٢٥ ساڵ ئینکار لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا

پەیامی اخوان ماموەستای حقوق نێونەتەوەی لە زانکۆیی مک گیل. وەرگێر. رەشید قازی

خالە سەرەتایەکانی ڕەوانناسی پێمان دەلێن بەبێ ئاوەردانەوە لە کێشەی رەوانێەکانی نەخۆشێک لە ڕابردوودا ناتۆانین خۆشی و سلامەتی رووحی و رەوانی بۆ ئەم مرۆفە لە داهاتوودا مسۆگەر بکەێن.بۆ وێنە مندالێکی کە لە سەردەمیی مندالیدا ئازار و جەزرەبە دڕابێ بۆ چارەسەرکردنی برینەکانی کە دەبنە هۆی نەخۆش گەلێکی وەک نیگەرانی و دڵەراوکێە و تورەبوون، دەبی ئاوڕ لە رابردوووی ئەم هۆکارانە بدێنەوە.

هەروەها نەتەوەیەکی سەرکوتکراوو دەبێ بۆ پێشکەوتنی خۆیی شارەزایی و ناسێاووی بەسەر ڕابردووی خۆیدا هەبێ. لە شێوەکانی وەک ” شەری گلاوو” لە دیکتاتۆری نیزامی ئارژانتین، لە نیزامی رەگەزپەرەستی “ئاپارتایدا” لە ئەفریقای باشوور یا لە شەری پاکتاووی رەگەزی لە یۆگۆسلاوی کۆندا، هەموو ئەو کۆمەڵگە سەرکوتکراوانە، تێکۆشاون بە شێوەی جێاواز کۆمەلگەیەکی دادپەروەر و نۆیی بونێاد بنین تا وێڕایی جێاکردنەوەی خۆیان لە ڕابردوویان لە هەمانکاتدا بتۆانن لەو ئەزمونانەش بۆ داهاتووی خۆیان کەڵک وەربگرن. یەکێک لەو هۆکارەکانی ئەو هەلسەنگاندنانە، چ سەبارەت بە کۆمیتەی تاوانباران یا زوڵم لێکراوان ئەوەیە کە ئامانج پێکهێنانی دادپەروەریە نەک تۆلە ستنادنەوە.

پێکهێنانی فەرهەنگێک سەبارەت بە مافەکانی مرۆف، پێکهینانی دێالۆگ، ئاشتی و تەبایی و خەلاتکردن، پیویستی بە وەدەست هێنای دلی هەموو قوربانیانی رەوانی  ڕوداوەکانی ڕابردوویە. هەروەها  پەژیوان بوونەوەی تاوانباران و بە ئەرینی ناسینی هەموو ئەو جەنایەتانەی ڕابردوو لە لایەن کۆمەلانی خەلکەوەیە. ئامانج گەراندنەوەی کەسایەتی  لە دەستچووی مروفەکانە هەم بۆ ئەوانەی سەرکوت کراون، هەم بۆ ئەوانەی سەرکووتیان کردۆە.  کۆتایی هێنان بە ئینکارکردنی رووداوە مێژوویەکان سەرەتایترین هەنگاوە بۆ کۆتایی هێنان بۆ ئینکاری مافی مرووف.
بۆوەی باشتر بزانین کە بۆچی گەڵانی ئێران یەستاس لە نەهامەتیدا دەژین، پیویستە لە سەرەتادا بگرێنەوە سەر هۆکارەکانی سەرکوتی دەهەی یەکەمی بەدۆایی سەرکەوتنی شۆڕش گەلانی ئێران لە سالی ١٩٧٩. لەو سەردەمەدا رێژێمێکی تازەبەدەستەلات گەیشتووی ئارمان گەرا، لە ژێر چەتری پێشکەوتن و پێکهێنانی کۆمەلگەیەکی دادپەروەرانە  هەزاران کەسی بە بێانووی بیر و باوەری سیاسی و ئاینی  زیندانی و شکەنجە و ئیعدام کرد. ئەو قەتل و عامە هەروەک زۆربەی رێژیمە تۆتالیتێر و خۆسەپێنەکان کە بە هەزاران جارلە مێژوودا روویان داوە بۆ گەیشتن بە ئامانجی بەرزتر پاساووی بۆ هێندڕاوەتەوە.

لە هەمانکات بکرەکانی ئەم قەتل و عامانە بەو نییەتەی کە ئەوانە سەزاواری ئەم سەزایە بوون بە بیرورای گشتی دەناسران تا شەرعییەت بۆ کار و ئامانجەکانێان بدۆزنەوە. کاردانەوەی ئەو شێوە جەنایەتە بەربلاوانە ناکرین تەنیا بە دانی ئامار و ئەرقام لەباری رەوانی و رووحیە لە نیو کۆمەلگە خاشەبر بکرێن.

لە پەنا ئەو ئامار و ئەرقامانەدا، دایک و بابی دڵبریندار و خوشک و برا و هاوری و هەوال و دوستێکی زۆر بەدی دەکرین. هەربۆیە ئەو زەخت و زۆریە توند وتیژیە کە بەسەر کەسێک یا کۆمەلێکدا کراوە وەک بازنە، یا وەک پەنجەکانی دەست  بڵاوو دەبنەوە و خەلکیش هەست بەوو ئێش و ئازارانە دەکەن.  لە نەهایەتدا ئەم کاردانەوەیە دەبێتە بەشێک ترس و خۆف کە لە لایەن سیستمەوە دادەسەپێندڕێ. ئەوەش هەمان ئەو زەربە رووحی و رەوانیە کە یەستاش لە سەر ژێانی خەلک ئازارەکانی هەست پێدەکرێ.

کلتووری خۆ ڕەزگارکردن لە تۆلەستاندنەوە  و پێدانەچوونە بە هەڵە و تاوانەکانی ڕابردوو دەبنە  هۆکارێک بۆدووبارە نەکردنەوەی ئەم جەنایەتانە لە داهاتوودا. ئەگەر ئەو ڕابردوە پڕ لە تاوانە هەروەک خۆی بمێنێتەوە و خەسارناسێکی بۆ نەکڕی کاراییان لەسەر رووداوەکانی داهاتوش دەبێ. لە نەهایەتدا ئەم کردەوانە دەبنە هۆیی سەقامگیربوونی کلتووری سیاسی کە لەودا تاوان و زولم و زۆری و چەوسانەوە جێگای دادپەروەری ویاسا و عەدالەت دەگرن.
سەرەرای بوونی ئیعدام و لە نیوبردنی دژبەرەکان لە سەرەتایی  دەهەی یەکمی ئینقلابی ئێران وەک رووداوێکی مێژوویی، دەکری بلێن وەک گەرمی و گووری شۆڕش و توندرەوی لایەنەکان لەوکاتدا سەیریان بکەین. لە سالی ١٣٦٧ نیزیک بوونەوەی لە کۆتایی شەری ئێران و ئیراق، خومەینی بە دەربرینی فتوایەک فەرمانی بە کاربەدەستانی ولاتدا کە ” بە هەموو هێز و رقی شۆڕشگێڕانەیان” کاری زیندانێانی سیاسی یەکسەرە بکەن.

مونتەزیری لە هەلویستێکی بێ وێنەیدا وەک کردەوەیەکی ئینسانی و بە لەژێرپێنانی بەرژەوەندی و مەسلەحەتی خۆی، ئەو ئیعدامە بەرنامەدارێژراوانەی لە قاوودا. بلام ئاکامێکی لێ وەرنەگرت. هەست دەکرا کە زیاتر لە ٤ تا پێنج هەزار بەندی سیاسی لە کردەوەی بەربڵاووی جەنایتکارانی سەدەکانی ناوەراست بە دەستی کۆمیتەی مەرگ ئیعدام کرابن. تەرمەکانیان بە کۆمەڵ لە گۆرستانی بەد نیووی”خاوەران”لە تاران ناشتن. حەولیان دا بە هەموو تۆانایانەوە سەرپۆش لەسەر ئەم جەنایەت و تاوانە دابنێن. بۆ ئەم کارەش حەتا دایک و باب و کەس و کاری کوژراوەکان، کە دەچوونە سەر مەزارەکانێان بە توندی ئازار و ئەزیەت دەکرد. دیتن ئەم دایک و بابانە لە گۆرستانی خاوەران لە سالی ١٣٦٧ و پارکی لالە لە سالی ١٣٨٨ نیشانەی پەیوەندێک کە کارەساتێک لە ڕابردوودا بە یەستاوە گرێدەدات.
لە سالی ٢٠١٢ دایکانی خاوەران دەگەل کەس و کاری گێانبەخت کراوانەی ئەم جەنیاتە لە کردەوەیەکی بێ وێنەدا خۆپیشاندانێکێان لە ژێر ناوی” ئیران تریبووناڵ” رێک خست. ئامانج لەوکارە لە قاوودانی ئەو جەنایەتە بێزراوە و تێکشکاندنی بێدەنگی و ئینگارکردنی ئەم تاوانە دژیە بەشەرێە بوو کە ماوەی٢٥ سالە لە لایەن کاربەدەستانی ئێرانەوە حاشایی لێدەکڕا.

بەو پێیەیی ئێران شەرعیەتی دادگای جەنایی نێونەتەوەی قەبوول نەکردۆە، برێار دڕا کە کۆمیتەیەک بۆ دۆزینەوەی راستێکان بە بێ پلەی حقوقی بەلام بێ لایەن و شەرعی پێک بێ تا بەدۆاچونەکەی لە نێو ئەفکاری گشتی قەبوول بکرێ. لە سەراسەری جێهاندا دادوەری ناوداری وەک دادوەر یوهان کریگلر سەرپەرەستی داگای قانونی ئەساسی ئەفریقای باشور کە لەلایەن نلسۆن ماندێللا دانڕابوو بۆ ئەم دادگایە بانگێشتن کرابوون. ئیسقوف ئەعزەم دزمۆند توتو، بەرپرسی کمیسۆنی دۆزینەوەی راستیەکان و ئاشتی ئەفریقایی باشووریش پەیامێکی بۆ ئەوداگایە رەوانە کرد.
لە دوو کۆبوونەوەی کە لە مانگەکانی ژوئین و ئۆکتۆبری سالی ٢٠١٢ لە لەندن و لاهە بەریوە چوون داوخۆازیی زیاتر لە ١٠٠ شاهید لە چین و تۆژ و دەستە و گرهە قەومی و ئینیکی جۆراوجۆرەکان سەیر کڕان. ئەمن یفتخاری بەشداری لەو دادگایەم لە تەنیشت وەکیلی سەرکەوتو و و ناسڕاووی وەک سر جافری نایس، هاوکاری پێشووم لە رێکخراووی نەتەوە یەگرتۆکان کە دادگای ئیسلۆبدان میلوسویچ سەرۆکۆماری یوگۆسلاوی لە لاهەدا بوو وەک دادستان خزمەت بکەم. کۆماری ئیسلامیش بە هوی سەفیرەکەی بۆ بەرگری لە لاهە بانگێشتن کرابوو بەلام گرینگی بەو بانگێشتنە نەدا.
یەکێ لە بەلگەکانی دادگا،شاهیدێک بوو بەنێووی دایکی عسمەتی وەتەن پەرست کە چەندین نەفەر لە ئەندامانی بنەمالەکەی لەو ئیعدامانەدا لەدەست دابوو. ئەو کوتی کە چۆن خوشکەکەی دەگەل مندالە دۆازدە سالەکەی لە سێدارە دڕان. شاهیدێکی دیکە باسی کرد کە چۆن مێردەکەی پێش لە سێدارەدانی دەگەل دەستەیەکی لە زیندانیان سیاسی  دڵخۆشی مندالە ١٤ سالەکەی دەدایەوە ، بانگی دایکی دەکرد. شاهیدێکی دیکە دایکێک بوو کە وینەی ٤ نەفەر لە کورە ئیعدام کراوەکانی بەدەستەوە بوو ویرای باسکردن لە شیوەی لە سێدارەدانێان فرمیسک بە گۆناکانیدا هەلدەوەرینە سەرزەوی داگایەکە.

دیتم زیاتر لە سەت نەفەر لە بەشداربۆکان وێڕایی ئەو دەستێان بە گرێان کرد.

بەشێکی زۆر کۆمەلگەی ئێرانی بەشدار ئەم کۆبونەوەیە بوون لە راست و چەپەکانەوە بگرە تا سەلتەنەتخۆاز و ئەحزابی میللی  مەزهەبی و ئیسلاحتەلەبی ئیسلامی ، لە کوردەوە بگرە تا ئازەری و عەرەب و فارس و موسڵمان و بەهایی و یەهوودی. هیچ کەس سەبارەت بە دین  یا لایەنگری سیاسی مندالی ئەو دایکە زگسووتاوە پرسێارێکی نەکرد. ئەوە ئەزموونێکی  بچووک بوو بۆ ژێانی هاوبەشی مرۆفایەتی. سونبولێک بۆ ئێرانی داهاتوو. هەوینیک بۆ کەرامەت و گەورەی ئینسانی کە بتۆانن وێرایی دین و ئائین و هووویەتی جێاوازەکانێان پێکەوە درێژە بە ژێانێان بدەن.
دادگا لە کۆتایی کارەکانی خۆی بەو ئاکامە گەیشت کە ئیعدامە بە کۆمەلەکانی سالی ١٣٦٠ بە پیی یاسای نێونەتەوەیی ” تاوانی دژی بەشری” دێتە ئەژمار. کۆماری ئیسلامی بە خاتری ئەم تاوانە دەبی موحاکەمە بکرێ. دەکری بلین گرینگترین کاری دادگا ئەو بەڵگانە بون کە شاهیدەکان پێشکێشێان کرد نەک لایەنی حقوقیێەکانی بەشداربۆکان.
ئەو قازی و دادوەر و وەکێلە بێانێانە کە بەشداری ئەم  دادگایەیان کرد ڕایانگەیاند کە هیچکات تۆانای ئەوکەسانەی کە جەنایەت و قەتل و عامەیان باس کرد لە یاد ناکەن.

لە رووخساری بەشداران و پاشماوەی قوربانێان ئەم جەنایەتە بە ئاشکرا ڕەزگار بوون لەو ئازار و مەینەتێانە بەدی دەکڕا. ئەو کاتەساتە لە بیر نەکراوانە ئارەزووی میللەتێکە کە لە شەرایتێکی حاستەمی مێژوویدا هەست بە بەرپرسایەتی دەکات. کاردانەوەی ئەم دادگایە و ئاکامەکانی دەنگدانەوەیەکی بەرینی لە نیوو میلۆنها ئیرانی و کۆمەلگەی نێونەتەویدا هەبۆە.  هیز و تۆانای شاهیدەکان کە تەنیا شوعار و دروشمی ئەحزاب نێ. هەربۆیە
کۆماری ئیسلامی ناتۆانیە حاشا لەوجەنایەتە بکات یا خۆیی لێببوورێ. راگەیەندراووی  بی وێنەی کۆتایی ئەم کۆبوونەوە کە لە سایتی “بازتاب” بڵاو کرایەوە بۆ ئەوەلین بار ئیعدامی هەزاران نەفەر لە رۆلەکانی ئیرانی بە پیی فتوای خومەینی  بە ئەرینی ناسی. حەتا حەولەکانی خامەنی بۆ رەزگارکردنی گێانی هێندێک لە بەندیە سیاسیەکانیشی ئاشکرا کرد. هەرچەند زۆری نەخایاند کە نوسراوەکە لە سەر سایتەکە ڵابردڕا بەلام دەبی ئەوەی بزانین کە راستێکان حاشاهەڵنەگڕن. دایکێکی کە جگەرگۆشەکەی لەدەست داوە هیچکات لە بیری ناکات. هەربۆیە دەستەلاتداران دەبی وەلامی ئاکار و کردەوەکانیان بن ئەگەر دەیان سالیش بەسەرداتێپەربووبێ.

لەکاتێکدا ئێرانێەکان بیر لە داهاتووی خۆیان دەکەنەوە دەبێ بێنە سەر ئەوباوەرە کە داهاتووی باشتر بە جێ ۆرکێەی خۆینرێژەکان و گۆرینی تاقمێک خۆسەپین  پێک نایە بەلکو دەبی بە فەرهەنگێکی لەسەر ئەساسی مافی مرۆف و ئینسانیەتی هاوبەش دابمەزڕێە. ئەوان هەروەک جۆرج سانتایانا فیلسوفی گەورەی هاروارد دەلی دەبی بزانن” کەسانێکی شارەزایان بەسەر رابردووی خۆیاندا نێ مەحکوم بە دووپاتکردنەوەی هەلەکانێانن”.

دەستەلاتدارانی ئێرانیش دەبی ئاکامی ئاکار و کردەوەکانی خۆیان باش بزانن. دەبێ بزانن کە ڕۆژێک دەستی عەدالەت گەروویان دەگری. هەڵبژاردنی مستەفا پوورمحمدی بۆ وەزارەتی دادپەروەری بە بێ لەبەرچاووگرتنی رۆلی ئەو وەک یەکێک لە ئەندامانی کۆمیتەی مەرگ لە هاوێنی ١٣٦٧ بەلێنێەکانی  سەرۆکۆمار رووحانی بۆ داهاتوویەکی باشتر بۆ ئێران بە توندی دێنێتە ژێرپرسێار. خەلکی ئێران چۆن دەتۆانن باوەر بە دەولوتێک بکەن کە کەسێکی وابیزڕاو و قاتل لە سەرکورسی دادپەروەری دابنێ؟.

رێبەرانی تازە بەدەستەلات گەیشتۆ دەبی مانای دەستەلات سەر لەنۆیی پێناسە بکەنەوە.  پێاوێکی کە ژن  ومندالەکانی خۆی ئازار و ئەزیەت دەکات و لە کاتی فەریادخۆازیدا ناچار بە بێ دەنگێان دەکات کەسێکی بە هیز و تۆانا نێە. ئەو کەسێکی ترسەنۆکە  کە حەتا تۆانای درکاندنی ئەو ترس و خۆفەی لە لای خۆشی نێە. هەر بەو شێوەش دەستەلاتێکی کە بە ئازار و جەزرەبە و کوشتن و ئیعدامی هاوشارێەکانی بیهەوی درێژە بە دەستەلاتکەی بدات و خەلکی ناچار بە بێدەنگی بکات حکومەتێکی بەهیز و تۆانا نێ. بە پێچەوانە ئەوە نیشانەی داماوی ئەم دەستەلاتە دەگەیەنێ.

رێبەری بە تۆانایی داهاتووی ئێران کەسێکە کە بە غیرەتەوە بە دەستە گوولەوە بچێتە سەر گۆرستانی خاوەران و داوایی لێبووردن لە کەس و کار و دایکانی رەشپۆش بکات. ئەوە تەنیا رێگای رەزگاربوونی میللەتی ئێمە لە هەموو ئەو نەهامەتی و تاریکێانەیە کە بالی بەسەر تۆاناکانی ئێمە کێشاوە.