کیژۆڵە قژ زه‌رده‌كه. ئەحمەد مەکڵاوەیی
زستانێکی گه‌لێك سارد وسڕ بوو، چه‌ند نوا به‌فرباری بوو، وڵات یه‌ك ته‌خته به‌سته‌ڵه‌ك و سەهۆڵ بوو، زۆر به ئاسته‌م به كۆڵانی گوند و شاره‌كان دا ئامووشۆ ده‌كراو سه‌رما ئه‌وه‌نده سه‌خت بوو، تفت هه‌ڵاویشتبا ده‌ی بەست.
لەو كاته سخت و دژواره دا، كه بۆ كارێكی شۆڕش به زه‌حمه‌ت به كۆلانی…. به گه‌ره‌كی چاوجواناندا تێده‌په‌ڕم، دیتم كیژێكی ساوا و چاوشین و قژ زه‌ردو باریكه‌ڵه، كه زۆر له مێژ نه‌بوو دایك و باوك و كه‌س و كاری له بن چادرێكدا كه‌وتبوونه به‌ر ره‌هێڵه‌ی كاتویشابارانی حاكمی دیكتاتۆری وڵات و كۆچی دواییان كرد بوو، زۆر به كزی و گریانه‌وه، له بن سوانه‌ی خانوێكی قوڕینه دا، دانیشتوه‌و، رووی له ئاسمانی پڕ له ته‌پ و مژی سه‌ر سه‌ری شاره وێرانه‌كه‌یان كرد بوو و به نیگه‌رنیه‌وه له شێخه سەهۆڵه‌كانی بن سوانه‌ی خانوه قورینه‌كه‌ی ده‌ڕوانی و هه‌زار داستان بۆ ده‌رباز بوونی خۆی له‌و وه‌زعه ناخۆشه‌ی تێیدا بوو، له یه‌زدانی مه‌زن دەپارایەوە.
کە ئاوام دێت، به دڵێكی پڕ له ناره‌حه‌تی و به چاوی پڕ پڕ، له فرمێسكه‌وه، به مه‌به‌ستی دڵدانه‌وه‌ی و گرتنه باوه‌شی خۆم، ورده ورده، به‌ره‌و ئه‌و ئه‌سـێره گه‌ش و پاكه، هه‌نگاوم نا.
کە لێی نزیك بومه‌وه و زۆر به وردی لێم ڕوانی، دونیایه‌ك ئاوات و ئارزوو له نێوچاوانیدا خوێندرایه‌وه ، كه گشتیان ساده و ساكار و مافی ئینسانی بوون.
کە ئه‌وانه‌م له رووخساریدا خوێندنه‌وه، به ئه‌سپایی ده‌ستم برد و تاوم دایه و تووند، تووند، گرتمه باوه‌شم و چه‌ندین جارماچم كرد. به‌ڵام كه گرتمه باوه‌شم ، جه‌سته‌ی ئه‌وه‌نده سار و سڕ بوو، كه ده‌تگوت: شیخه سەهۆڵه و له سه‌رمان وه‌ك مێژۆكە دەلەرزێ.
کە ئه‌وه‌م له باوه‌شمدا هه‌ست پێكرد، دامنه‌ناو، راست به‌ره‌و ماڵ و شوێنی خۆم گه‌ڕامه‌وه، به‌ڵام ئێستا كه هه‌ر له نیوه رێی گه‌ڕانه‌وه‌مدا بووم، داخه‌كه‌م كیژه چاوكاڵه كه، چاوی لێك نان و، له باوه‌شمدا سارد بۆوه‌و گیانی دا.
کە ئاوام دیت، ده‌ستم له‌رزین و ئه‌ژنۆم ته‌زین و دڵم گڕی گرت و فرمێسك له چاوم بارین و تێر تێر، بۆی گریام و له داخی زۆردار‌و چه‌وسێنه‌ران، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست پێ بكه‌م، كه‌وتمه سه‌ر بەفرەکە.
پاش تاوێك، كه هاتمه‌وه سه‌رخۆ، هه‌لم گرته‌وه و ورد به‌ره‌و ماڵی خۆمان شۆڕ بوومه‌وه و بێ راوه‌ستان خه‌ڵكی ئاوایم له‌و ڕووداوە تاڵه ئاگاداركرد و كێژه چاوكاڵه‌كه كه ئێستاش نه‌مزانی ناوی چیه، به هه‌زار ئاوات و ئارزۆوه، كه له سه‌ره‌وه باسم لێ‌كردن، به خاك سپێردرا و بۆ جارێكی تر، له نێو باوه‌شی نیشتماندا ، بۆ لای دایك و باوكی گەرایەوە.
ئەحمەد مەکڵاوەیی