به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانێکی گه‌وره له هه‌ولێر
سه‌دان که‌س له کوردانی ڕۆژهه‌ڵات دانیشتووی باشووری کوردستان وێڕای کۆمه‌ڵێک له کوردانی باشوور به به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانێک له شاری هه‌ولێر ئێعدامی چالاکانی سیاسیی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان مه‌حکووم کرد. له‌و خۆپیشاندانه‌دا که دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌سه‌ر بانگه‌وازی که‌مپینی “نا بۆ ئێعدامی لاوانی کورد”و “ئه‌نجومه‌نی زێد” له به‌ر ده‌رکی پارکی شانه‌ده‌ر له شاری هه‌ولێر ڕێک خرابوو، حه‌شیمه‌تێکی 700 _ 800 که‌سیی به‌شداران به به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشمی دژی کۆماری ئیسلامی‌و به‌رگری له زیندانیانی سیاسیی کورد سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌رحه‌ق به نه‌ته‌وه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان مه‌حکووم کرد.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا په‌یامی هاوبه‌شی که‌مپینی “نا بۆ ئێعدامی لاوانی کورد”و “ئه‌نجومه‌نی زێد” به سێ زمانی کوردی، فارسی‌و ئینگلیسی خوێندرایه‌وه‌و نوێنه‌رانی حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستانیش په‌یامی خۆیان به‌و بۆنه‌یه خوێنده‌وه.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ئاکسیۆنه‌دا خۆپیشانده‌ران به رێپێوان به ده‌وری پارکی شانه‌ده‌ر‌و به‌به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشمی دژت کۆماری ئیسلامی‌و خاوه‌نداری له شه‌هیدانی کوردستان‌و زیندانیانی سیاسیی کورد کۆتای‌یان به خۆپیشاندانه‌که‌یان هێنا، به‌ڵام دواتر کۆمه‌ڵێکی سه‌د که‌سیی خۆپیشانده‌ران خۆڕسک به‌ره‌و باڵوێزخانه‌ی کۆماری ئیسلامی له هه‌ولێر که‌وتنه ڕێ‌و تابڵۆی رێنمایی خه‌ڵک بۆ لای باڵوێزخانه‌یان له بن ده‌رهێناو بینای کۆنسوولگه‌ریی ئێرانیان دایه به‌ر به‌رد که له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ڕێیان لێ گیراو بڵاوه‌یان پێکرا.
شایانی باسه ژماره‌یه‌کی زۆر له ئه‌ندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و رێکخراوه سینفییه‌کانی سه‌ر به‌حیزب له‌و خۆپیشاندانه‌دا چالاکانه به‌شدار بوون.