په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان به بۆنه‌ی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنانه‌وه
ژنانی کوردستان!
داواکارانی یه‌کسانی له کوردستان و ئێران!
به بۆنه‌ی هاتنی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنانه‌وه به گه‌رمی پیرۆزباییتان لێده‌که‌ین‌و بۆتێکۆشان‌و چالاکییه‌کانی ئێوه‌و هه‌موو به‌شدارانی خه‌بات له پێناوی یه‌کسانیی ژن‌و پیاو له کوردستان، ئێران‌و سه‌رانسه‌ری جیهان له‌م ڕۆژه دا، سه‌رکه‌وتن به ئاوات ده‌خوازین.
8ی مارس، تا دێ پتر ده‌بێته زه‌نگی جووڵاندنی ژنان‌و پیاوانی داواکاری یه‌کسانی. ساڵانێکی زۆره نه‌ک هه‌ر له ڕۆژاوا به‌ڵکوو له سه‌رانسه‌ری جیهان، به‌شدارانی بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی له 8ی مارس‌دا، هێزی ڕوو له گه‌شه‌ی خۆیان ده‌نوێنن‌و ویست‌و داخوازییه‌کانی خۆیان به گوێی زه‌وتکه‌ران‌و پێشێلکارانی حورمه‌ت‌و مافه ئینسانییه‌کانی ژنان له کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان، ده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌گه‌رچی له وڵاتی ئێران، ده‌وڵه‌ت‌و داموده‌زگا حکوومی‌و ده‌وڵه‌تییه‌کان‌و ده‌ستوور‌و پارلمانی وڵات، هێشتا دانیان به‌م ڕۆژه جیهانییه‌دا نه‌ناوه‌و به ڕسمییان نه‌ناسیوه، به‌ڵام 8ی مارس بۆ خه‌ڵکی ئێران ڕۆژێکی ناسراوه. به هه‌وڵ‌و خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازیی ژنان‌و ڕێکخراوه سیاسییه خه‌باتگێرو ئازادیخوازه‌کان،پێشوازی‌و به‌ڕێوه‌بردنی چالاکی‌و ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت به بۆنه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌وه، بووه به نه‌ریتێکی خه‌باتکارانه. له کوردستان به هۆی بایه‌خپێدان‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ر له کۆنه‌وه‌ی پرسی ژن له به‌رنامه‌و تێکۆشانی هێزه نه‌ته‌وه‌یی‌و چه‌په‌کان‌دا، 8ی مارس به تایبه‌ت‌و به گشتی پرسی ژنان له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی‌و ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان‌و له تێکۆشان‌و ژیانی سیاسیی ئه‌وان دا جێگه‌و پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه‌و له‌م ڕێگایه‌وه ژنانی پێشه‌نگ له شار‌و ناوچه جیاوازه‌کانی کوردستان، به بڕوابه‌خۆبوونێکی زیاتره‌وه، ڕێز له‌م ڕۆژه ده‌گرن.
ئه‌مساڵ له کاتێک دا، به پێشوازی 8ی مارسه‌وه ده‌چین که چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان‌و تاوان له دژی ئه‌م به‌شه‌ی کۆمه‌ڵگه، له زیادبوون دایه. وێڕای درێژه‌و به‌رده‌وامیی سته‌م‌و نابه‌رابه‌ری‌و چه‌وساندنه‌وه قانوونی وعورفییه‌کان، توند‌و تیژی به هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه به تایبه‌تی کوشتنی ژنان یا ناچارکردنی ئه‌وان به خۆکوژی، به‌رده‌وامه. ڕۆژ نیه ده‌یان هه‌واڵ له باره‌ی ژن‌کوژی و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ژنان نه‌بیسین. که‌متر ڕۆژێک هه‌یه هه‌واڵی دڵته‌زێنی خۆکوشتنی چه‌ندین ژن له ئاکامی ته‌حه‌ممولنه‌کردنی گوشار له نیوبنه‌ماله‌و کۆمه‌ڵگه دا نه‌خوێنینه‌وه. شانبه‌شانی دیتنی ئه‌م ڕووه دزێوه‌ی گوشار‌و تاوان دژی ژنان، شایه‌دی ئه‌وه‌ین که قه‌یران‌و کێشه ئابووری‌و کۆمه‌ڵاتییه‌کان، زۆرترین قوربانییانی خۆیان له نیو ژنان‌دا هه‌ڵده‌بژێرن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی دڵخۆشی و هیوایه، ئه‌وه‌یه که ژنان کۆڵ‌یان نه‌داوه. ته‌مه‌نی ملنه‌دانی ژنانی ئێران بۆ په‌تی کۆیله‌تی‌و یاسا دژه‌ژن‌و کۆنه‌په‌رستانه‌کانی کۆماری ئیسلامی، به‌رامبه‌ره له گه‌ڵ ته‌مه‌نی ئه‌و ڕێژیمه. له‌و ڕۆژه‌وه که ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی له یه‌که‌م رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی خۆی‌و ڕێژیمه‌که‌ی له گه‌ڵ 8ی مارس له ره‌شه‌مه‌ی 1357دا، دژایه‌تیی ئه‌م ڕۆژه‌و‌هاوپیوه‌ندیی جیهانیی ژنانی کرد، ژنانی ئێران له ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات‌و به‌ربه‌رکانی له گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته جه‌هه‌ننه‌مییه دا بوون.
کۆماری ئیسلامی به ناوی ناته‌بابوونی په‌یماننامه‌و ڕێوشوێنه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ له گه‌ڵ ئیسلام، به راشکاوی‌و رووهه‌ڵماڵاوییه‌وه دژایه‌تی‌و ئینکاری سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی مرۆڤ به تایبه‌تی ئه‌ومافانه ده‌کا که پێوه‌ندییان به ژنانه‌وه هه‌یه. له ڕێگای زاڵکردنی ئایدۆلۆژیا‌و خوێندنه‌وه‌ی ئایینی- ئه‌ویش خوێندنه‌وه‌یه‌کی دواکه‌وتووانه- به سه‌ر قانوونه‌کان‌و ڕێوشوینه‌کانی وڵات‌و هه‌موو بواره‌کانی کۆمه‌ڵ‌دا، ئێرانی کردوه به دۆزه‌خێکی ترسناک بۆ ژنان. شه‌رعییه‌تدان‌و ره‌سمییه‌تدانی ده‌سه‌ڵات به بێمافی‌و سووکایه‌تی به ژنان، وه‌زعێکی وای خوڵقاندوه که له نیو بنه‌ماڵه‌و کۆمه‌ڵگه‌ش دا، ژنان به هاسانی له گه‌ڵ پێشێل‌کرانی ڕێز‌و که‌رامه‌تی مرۆیی خۆیان به‌ڕه‌وروو بن. سه‌ره‌رای ئه‌م راستییانه‌و له گه‌ڵ هه‌موو گیروگرفته بیئه‌ژماره‌کانی سه‌رڕێگای ژیان‌و تێکۆشان، ژنان‌و کچانی ئێران، قبووڵیان نه‌کردوه که له قوژبنی ماڵی مێرد‌و باوک‌دا وه‌ک کۆیله‌یه‌ک بۆ خزمه‌تکردنی پیاوان بمێننه‌وه‌و مل بۆ ئه‌م وه‌زعه رابکێشن. ئه‌وان له مه‌یدانه‌کانی خوێندن‌و خۆپێگه‌یاندن‌و له گۆره‌پانه‌کانی کارله ده‌ره‌وه‌ی ماڵ‌و له‌بواره‌کانی زانستی، کولتووری‌و به تایبه‌ت له به‌ستینی هه‌وڵدان‌و خه‌بات بۆ گۆڕینی هه‌لومه‌رجی سیاسی، حوزوورێکی دیار‌و حاشالێ‌نه‌کراویان هه‌یه. له مه‌یداندابوون‌و به‌ره‌وپێشچوون سه‌ره‌رای هه‌موو کۆسپ‌و سه‌ختییه‌کان، وای کردوه بڕوابه‌خۆبوون‌و شێلگیربوون له سه‌ر ویستی گه‌یشتن به‌ژیانێکی شیاوی مرۆڤی ئه‌و سه‌رده‌مه، له نیو ژنانی ئێران‌دا، به هێزتر ببێ‌و ماندووبوون‌و کۆڵنه‌دان نه‌ناسن.
داواکارانی یه‌کسانی له‌کوردستان و ئێران!
ژنانی خه‌باتکار!
حیزبی دیموکراتی کوردستان، هاتنی 8ی مارس به ده‌رفه‌ت ده‌زانێ بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانیی خۆی له داخوازه ڕه‌واکانی بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی له کوردستان‌و ئێران، دووپات بکاته‌وه‌و هاوده‌نگ له گه‌ڵ ژنانی خه‌باتکار له کوردستان‌و هه‌موو به‌شه‌کانی ئێران، له سه‌ر پێویستیی کۆتایی هاتنی هه‌ڵاواردن‌و چه‌وسانه‌وه‌و نابه‌رامبه‌ری دژی ژنان پێ داده‌گرێته‌وه.
حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌م بۆنه‌یه‌دا وه‌بیر هه‌موو تیکۆشه‌ران‌و ئه‌ندامانی خۆی‌و تێکرای رێکخراو‌و دامه‌زراوه‌کانی خۆی دێنێته‌وه که هاوبه‌شی له خه‌باتی یه‌کسانیخوازانه‌و پشتیوانیلێکردنی له‌هه‌ر شوێنێک که تێکۆشانی حیزبی ئێمه‌و تێکۆشه‌ران‌و ئه‌ندامانی حیزبی ئێمه‌ی لێ بن، ئه‌رکێکی حیزبی‌و مرۆییمانه. پێمان وایه بڕواهه‌بوون به یه‌کسانیی ژن‌و پیاو‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی له ژیانی شه‌خسی‌و بنه‌ماله‌ییمان‌و خه‌باتکردن له پێناویدا، به‌شێکی جیانه‌کراوه‌یه له پیناسه‌ی مرۆڤیکی دیموکرات‌و خاڵێکی سه‌ره‌کییه له پێناسه‌ی ئه‌ندامێکی شیاوی حیزبێکی دیموکرات‌و مودێرن.
له پێشوازی 8ی مارسی ئه‌مسال دا، به گه‌رمی پیرۆزبایی له ژنانی کوردستان، ئێران‌و جیهان ده‌که‌ین. هیوامان ئه‌وه‌یه به پشتیوانیی ڕۆژبه‌ڕۆژ زیاتری هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵ‌و به تایبه‌تی به هاوکاریی حیزب‌و ڕێکخراوه ئازادیخواز‌و خه‌بتگێڕه‌کان، بزووتنه‌وه‌ی ژنان له کوردستان‌و ئێران، پتر بچێته پێش.
سڵاو له ئاڵاهه‌لگرانی خه‌بات بۆ ئازادی و یه‌کسانی،
پیرۆز بێ 8ی مارس ڕۆژی نیونه‌ته‌وه‌یی ژنان،
سه‌رکه‌وتن بۆ بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی.
حیزبی دیموکراتی کوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
6ی مارسی 2014
15ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1392ی هه‌تاوی