کۆچی دوای ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت

خدر هیدایەتی ئەندامی لە مێژینەی حیزبی دێموکراتی کوردستان خەڵکی گوندی سەرشیویی ناوچەی سەردەشت سەر لە بەیانی ٢٦ ـ ١٢ ـ ٢٠١٣ بە هۆی نەخۆشیەکی کوت و پڕ لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان و هاورێیانی کرد.

جێی باسە، ناوبراو لەسەرەتای شۆرشی گەلانی ئێران وەک پێشمەرگەیەکی دڵسۆز وفیداکار لەڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان خەریکی راپەراندی ئەرک و چاڵاکیەکانی بوو، بەڵام بەداخەوە بەهۆی دەست کورتی وهەژاری بنەماڵەکەی و لەسەر بریاری حیزب لەسالی ١٣٦٢ دا ریزەکانی دێموکراتی جێهێشت و دەستی بەژیانی ئاسایی کردەوە بە مەبەستی دابینکردنی بژیوی ژیان بۆ خۆی و بنەماڵەکەی، هەروەها خدر هیدایەتی تا کۆتایی تەمەنی هەر ئەندامی نەهێنی حیزب و دڵسۆزی گەڵ و نیشتیمانی بوو.  هەر لەو بروارەدا ناوبراو بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ئاوایی سەرشیو و دێهاتەکانی ناوچەی سەردەشت لە گۆڕستانی ئەسحابەی پیڕ شێخ بە خاک سپێردرا.