کاندید کردنەوەی سەرۆکی ماڤی مروڤی کوردستان بۆ خەڵاتی جیهانی نوبێل

حیزبی دوستی کورد ، حێزبی سوسیالیستی چەپی نوروێژ ئەمساڵیش محەممەد سەدیق کەبودوەندی بۆ خەڵاتی ئاشتی نوبێل بەربژێر کردەوە. وەک ئاگادارن خەڵاتی ئاشتی نوبێل هەموو ساڵێ لە لایەن کۆمیتەی نوروێژی خەڵاتی ئاشتی نوبێل دەدرێ بە چالاکێک گروپێکی تێکوشەری ماڤی مرۆڤ کە خەبات وتیکوشانی بەرچاوبێ. زیاتر لە 100 سالە هەموو سالە ئەم خەڵاتە وەبەر تێکوشەرێک یان گروپێکی چالاک کەوتووە. ساڵی پار 2013 نیزیک بە 250 کەس لە سەرانسەری جیهان بۆ خەڵاتی نوبێل، لە هەرە گەورە خەڵاتەکانی جیهانی کاندید بوون کە گروپی چالاک بۆ ناوبردنی چەکی کیمایی براوەبوو.

پێویستە بگۆترێ ئەم ساڵیش لە سەر داوای کۆمیتەی کار بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نوبێل ، کەبودوەند ، حیزبی دوستی کورد ئەو هەنگاوی هاویشت. جێگەی ئاماژی پێ کردنە ئەم حێزبە، ئێس ڤی زۆر هەنگاوەی بەرچاوی بۆ کورد هەلێناوتەوە ولە ساڵی 1991 وە پشتیوان و پشتگری کوردی بووە.

هیوادارین کەبودوەند کە شایانی ئەم خەڵاتەیە ئەم ساڵ ئەم خەڵاتە بباتەوە کە کاریگەری زۆری لەسەر مەسەلەی کورد هەیە کە بە تایبەتی لە میدیای جیهانی کورد زۆر دیتە بەرباس. ساڵەکانی 2011 و2013 ش بەرێزان لەیلا زاناو کەبودوەند کاندید بوون کە بەداخەوە ئەم خەڵاتەیان بە نسیب نەبوو. بۆ پێیشەوە بۆ هەنگاو هەڵێنان لە زۆر بارەوە بۆ سەرکەوتنی کورد.

کەریم ئەڵلاوەیسی