تكایە گیراوانی رۆژهەڵاتی ئازاد بكەن

رۆژی هەینی 8 نۆڤەمبەری 2013 ، بە بەشداری سەدان هاووڵاتی رۆژهەڵاتی كوردستان لەبەردەم پاركی شانەدەری شاری هەولێر خۆپیشاندانێكی هێمنانەی شارستانیانە دژ بە ئیعدام كردنی چالاكوانانی سیاسی و مەدەنی كورد لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە  رێكخرا، بە دوای خۆپیشاندان و كۆبونەوەكە گروپێك لە لاوانی رۆژهەڵات دوور لە ویستی ئامادەكەرانی خۆپیشاندانەكە و پارت و لایەنە سیاسییەكانی بەشدار بوو لە چالاكییەكە و بێ ئاگاداری هیچ لایەنێك، بەهۆی كاریگەری ئەو تاوانە قێزەونەی كۆماری پەت و سێدارە ئەنجامی دابوو، خۆرسكانە پەلاماری كۆنسۆڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێرانیان دا ، لە ئەنجامدا پۆلیسی شاری 8 چالاكوانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵاتی كوردستانیان دەستگیر كردووە .

ئێمە چاوەڕوانی ئەوە دەكەین لە حكومەت و لایەنە سیاسیەكانی باشوری كوردستان ئیدانەی كارە فاشیستییەكانی كۆماری ئیسلامی بكەن كە رۆژانە ملی لاوانی كورد بە پەتی سێدارەی ئەوانەوە دەبینین،  هەڵوێستی حكومی و حیزبی و جەماوەری دژ بەم كارەی كۆماری ئیسلامی ئێران دەرببڕ ، كەچی كەسانێك دەستگیر دەكەن دوورو نزیك ئاگاداری پەلاماردانی كۆنسۆڵگەری ئێران نین تاوانیان تەنها ئەوەندەیە دژ بە حوكمی ئیعدامن .

لێرەوە داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بە زوترین كات چالاكوانانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵاتی كوردستان ، هەڤاڵان و هاوڕێیانی شێركۆ معارفی و فەرزادی كەمانگەر و …………….. ئازاد بكەن .

کوردستان بێ جینوساید