ئاگاداری ! بۆ خۆ پێشاندان دژ بە لە سێدارەدانی بە کۆمەڵی هاووڵاتیان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران بە تایبەت لاوان
کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی , و فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 2013-11-10 خۆپێشاندانێک دژ بە لە سێدارەدانی بە کۆمەڵی زیندانیان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ستوکهۆڵم بەڕێوە دەبەن.
بەرێزان!
هەر وەک ئاگادارن رۆژی یەکشەممە 29 ی مانگی ڕابردوو 11 کەس لە زیندانی شاری ورمێ لە سێدارە دران کە 2 دوو کەسیان ژن بوون و 6 کەس لەوانە کورد بوون. و هەروەها لەم چەند رۆژەی ڕابردووش دوو زیندانیی سیاسی کورد بە ناوەکانی ” رەزا مامەدی و حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور” لە زیندانەکانی سەڵماس و ورمێ لە سێدارە دران . و 16 کەسی تریش لە زاهیدان لە رۆڵەکانی گەلی “بەلوچ ” بە کۆمەڵ لە سێدارە دران. و سەرلە بەیانیی رۆژی دووشەممە رێکەوتی 4 ی نووەمبر شێرکۆ موعارفی چالاکی سیاسیی کورد ، لە زیندانی ناوەندیی سەقز لە سێدارە درا. و هەر ئێستا 24 کەس لە لاوەکانی کورد سزای لە سێدارە دانیان پێ ڕاگەیاندراوە .
بەم بۆنەیەوە داوا لە تێگرای پارت و هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی دەکەین، با بە بەشداری کردنتان هەموو لایەکمان لەو خۆپێشاندانە پشتیوانی خۆمان وەک ئەرکێکی نەتەوەیی لە خوشک و برا زیندانییەکان دەرببڕین،و لە سێدارە دانی زیندانیان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە رسوا و شەرمەزار بکەین
کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی لە سوید
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید
Adress:Sergels Torg 111 57 Stockholm
Datum:Söndag 2013- 11-10
Tid: 16:00 – 18:00