چه‌کۆ باران له ئێواره کۆڕێکدا. بابه‌ت: بنه‌ماکانی شێعری کوردی
لەژێر ڕێژنەی کڕێوەدا
پۆلێ پێشمەرگەی شڵێوە
خۆیان کرد بە باوەشی
کۆنە ئاشێکی هەڵوەدا
بۆ بەیانی
هەرچی نان و…
هەرچی کولێرەی شیرن بوو…
بۆنی شاخ و بۆنی خاک و
بۆنی ئازادی لێدەهات
ده‌ڵێن شێعر یا هۆنراوه، یه‌کێکه له کۆنترین به‌شه‌کانی ئه‌ده‌بیات و ته‌نانه‌ت له ناو به‌ڵگه‌نامه مێژوویه‌کانی “گاتاکانی زه‌رده‌شت”-یشدا ده‌س ده‌که‌وێ!
له ناو ئه‌ده‌بیاتی کلاسیک‌دا، شێعر به نووسراوه‌یه‌ک ده‌وترێ که خاوه‌ن هاوئاهه‌نگیه‌ک بێ. به‌ڵام ئه‌ده‌بیاتی هاوچه‌رخ به نووسراوه‌یه‌ک ده‌ڵێ شێعر که خاوه‌ن مانایه‌کی یه‌کگرتوو بێ!
کۆن یا نوێ، شێعر خاوه‌ن هێندێک بنه‌مای تایبه‌ته. به مه‌به‌ستی شیکردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه زانستیه، ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ڕامان به ئاگاداری گشت کورده‌کانی ئه‌یاله‌تی باشووری ئوسترالیا ڕاده‌گه‌یێنێ که ئێواره‌کۆڕێک بۆ به‌ڕێز چه‌کۆ باران، شاعیر و ڕووناکبیر پێک دێنێ.
باران هه‌وڵ ده‌دا به سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا ببارێنێ:
-
کورته باسێکی ئه‌ده‌بیاتی جیهان
-
پێناسه‌یه‌کی یه‌کگرتوو بۆ شێعر
-
باسێکی پته‌و له سه‌ر بنه‌ماکانی شێعر
-
هه‌روه‌ها شاعێر هه‌وڵ ده‌دا تا به‌شداربوان به‌رێته ناو ماڵی شێعره‌کانیه‌وه و به‌ده‌نگی خۆی چه‌ند هۆنراوه و په‌خشان پێشکه‌ش بکا.
هه‌روه‌ها باران هه‌وڵ ده‌دا تا ئێوه به‌رێته ناو ماڵی چیڕۆکه‌کانیه‌وه و به‌ده‌نگی خۆی چه‌ند قوڵه چیڕۆکێک پێشکه‌ش بکا.
Public lecture by Chako Baran
Sunday 15 / 12 / 2013
refreshment starts from 5.00 pm
Address: 576 Montague Road (opposite to Modbury Council), Modbury North SA 5092
PH: 0430500511 Email (Hiwa Jaldiani – Yousif Zrar):