“هەڵوێست” ڕ.پ.چەکۆ

سەری خۆی هەڵگرتبوو وەکوو زریانێک هەناسە وەکوو ژیانێک هەڵەمووت. لە گوندێکی نامۆی دووڕێیان، بە پەیکەرتاشییەوە خەریک بوو. خۆشەویستی ئەم سەفەرەی بۆ هەڵبژارد بوو …. گوند شەتاڵی مێژوویەک بوو بێ سەرەتا.

لە شاخە کوندی پشت ماڵان کە لە مێژ بوو کەوتبۆ بەر نەفرەتی نەریتەوە، بەردی جوان جوانی هەڵدەبژاردن و پەیکەری لێ ساز دەکردن.

خۆ پەیکەری مرۆڤ باسی سەر بوو! خووی دابۆ سەر باڵندەکانی ئەفسانەو دڕەندەکانی داستان. بەڵام بۆ دڵی خۆی کەڵە شاخێکی سووری هەڵنابوو کە خۆشەویستەکەی لێ ساز کات. بە داستانی مەم و زین گواستییەوە ناو کارگەکەی و بە هۆرە و حەیران دایتاشی و بە عەشقی مەولەوی ڕوخساری بو ساز کرد و بە وەرد دانەوەی مێژوو ناوی نا…. تا گەیشتە دوورێیانی برا کوژی.

پەیکەر هاتە قسەو وتی:

دەچمەوە شاخ دەبمەوە بەرد.

ڕ.پ.چەکۆ