کۆچی دوایی خاتوو ئایشە عیونی (خزری) دایکی کاوە خزری (شەمێ)

بە داخەوە رۆژی هەینی رێکەوتی ١٥ ـ ٠٩ ـ ٢٠١٣ی سەرماوەز بەرامبەر بە ٦،١٢،٢٠١٣ خەبەری کۆچی دوایی دایکە عایشە، دایکی کاک کاوە خزری (کاوەی شەمێ)مان پێ گەیشت و خەمباری کردین، بەم بۆنەوە کۆری پرسە و سەرەخۆشی ئەو خۆشەویستە لە دەستچووە لە شاری تۆرکۆی وڵاتی فینلاند لە لایەن کاک کاوە خزری و هاورێیانی بەرێوە دەچێ. بەشداری ئێوەی خۆشەویست سووکنایی دەدا بە دڵمان و هاودەردییە ڵەگەڵ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو.

خاتوو ئایشە عیونی مرۆڤێکی لە سەرەخۆ و مەند و هێمن و خۆشەویست بوو، خۆشەویستی گەڕەک و شار بوو، خەڵکی خۆش دەویست و خەڵکیش خۆشیان دەویست و لە خەم و ئازار و شایی و خۆشی خەڵک دا بە دڵەوە بەشداری دەکرد و ڕێزی زۆری بۆ هاوماڵ و جیران و ناسیاوانی هەبوو، ئەو مشوورخۆر و جێ متمانەی گشت لایەک بوو.

تێ‌بینی: ئەو خۆشەویستانەی کە رێگایان دورە بە هۆی بەفر و سەرما  و بۆ پێشگیری لە ڕووداوی هاتووچۆ لە هاتن خۆ ببووێرن و دەتوانن بە تەلەفۆن بەشداری پرسەکە بن.

شوێن:karjakuja 75 20540 TURKU.

ڕۆژی یەک شەممە ٠٨ ـ ١٢ ـ ٢٠١٣ کاتژمێر :١٦:٠٠ بۆ ١٩:٠٠

تەلەفۆن کاوە خزری: 00358405884743

بە سوپاسەوە لە لایەن بنەماڵەی کاوە خزری و هاورێیانی.

تێبینی: بۆ پرسیار لە بارەی ئادرەسەکە پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی ئاوات حەسەنپوور بکەن:00358407530025


بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو ئایشە، لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خزری لە نێوخۆی کوردستان و دۆست و برای ئازیزم کاک کاوە خزری (شەمێ) و ئەندامانی بنەماڵەکەیان دەکەم و ئاواتەخوازم کە کۆچکردووش جێگای بەهەشتی بەرین و ڕووحی شاد.

حەمەرەسووڵ کەریمی