کـوا رێکخراوی مافی مرۆڤ؟؟؟ یان هەر ناوە و هیچیتر!!! تاهیر عبدوڵڵاپوور
وه‌ك ده‌بینین ههركوشتن و بڕین و هه‌ڵواسین و جه‌زره‌به‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان و زیندانی كردنی مرۆڤه، ههرسوتان و رووخان وته‌قاندنه‌وه‌ی كۆشك و خانووبه‌ره‌یه، هه‌ر راوه دوونان و چاودێری چڕ‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی نابه‌جێیه له‌گه‌ڵ مرۆڤ له‌سه‌ر بیرورای سیاسی هه‌روه‌ها سوریا‌و میسر‌و ئوردن و ئێرانی سه‌رده‌می (شا)و ئاخونده‌كانی ئه‌مڕۆ كهرۆژانهو هه‌فتانه چه‌ندین لاوی به‌جه‌رگی كورد به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه به‌تۆمه‌تی جیا جیا‌و به‌ناوی تاوانی دژ به‌ئایین و بازرگانی به‌مادده هۆشبه‌ره‌كان كه‌ئه‌مانه دوورن له‌راستی هه‌ڵده‌واسن.
بیرۆكه‌ی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ له‌ساڵی (1948) له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له(30) به‌نددا داڕێژرا به‌مه‌به‌ستی داكۆكیكردن له‌مافه سروشتییه‌كانی مرۆڤ ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی ژیان و كاركردن و بیرورای سیاسی و ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و خوێندن و هه‌ڵبژاردنی شوێنی ژیان و ده‌نگدان و……هتد. ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش له‌ساڵی (1949) له (جنێف)ی پایته‌ختی سویسرا به‌فه‌رمی راگه‌یه‌نرا، ئه‌مه‌ش دوای ده‌یان كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و سه‌دان راپۆرتی جیاجیا به‌مه‌به‌ستی ئاسوده‌یی و خۆشگوزه‌رانی مرۆڤ له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی داكۆكیكردن له‌مافه سه‌ره‌كییه پیرۆزه‌كانی و پاراستنی ئازادییه پڕ به‌هاكانی. به‌ش به‌حاڵی خۆم ئه‌م رێكخراوه به‌رێكخراوێكی پیرۆز به‌ڵام به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی هه‌ڵنه‌ستاوه‌و له‌هه‌موو شوێنێك رۆڵی كارای خۆی نهبینوهو كاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو وڵات و هێزو ده‌سه‌ڵاتێك بۆنه‌هێشتنی یاخود كه‌مكردنه‌وه‌ی پێشلكارییه‌كانی سه‌رمافی مرۆڤ به‌پێی یاسا‌و رێسای پێویست نه‌بووه
رێكخراوی مافی مرۆڤ له‌كوێ بوو له‌و رۆژانه‌ی كه(سه‌دام)ی دڕنده به‌هێزه‌كه‌یه‌وه كه‌وتبووه وێزه‌ی خه‌ڵكی بێ گوناح و بێ چه‌ك و ده‌ست لهئهژنۆو ماڵ‌وێران كهزینده به‌چاڵ دهكراو ده‌خرایه ناو حه‌وزی تێزاب و یا به‌زیندوویی ده‌رخواردی سه‌گی برسی ده‌درا؟ ئه‌و رۆژانه‌ی به‌عس به‌چه‌كی كیمیایی كوردستانی وێراندهكردوو وه‌كو گه‌ڵای پایز ژن ومنداڵ و پیرو گه‌نجی هه‌ڵده‌وه‌راند ئه‌م رێكخراوه بۆده‌نگی نه‌بوو؟ (182) هه‌زار كه‌سی شوێن بزركرد به‌ناوی ئه‌نفال و (4000) گوندی سوتاندو حه‌وزو كانی و كارێزیشی پڕدهكردهوهو به‌هه‌زارانی له‌سه‌ر ماڵ وحاڵی خۆی و زێدی باب و باپیرانی بۆئۆردوگای زۆره‌ملێ راگوێزا رێكخراوی مافی مرۆڤ له‌كوێ بوو؟ ، هێسك و پروسكی بیابانه‌كانی عه‌رعه‌رو نوگره‌سه‌لمان شایه‌دحاڵی ئه‌م راستییه‌ن. نازانم مافی مرۆڤ یانی چی؟! رێكخراوێك كهههرناوبێت به‌بێ بوونی هیچ هێزو ده‌سه‌ڵاتێك یانی چی؟ رێكخراوێك هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه تاكو ئه‌مڕۆ كه‌س حسابی بۆنه‌كات و گوێی لێنه‌گرێ و شه‌رمی لێنهكا یانی چی؟ ئەمە لە جیاتی ئەوە بڕوا ڕێلهوه سه‌یرو سه‌مه‌ره‌تر ئه‌وه‌یه له‌عێراقی دوای سه‌دامدا ئه‌م رێكخراوه‌ی (مافی مرۆڤ)ه داكۆكی له‌كه‌سانی تیرۆریست ده‌كات و ده‌یه‌وێ بیانپارێزێ له سزای كوشتن و له‌سێداره‌دان گوایه ئه‌مانه مرۆڤن، نه‌خێر ئه‌مانه مرۆڤ نین و دڕنده‌و خوێنڕێژ‌و بێ‌ویژدانن، بێ هه‌ست و تاوانكارو بێڕه‌حم و دوور لهمرۆڤایهتین.