سوپاسنامەی بنەماڵەی کاک ڕەحیم و حوسێن پەرشەیی

دوابەدوای کۆچی دوایی دایکی ئازیزمان لە گوندی پەڕشەی بانە هەموومان خەفەتبار و پەشێو بووین، چەند کاتژمێرێک دوای کۆچی دوایی دایکمان لە لایەن خزم و دۆست و ئاشنایانی خۆمان و بنەماڵەکەمانەوە لە ڕێگای دوور و نزیکەوە ئامێزی هاودەردی و هاوخەمی بۆ ئێمە کرایەوە و خەمی لە دەست دانی باوکی ئازیزمانیان لەگەڵ بەش کردین و نەیان هێشت کە ئەو خەمە گەورە بکەوێتە سەرشان و قورسایی بە سەرمانەوە بکات.

جێی خۆیەتی وەک ئەمەگداری سوپاسی خزمان و دۆستان و ئاشنایان بکەین بۆ ئەو هاودەردی‌یە گەرم و برایانەیان و بە تایبەت سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە لە کاتی بەخاکسپاردن و پرسە و سەرەخۆشی لە تەنیشت ئێمە لە گوندی پەڕشە بوون و هاوکاری تەواویان کردین، سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە سەردانیان کردین و یا بە تەلەفوون و فەیسبووک و ئێمێل سەرەخۆشیان لێکردووین. بە هیوای ئەوە کە ئێمە لە خۆشی و شادی ئێوەدا بەشداری بکەین و جێدی لە تاراوگە شاهیدی لە دەست دانی ئازیزان و خۆشەویاستانی خۆمان نەبین.

بنەماڵەی ڕەحیم پەڕشەیی و حوسێن پەڕشەیی