خوێندن به زمانی زگماکی “ماف” یان “پیلان”؟ نووسه‌ر: ئه‌سغه‌ر زار‌ع که‌هنموویی* له فارسییه‌وه : ڕێناس جاف
لێدوان و وته و ڕا و بۆچوونی ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی ڕۆشنبیر و لێزانی کۆڕی زانیاریی زمان و ئه‌ده‌بی فارسی بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له “مافی خوێندن و وانه‌وتنه‌وه به زمانی دایکزادی” و زگماکی له لایه‌که‌وه مایه‌ی سه‌رسوڕمان و له‌و لاشه‌وه جێی داخ و که‌سه‌ره. ئه‌م سه‌رسوڕمان و په‌ژاره‌یه کاتێک ڕووی له توێژه‌ر و زمان‌ناسی هێژای وه‌ک “فه‌تحوڵڵا موجته‌بایی”،”به‌هادینی خوڕهمشاهی” و” محه‌ممه‌د عه‌لی موه‌حید”ه، زێتر خۆی ده‌رده‌خات، چونکه، ئه‌وان خه‌مخۆری بواری فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیریین و وه‌ک ژماره‌یه‌کی تر له نه‌یارانی زمانی دایکزادی،گیرۆده‌ی ناو دونیای سیاسه‌ت نه‌بوون. ئه‌وان زۆر چاکی له بایه‌خ و گرینگیی “وشه” و واژه تێده‌گه‌ن و له به‌ر ئاشنایه‌تییان لانیکه‌م به زمانێکی جگه له فارسی، زۆر باش ده‌زانن که هه‌موو زمانێک،خاوه‌نی سه‌نگ و بایه‌خی تایبه‌ت به خۆیه و هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک لایه‌ن و ڕه‌هه‌ندی فه‌رهه‌نگیی و کو‌لتووریی جیاواز و ئه‌زموونی پێکه‌وه‌ژیانی “خه‌ڵکانی تر” ه.
1 – “خوێندن و فێربوونی زمانی زگماکی”، ” ماف” و حه‌قێکی ڕوونه. ئیدی کوا کێ ده‌توانێ حاشا له‌م مافه سه‌ره‌تایی و به‌راییه بکات؟ ئه‌و ماف و حه‌قه‌ی که له زۆر به‌ڵگه‌نامه و په‌یمانی مافی مرۆڤ هه‌ر وه‌ک جاڕنامه‌ی زمانی دایکزادی، جاڕنامه‌ی جیهانیی مافی زمان،بڕگه‌کانی 3 و 4 و مادده‌ی 4ی جاڕنامه‌ی مافی تاک سه‌ر به که‌مینه‌ی ئه‌تنی،نه‌ته‌وه‌یی،زمانیی و ئایینی،مادده‌ی 30ی کۆنڤانسیۆنی مافی زارۆک، مادده‌ی 27ی په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مه‌ده‌نیی و سیاسیی ،و ئه‌سڵ و بنه‌مای 15ی یاسای بنچینه‌یی کۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌به‌ر جه‌خت که‌وتووه. ئایا ده‌کرێ ئه‌م ماف و حه‌قه بکرێته قوربانیی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی؟ ته‌نیا خوێندنه‌وه‌یه‌کی کوێرانه و ده‌مارگرژانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌توانێ ئه‌م مافه گشتییه بن لیچ و پشت گوێ بخات. ئایا ده‌کرێ بیر له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی وڵات بکه‌یته‌وه که‌چی مافی شارمه‌ند پشت گوێ بخرێت؟ زمانی دایکزادی ته‌نانه‌ت گه‌ر داواکاریی ڕه‌وای که‌مینه جۆربه‌جۆره‌کانی وڵاتیش نه‌بووایه،پێویست بوو خودی ده‌وڵه‌ت بۆ جێ به‌جێکردنی ئه‌و پرسه پێشه‌نگ بووایه و خه‌ڵکانی نافارس زمانی وڵاته‌که‌مان ئاشنا به زمانی زگماکیی خۆیان بکات و ئه‌و مافه‌یان پێ ببه‌خشێ ،فێری بن؛ ته‌نانه‌ت گه‌ر ئه‌م مرۆیانه به‌رامبه‌ر به‌و ماف و حه‌قه‌ی خۆ بێ‌ئاگا و ناوشیار بن،نابێ له‌و مافه‌ی خۆ بێبه‌ش بکرێن. تازه له‌وه گه‌ڕێ که ئێستا چه‌ندین ده‌یه به‌سه‌ر داواکاریی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خوێندن به زمانی زگماکیی له نێو ئێرانییه نافارس زمانه‌کاندا تێده‌په‌ڕێ که‌چی ئه‌م داواکارییه به‌رده‌وامیش به‌ره‌وڕووی حاشای ژماره‌یه‌ک لاگری بواری فه‌رهه‌نگ و سیاسه‌ت بۆته‌وه.
2 – “خوێندن به زمانی دایکزادی”، “پیلان” نییه. سه‌رده‌مێکی فره‌ی پێ چوو هه‌تا به‌شێکی سیاسه‌توانانی پێته‌خت گوێ بۆ وریاییدانی ڕووناکبیران و کاردانه‌وه‌ی گرووپه ئه‌تنییه‌کان ڕادێرن و لایان ده‌ربکه‌وێ که خوێندن به زمانی زگماکی،نه ته‌نێ پیلان و هه‌ڕه‌شه نییه به‌ڵکو داواکارییه‌کی مه‌ده‌نییه و لاکردنه‌وه له‌و پرسه پته‌وکردنه‌وه‌ی یه‌کگرتوویی و په‌یمانی نه‌ته‌وه‌یی لێ ده‌که‌وێته‌وه. کردار و هه‌ڵوێستی هه‌تا ڕاده‌یه‌ک ئه‌رێنیی به‌ربژاری “ته‌گبیر و هیوا” به‌رامبه‌ر به‌م داواکارییه‌ی ئه‌تنه‌کان و داواکارییهکانیتریان،ئه‌وه‌نده کاریگه‌ر بوو که زێترین ده‌نگی گرووپه ئه‌تنییه‌کانی به نه‌سیب “ڕۆحانی” کرد. وه‌همی پیلان،”نه‌ریتێکی دزێو “و کرێته. کاتێک ئیدی هیچ ئامراز و چه‌کێک بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی حه‌ق له‌به‌رده‌ست دا نامێنێته‌وه،ئاوه‌ڵکار و ده‌سته‌واژه‌ی مه‌ترسیداربوون و به پیلان وه‌سف کردن زۆر کاریگه‌ره. گه‌لێک جێی سه‌رسوڕمانه هه‌نووکه که ده‌وڵه‌ت به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتووه که گوێ بۆ داواکاریی پاش خراوی ئه‌تنه‌کان ڕادێرێ،ژماره‌یه‌ک ڕووناکبیر به‌ره‌نگاری ئه‌و ڕاستییه ده‌بنه‌وه. ئه‌وان گه‌ره‌ک وه‌رامی ئه‌م پرسیاره بده‌نه‌وه،ئایا ڕێز بۆ مافی مرۆڤ،یاسای بنچینه‌یی و شه‌ریعه‌تی پیرۆز داده‌نێن یان نا؟ ئایا ده‌زانن نهیاریهتیکردنی خوێندن به زمانی زگماکی،کردارێکی دژه مافی مرۆڤ،ڕه‌وتارێکی دژه ئایینیی و له هه‌مووانیش گرینگتر نهیاریهتیکردنی ئاشکرای خودی ده‌قی یاسای بنچینه‌ییه؟
3 – “خوێندن به زمانی دایکزادی” نه‌ک “مه‌ترسیدار” نییه بگره ده‌بێته هۆی “به‌هێزکردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی”(ش). به‌شێکی نه‌یارانی خوێندن به زمانی زگماکی، به‌ڕوواڵه‌ت په‌رۆشی سنوور و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یین. گه‌ر هێنانه‌ئارای ئه‌م په‌رۆشییه ته‌نیا به نیشانه‌ی خه‌مخۆری دابنێین،پێویسته ئاوڕێکیش بده‌ینه‌وه له ڕوانگه و وته و ڕا و بۆچوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له شاره‌زایانی ناسراوی بواری کۆمه‌ڵناسی و زانسته سیاسییه‌کان که زۆر به ڕوونی خوێندن به زمانی زگماکی به هۆکارێک بۆ به‌هێزبوونی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕۆحی یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی داده‌نێن. که‌سانی وه‌ک “عه‌لی یۆنسی”،”عه‌لی ڕه‌بیعی”،”موجته‌با مه‌قسوودی”،”حه‌میدڕه‌زا جه‌لایی پوور”، “عه‌بدوڵڵا ڕه‌مه‌زانپوور”،”هاشمی هیدایه‌تی”،نه‌مر “کازم موعتهمیدنژاد”،”کاووس سه‌یید ئیمامی”،”ئیبراهیم حاجیانی”،”ئه‌حمه‌د ڕه‌زایی”، “سه‌تتار عه‌زیزی”، “مسته‌فا مه‌له‌کیان” و ده‌یان زانستوه‌ر و ڕووناک‌بیری دی له وتووێژ و هه‌ڤپه‌یڤینی خۆدا زۆر به ڕوونی له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن که خوێندن به زمانی دایکزادی نه ته‌نێ نابێته مایه‌ی لاوازبوون بگره هۆکارێکه بۆ به‌هێزبوونی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی. بانتر و واوه‌تر له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ک له‌و ڕووناکبیرانه ده‌ڵێن ده‌سته‌به‌ربوونی ئه‌م مافه‌ی گرووپه ئهنتییهکان و مافهکانیتریان، بۆ چه‌سپاندنی سه‌قام و ئاسایش و پاراستنی سنوور و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ،گه‌لێک پێویسته. ئه‌زموونی دوو وڵاتی بۆلگاریا و تورکیا ده‌سه‌لمێنێ،حاشا و سه‌رکوتکردنی ئه‌م مافه ده‌توانێ وڵات تووشی قه‌یرانێکی سه‌خت بکات.
4 – “زمانی دایکزادی” قه‌ت له به‌رامبه‌ر زمانی فارسیی دا ناوه‌ستێ. خوێندن به زمانی زگماکی، قتکردن و پشت گوێخستنی زمانی فارسی نییه. هیچ کامه له ڕووناکبیرانی ئه‌تنیی و ئه‌وانه‌ی داوای ئه‌م مافه ده‌که‌ن،نابێژن و ئه‌وه ناهێننه زمان که ده‌بێ زمانی فارسی له بازنه‌ی خوێندن لا بدرێ و وه‌لا بنرێ. له ڕاستیدا خوێندن به زمانی ئه‌تنی، پرسێکی جیاواز له خوێندن به زمانی فارسییه. هه‌روه‌ک چلۆن خوێندن و فێربوونی زمانی ئینگلیزی یان عه‌ره‌بی پرسێکی جیاواز له خوێندن به زمانی فارسییه. ئه‌وانه‌ی ده‌سبه‌جێ خوێندن به زمانی دایکزادی له به‌ینی ئێرانییه‌کانی نافارس زمان به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زمانی فارسی داده‌نێن،یارییه‌کی مه‌ترسیدار به زمانی فارسی ده‌که‌ن. ئه‌و ده‌سته و گرووپه به بێ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ن و هه‌ستی پێ بکه‌ن و بزانن، گرووپه ئه‌تنییه‌کان به‌ره‌وڕووی زمانی فارسی ده‌که‌نه‌وه. خوێندن به زمانی ئه‌تنه‌کان مافێکی هه‌ره سه‌ره‌تایی و ڕوونه، ئه‌وه‌ی له‌به‌رچی دۆستانی فارسیی دۆست ئا به‌و چه‌شنه خراپه به‌رگری له زمانی فارسی ده‌که‌ن، زۆر جێی تێڕامان و سه‌رسوڕمانه. له ساڵدا به ملیۆنان تمه‌ن پاره و دراو بۆ ڕیکلام و پڕۆپاگه‌نده و گه‌شه و بره‌وپێدان به زمانی فارسی خه‌رج ده‌کرێ که‌سیش نه له به‌ینی ئه‌تنه‌کان و نه‌ش له نێوان هیچکامه له سیاسه‌توانان، هیچ چه‌شنه نهیاریهتییهکی ئه‌م پرسه ناکات. که‌چی کاتێک بڕیاره له په‌نا ئه‌م زمانه‌دا، زمانی زگماکیی ئێرانییه‌کانی نافارس زمان بره‌وی پێبدرێ و بخوێندرێ،داد و هاواری خاوه‌نانی فه‌رمیی زمانی فارسی به‌رز ده‌بێته‌وه. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه به ته‌واوه‌تی بێ بنه‌ما ،له‌خۆڕا و گۆتره‌یه چونکه له ڕاستیدا ئه‌مه ئه‌رکی ئه‌وان نییه. ئه‌وان له به‌رامبه‌ر زمانی فارسیی دا به‌رپرسیارن نه‌ک زمانه‌کانی دی. وه‌ک بڵێی ئه‌م گرووپه قه‌ت له بواری خوێندن به زمانی عه‌ره‌بی نه خۆ تێوه ده‌گلێنن و نه‌ش کاریان به‌و پرسه‌وه داوه. جوان و شیاو ئه‌وه‌یه له جیاتی ڕوانگه و بۆچوونی ناژیرانه،دوور له کارناسی و دژه مافه‌وانی،لا له ئه‌رکی سه‌رشانی خۆ بکه‌نه‌وه و ئه‌م پرسه دانێن بۆ خاوه‌نانی ئه‌م بواره واته شاره‌زایان و پسپۆڕانی زمانه نافارسییه‌کان و به‌رپرسانی هه‌مان بوار. گه‌ر له شوێنێکه‌وه زمانی فارسی که‌وته مه‌ترسییه‌وه،گه‌ر زمانی فارسی له لیسته‌ی وانه‌کانی ناو قوتابخانه و خوێندنگه‌کان لا درا،ئه‌وان بۆیان هه‌یه به بێ ئه‌وه‌ی زمانه‌کانی دی پشت گوێ بخه‌ن، ڕوانگه و بۆچوونی خۆ بێننه زمان به‌ڵام کوا کێ ده‌ڵێ ده‌بێ زمانی فارسی لابدرێ! بڕیاره زمانی دایکزادیی نافارس زمانه‌کان له په‌نا زمانی فارسیی دا بخوێندرێ. به ڕوونی ڕاسپێریی به‌م دۆستانه ده‌که‌ین تکایه خه‌ڵک مه‌که‌ن به دوژمنی خۆ و زمانی فه‌رمیی وڵات. به‌گوێره‌ی وته‌کانی مه‌قامی مه‌زنی ڕێبه‌ری، پاراستنی زمان و وێژه‌ی فارسی گه‌لێک گرینگ و به‌بایه‌خه به‌ڵام بێگومان پاراستنی ئه‌م زمانه، نابێ بنپێکردنی زمانه‌کانی دی و حاشاکردن له مافی زمانی ئه‌تنه‌کانی جۆربه‌جۆری لێ بکه‌وێته‌وه. ناکرێ و نابێ به بیانووی پاراستنی زمانێک، په‌نا ببرێته به‌ر له‌ناوبردن و نه‌هێشتنی زمانه‌کانی دی له بواری خوێندن و توێژینه‌وه‌دا. له کۆتایی دا، ئیشاره‌تێک ده‌ده‌مه ئه‌م په‌یڤ و وته گرانباییه‌ی نه‌مر دوکتۆر “کازم موعتهمیدنژاد” که دوو ساڵ لهمهوپێش له وتووێژ له‌گه‌ڵ “شه‌رق” جه‌ختی له‌سه‌ر کردبووه‌وه:” ده‌بێ سبه‌ی به‌رامبه‌ر زمانی زگماکیی گرووپه ئهتینییهکان، وه‌رامی مێژوو بده‌ینه‌وه.” ئێستا که ده‌نگی داواکاریی گرووپه ئه‌تنییه‌کان گه‌یشتۆته گوێچکه‌ی پاستۆرنشینان و ئه‌وان وه‌رگری بوونه، شیاو ئه‌وه‌یه ڕووناکبیران و خه‌مخۆرانی بواری فه‌رهه‌نگ و ئاکادێمیش گوێ بۆ ده‌نگی ئه‌تنه‌کان ڕادێرن و نه‌ک هه‌ر له‌به‌ر حه‌ق و ڕاستی،نه بۆ ڕه‌زای دڵی مرۆ،نه‌ش له‌به‌ر خودا به‌ڵکو لانیکه‌م له‌به‌ر ئێران و له‌به‌ر ویژدانی خۆشیان بووه ئه‌مجاره پاش ساڵه‌های ساڵ،جارێک بۆ هه‌میشه کار بۆ سه‌رخستنی ئه‌م داواکارییه ڕه‌وایه بکه‌ن هه‌تا ئه‌مجاره‌یان وه‌رامێکی شیاویان بۆ مێژوو پێ بێت.
****
وه‌رگێڕ و سه‌رنجێک: دوابه‌دوای خۆ کاندیدکردن و به‌ربژاربوونی “حه‌سه‌نی ڕۆحانی” بۆ به‌ناو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ڕژێمی ئیسلامی، سه‌ردانی گه‌لێک ناوچه‌ی خۆیان گوته‌نی ئه‌تنه‌کانی ئێرانی کرد و له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ پارێزگای کوردستان به‌ڵێنی دا گه‌ر سه‌ربکه‌وێ،کار بۆ جێ به‌جێکردنی چه‌ند بنه‌ما و ئه‌سڵێکی یاسای بنچینه‌یی خاسما ئه‌سڵی 15 ده‌کات. ئێستا که پتر له 10 مانگ به‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تیی “ڕۆحانی” دا تێده‌په‌ڕێ،به ده‌سنیشانکردنی به‌ناو نوێنه‌ر بۆ به‌شی ئه‌تنه‌کان ده‌یه‌وێ به‌رگی ڕاستیی به‌وه‌ر ژماره‌یه‌ک له‌و داخوازانه‌دا بکات. دیاره له‌بن سێبه‌ری بۆر و ته‌ماویی ڕژێمی ئیسلامیی دا ئه‌مه ههنگاوێکی زۆر گرینگه بۆیه له‌سه‌ر کوردی ڕۆژهه‌ڵاته به شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نییانه بێته مه‌یدان و هه‌له‌که به باشترین شێواز بقۆزێته‌وه. کورد له باکووری کوردستان له سایه‌ی خه‌باتی پارتێکی شۆڕشگێڕی میناک په.که.که و ده‌یان گرووپی مه‌ده‌نیی و چه‌ندین که‌سایه‌تیی ڕووناک‌بیری خۆیه‌وه وا خه‌ریکه دۆزه‌که‌ی به‌ره‌و پێشه‌وه ڕێنمون ده‌کات و هه‌تا دێت چرای ئه‌و هیوایه گه‌شتر ده‌گڕێ . له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشدا کورد پێویسته چیدی بێده‌نگ و کپ نه‌مێنێ و به‌هه‌مان شێوازی مه‌ده‌نییانه بێته مه‌یدان. ڕاسته دڵڕه‌قی ڕژێمی ئیسلامیی به‌راوه‌رد ناکرێ له‌گه‌ڵ شوێنه‌کانی دی به‌ڵام سه‌رده‌م گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و جیهانی ئه‌مڕۆ ده‌رفه‌تی توندڕۆیی له‌مه زێتر به ڕژێمی ئیسلامی نادات. ڕاسته ته‌مه‌نی ڕژێمی ئیسلامی وا به‌ره‌و 35 ساڵ مل ده‌نێ و له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌رچه‌شنه داخواز و داواکارییه‌کی گه‌لانی ناو ئێران به توندی به‌رپه‌رچ دراوه‌ته‌وه و سه‌دان ڕۆڵه‌ی پاک بوونه‌ته قوربانی. هێشتا به دیده‌ی خۆیان گوته‌نی “مه‌حه‌لی” سه‌یری هه‌موو دیارده‌یه‌کی کو‌لتووریی و فه‌رهه‌نگیی گه‌لانی ناو ئێران ده‌کرێ و به‌داخه‌وه که‌شی ناوخۆ ئه‌وه‌نده هه‌ژێنه‌ر و ترسناکه که‌م که‌س ده‌وێرێ وته‌ی ئاسایی سه‌ر زمانی خۆی بێنێته زمان. له سه‌رده‌مێکدا که شوکر وا خه‌ریکه کرانه‌وه‌یه‌ک له جیهانی چوارته‌نیشت دا ڕوو ده‌دات و خۆرهه‌ڵاتی ناڤین به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه مل ده‌نێ، به‌رپرسانی ڕژێم ئیدی که ده‌زانن په‌ته‌که توند توند بۆته‌وه و هیچ ڕێگه‌چاره‌یان له‌به‌رده‌م نه‌ماوه‌ته‌وه جگه له‌وه‌ی گوێ بۆ ژماره‌یه‌ک داواکاریی خۆیان گوته‌نی ئه‌تنه‌کان ڕادێرن. ئه‌رچی ئه‌مه پرسێکی ئه‌رێنییه و گه‌ره‌ک به باشترین شێوه بقۆزرێته‌وه به‌ڵام هه‌لێکیش ده‌خاته به‌رده‌م گه‌لانی سه‌رکوتکراوی ناو ئێران تا بڕێک به خۆدا بێنه‌وه و چیدی به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو ساڵه سه‌رکوتکارییه بێده‌نگ نه‌مێنن. نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته بۆ خۆ ڕۆژنامه‌نووسێکی ئازه‌ربایجانییه که گه‌له‌که‌ی هه‌مان سته‌می لێ چووه و زۆر بوێرانه قسه‌ی دڵی خۆی به شێوازێکی زۆر ژیرانه هێناوه‌ته زمان. کوردی ده‌ستڕۆیشتووی بن حوکمی ڕژێمی ئیسلامی‌یش که‌م نین هه‌تا ته‌کانێک به خۆ بده‌ن و بۆ سبه‌ی مێژووی گه‌له‌که‌یان له‌جیاتی لۆمه،ده‌ستخۆشانه‌ی گه‌ل وه‌ربگرن. وه‌رگێڕ به نیشانه‌ی ئه‌مانه‌ت و پاراستنی خودی ده‌قی سه‌ره‌کیی نووسینه‌که ،هه‌ندێ زاراو و ده‌سته‌واژه‌ی هه‌ر وه‌ک خۆی هێناوه.میناک”مه‌قامی مه‌زنی ڕێبه‌ری”، که دیاره وه‌رگێڕ هیچ باوه‌ڕێکی به‌و دهستهواژهیهو ده‌یانی تری له هه‌مان چه‌شنه نییه. “ته‌گبیر و بهمشووربوون و هیوا و ئومێد” ،دروشمی “حه‌سه‌نی ڕۆحانی” بۆ سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بوو.
****
* ئه‌سغه‌ر زار‌ع که‌هنموویی ،ڕۆژنامه‌نووسی ناسراوی ئازه‌ربایجانی.
ژێده‌ر: ڕۆژنامه‌ی شه‌رق،ژماره‌ی 1940،ڕێکه‌وتی 9/11/1392ی هه‌تاوی،ڕووپه‌ڕه‌کانی 1 و 6
11ی ڕێبه‌ندانی 2713