راگه‌یه‌ندراوێک له لێژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورده‌وه
لێژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد ڕاگه‌یه‌ندراوێکی بڵاو کرده‌وه که ئه‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، 10/11/2013 لێژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له شاری هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌ی خۆی گرت. دوای گفتوگۆیه‌کی ڕاشکاوانه سه‌باره‌ت به ته‌واونه‌بوونی پێویستیه‌کانی به‌ستنی کۆنگره که بڕیار بوو له 25ی ئه‌م مانگه‌دا ببه‌سترێ، که به‌هۆی هه‌ندێ گرفتی سیاسی و ته‌واونه‌بوونی ئاماده‌کارییه‌کان ناتوانین کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له کاتی دیاریکراوی خۆیدا ببه‌ستین، بۆیه ده‌مانه‌وێ به هه‌موو لایه‌کی رابگه‌یه‌نین به‌ناوی گشت ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره که نوێنه‌رایه‌تی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانی گشت پارچه‌کانی کوردستان ده‌که‌ن داوای لێبوردن له گه‌لی کوردستان ده‌که‌ین. له لایه‌کی دیکه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ینه‌وه که وه‌کو لێژنه‌ی ئاماده‌کار به‌رده‌وام ده‌بین له کاره‌کانمان بۆ ته‌واوکردنی پێویستیه‌کانی به‌ستنی کۆنگره له کاتێکی گونجاو‌دا، ئومێدیش ده‌که‌ین که گیروگرفته سیاسیه‌کان به دیالۆگ و به‌هه‌ند وه‌رگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی چاره‌سه‌ر بکرێن که ئه‌وه‌ش زه‌مینه خۆشتر ده‌کات بۆ به‌ستنی کۆنگره. هه‌روه‌ها دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که به‌رده‌وام ده‌بین له کۆبوونه‌وه‌کانمان بۆ ته‌واوکردنی کاری ته‌کنیکی و به‌دواداچون بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ر گرفتێک که بێته پێش به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد.
لێژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد
10/11/2013
هه‌ولێر – کوردستان