ئەو دوو دادوەرەی کە بڕیاری مێژوویی دادگای میکونۆسیان دەرکرد، لە لایەن یانەی پارێزەرانی ئەمریکاوە خەڵات دەکرێن

بۆ جاری یەکەم و لە مێژووی نزیک بە سەد ساڵ تەمەنی خۆی دا، یانەی پارێزەرانی فیدرالی ئەمریکا، خەڵاتێکی بێ وێنەی بۆ بەڕێوەبردنی کارێکی دادەوەری بە شێوەیەکی زانستیانە پێشکەش بە دوو کەس لە هاوکارە ئوروپاییەکانی خۆیان کە خەڵکی وڵاتی ئاڵمانن دەکەن. خەڵاتی دەسەڵاتی یاسا کە لە لایەن لقی باشووری نیۆیۆرکی یانەی دادوەرانی فیدرال و بەشی کێشە دادوەرییەکانی فدرالەوە پێشکەش دەکرێ، بۆ ڕێزگرتنە لە بەڕێوەبەری کارێکی دادوەرییە کە لە لایەن ” برۆنۆ یۆست”، یەکێک لە دادوەرانی دادگای ئاڵمان و لە دادگییەکی مێژوویی دا بە ناوی دادگای میکۆنۆس کە ماوەی ٤ ساڵ، لە نێوان ساڵەکانی ١٣٧٢- ١٣٧٦ی هەتاوی دا درێژەی هەبوو.

دووهەمین کە ئەو خەڵاتەی پێ دەبەخشرێ ” ئەلێکساندر فۆن ئێشتاڵ”، دادوەری گشتی فدراڵی ئاڵمانە کە لە نیوان ساڵەکانی ١٣٧٢- ١٣٧٦ی هەتاوی، لە لێکۆڵینەوەکانی قازی برۆبۆ یۆست شێلگیرانە پشتیوانی کرد و ڕێگەی بۆ سزادانی تاوانباری ڕێستورای میککۆنۆس لە بەهاری ١٣٧٦ی هەتاوی دا خۆش کرد.

ئەو دادگایە پاش تێرۆری ناجوانمێرانەی ٤ کەس لە ڕێبەرانی ئۆپۆزێسیۆنی ئێرانی لە شەوی ٢٦ی خەرمانانی ساڵی ١٣٧١ی هەتاوی لە یەکێک لە ڕێستورانەکانی شاری برلین هاتە کایەوە. ڕێبەری حیزبی دیموکراتی کوردستان و دوو کەس لە کەسە نزیکەکانی کە بۆ بەشداری لە کۆنفڕانسی سالانەی ڕێکخراوی سوسیال ئینتێرناسیۆناڵ چبوونە ئاڵمان لە ڕیزی کوژراوەکانی ئەو ڕووداوە دا بوون.

پڕۆگرامی پێشکەش کردنی ئەو خەڵاتانە بە پێداگری لە سەر پەروەندەی میکۆنۆس، پەیوەندییەکانی ئەمڕۆی ئێران و جیهانی دەرەوە دەخاتە بەر شیکاری و لێکۆڵینەوە. سەرەتای بەرنامەکە بە وتەی نووسەری بەناوبانگی ئێرانی- ئەمریکایی، خاتو ڕۆئیا حەکاکیان، کە نووسەری کتێبی ” بکوژانی کۆشکی فیروزە”یە دەست پێ دەکات، بەڕیز ” جی. دی. بیندنیگل” باڵوێزی پێشووی ئەمریکا و بەڕێوەبەری کاروباری ئوروپای ناوەندی لە ئاڵمان و ئوتریش و سویس، هاوڕێیەتی بەڕێز حەکاکیان دەکات. ڕێوڕەسمەکە لە لایەن قازی جوانا سیبرت، دادوەری دادگای فیدرالی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نیۆیۆرک بەڕیوە دەچێ. وتەی کردنەوەی ڕێورەسمی پێشکەش کردنی خەڵاتەکان لە لایەن قازی ” لۆرتا ا. پرسکا”، گەرورە دادوەری دادگای فیدرالی ئەمریکا لە ناوچەی باشووری نیۆیۆرک پێشکەش دەکرێ.
پڕۆگرامی پێشکەش کردنی خەڵاتەکان لە ژێر ناوی ” دەسەڵاتی یاسا لە کۆماری فیدڕالی ئاڵمان، پەروەندەی میکۆنۆس، کاتژمێر ٥.٣٠ خولەکی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە، ڕێکەوتی ٢٥ی فوریەی ٢٠١٤ لە کۆشکی دادگای دانیل پاتریک موینهان،ی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەڵکەوتوو لە مانهاتان،ی نیۆتۆک دەست پێ دەکات و کاتژمێر ٨ی شەو کۆتایی پێ دێت.