکوومەتی ئێراقدا هەتابۆیان کرابێت تەنگوچەڵەمەی گەورەیان دروست کردوە و زەمینەی بارگرژی و ئاڵۆزی لەسەر ناوچە کێشە لەسەرەکان زیاتر پەرەی ئەستاندوە  و هەموو ئەو ماددە و پڕۆژە یاسایانەی لە بەرژەوەندی کورد دا تۆمارکراون بە ئاشکرا دەخەنە پشت گوێ و دەیان هەوێت مەسەلەکان بە پێچەوانەی ڕێککەوتنی هاوبەش دەرئەنجامیان لێبکەوێتەوە و جەوهەری خاڵە ئەساسیەکان بەرەکاڵبوونەوە بەرن .

یەکلانەکرانەوەی  کێشەی  کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانیتری کوردستان بە هۆی مل ملانەی  هێزە سیاسی  ‌و نێو خۆیەکانی، بەداخەوە هەتا ئێستاش هەروەک خۆی ماوەتەوە و نەگەڕێندراوەنەتەوە ژێردەسەلاتی حکوومەتی  هەرێمی کوردستان و خەریکە کەمەنەتەوەکان لەو شوێنانە باڵادەستی خۆیان بەسەر مەسەلە هەستیارەکاندا  دەسەلمێن . زۆر لە چاوەدێرانی سیاسی نێو خۆیی و دەرەوە پێیان وابوو ئەوجار هەموو لایەنە سیاسی و کۆمە ڵایەتیەکانی کوردستان بەیەکگرتووی و لە ژێر دروشم و ستڕاتیژی تازەی سیاسیدا بۆ گەڕاندنەوەی کەرکوک و ناوچەکانیتر کە لە دەرەوەی سنووری ئیداری حکوومەتی کوردستاندا ماونەتەوە بەرنامەی شیاو پێشکەش دەکەن وەك   یەکێک لە خاڵەگرینگەکانی بانگاشای هەڵبژرادن. بەلام ئەوەی جێگای ئاماژەپێکردنە ئەوەیە کە هیچ هێزولایەنێک  نە  لەدوور و نە لە نیزیک باسی ئەو بابەتەیان نە هێنایە گۆڕی. ئەگەر سەرکردایەتی سیاسی کورد ئەوجارەشیان بە کەمترخەمی کار لەسەرماددی ١٤٠ بکات بێگوومان گەڕانەوەی کەرکورک لە دواڕۆژدا دژوارتر دەبێ و مەترسی لە سەر شێواندنی سنووری کوردستانیش زۆر زەقتر دەردەکەوێت لە سالانی پێشوو.

هەلومەرجی سیاسی و ئیداری کوردستان سەرەڕای بوونی زۆر گیروگرفت و کەندوکۆسپی سەر ڕێگای، بە هۆی خۆسەلماندنی و بەهێزکردنی بنەماکانی دێکۆمڕاسی و ژیانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و بوژانەوەی ژێرخانی ئابووری و گەشەکردنی بەرچاوی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە کوردستان، ئێستا وەك حکوومەتێکی سیاسی و نیشتیمانی سەیردەکرێت و کاتێک سەیری ئاستی پەیوەندیە سیاسی و دیپڵۆماسیەکان دەکرێت دەبینیت کە وەک وڵاتێکی سەربەخۆ مامەلەی لەگەڵدا دەکڕیت و وەك نموونە دەسەلاتێکی پێشکەوتووی نیشتیمانی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕست  چاولێدەکرێت .

وەختێک کوردستان ئەو هەموو لایەنە بەهێزو جەوهەریانەی لە ئاستی دەرەوەدا هەیە و ئیرادەیەکی گەورەی سیاسی و نەتەوەی لە ماوەی حوکمرانی خۆیدا بەرهەم هێناوە لە کوردستان، بۆچی نابێت ستڕاتیژی نوێ دابنێت بۆ ڕزگارکردنی سەرجەمی ناوچە کوردستانیە کێشە لەسەرەکان  کە تا ئێستا  نیکۆڵی کوردستانی بوونیان  لە لایەن ناوەندوە لەسەرە.

بەڵام ئەوەی زۆر بەروونی ئێستا هەستی پێدەکڕیت لە بیرکردن و پشت گوێ خستنی ئەو مەسەلە جەوهەری و هەستیارەی کوردستانە کە بە هۆی ناکۆکی لەسەر ڕێژەی  دەنگ هێنان و وەرگرتنی کورسی پارلمانی خەریکەن ستڕاتیژی خاڵە گرینگ و جەوهەریەکان دەخرێنەوە پەراوێز و بەروونی هیچ لایەک بەرنامەو پلانی بۆ جارەسەرکردنی کێشەی کەرکوک نیە.

کوردستان لە ناوچەیەکی گەلێک هەستیار و پڕلە سەر ئێشەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و ئەمنیەتی هەڵکەوتووە و هەر چوار لای بە داگیرکەرانی کوردستان تەنراوە، کورد و سەرکردایەتی سیاسی کورد ئەگەر پێی  وابێت وڵاتانی درواسێی دەبن بە هاوکار و پشتیووانی کێشەی سیاسی کورد، هەڵسەنگاندنێکی شیاو نیە و بەڵکوو پشت بەستن بە دووژمنی مێژووی هیچ سودێکی نابێت لە زیان و زەرەرزیاتر.

پڕۆسەی سیاسی و حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا پێی ناوەتە قۆناخێکی زۆر هەستیارو کورد ئەگەر بەشێوەی گشتی کێشەو ناکۆکیەکانی خۆی نەخاتە لاوەو هەر بەچاوی ڕابردوو هەڵسەنگاندنی کێشە و پەیوەندیەکانی خۆی بکات ، بێگوومان چەند هەنگاوێک لە ئامانجە سیاسی و نەتەوەیەکانی دوور دەکەوێتەوە و یەکگرتووی نێوماڵی کورد زۆر زیانی پێدەگات.

هەرچەندە هێزو لایەنە سەرکەتووەکانی هەڵبژرادنی پارلمانی بە شێوەی ڕەسمی بیروڕای خۆیان لە سەر شکڵ و شێوەی پێک هێنانی حکوومەتی نوێ ڕانەگەیاندوە، بە هۆی سەرهەڵدانی گلەی و سکاڵای هێندێک لایەن سەبارەت بە ئاکامی ڕێژەی کورسی حیزبەکان. بەڵام هەروەك چاەڕواندەکڕی ئێستا قۆناخی پێک هێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستانە و ئەو هێزانەی کە زەمینەی هاوکاری و پەیوندیەکانیان لێک نیزیکترە و خاڵی هاوبەشی کارکردنیان لەگەڵ یەکتریدا زۆرترە هەوڵدەدەن کار بکەن لەسەر ڕاگەیاندنی حکوومەت لە داهاتوودا.

 محەممەد سولێمانی