کۆماری ئیسلامی پێشمه‌رگه به تیرۆریست ناو ده‌با. سمایل زارعی
هەروه‌ك ئاگادارن ده‌وڵه‌تی سۆئێد ده‌یهه‌وێ پێشمه‌رگه‌یه‌كی حیزب راده‌ستی كۆماری ئیسلامی بكاته‌وه، بۆیه له‌م په‌یوه‌ندییه‌ش دا كۆماری ئیسلامی وه‌ك میشی له كونه شاخ دا دۆزیبێته‌وه، خۆی بۆ سزادان (ئێعدام كردنی) قادر میری خۆش كردوه و هه‌ر بۆیه‌ش سایتی بۆڵته‌ن نیوز كه سه‌ر به كۆماری ئیسلامییه ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه من ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌تان بۆ ده‌نێرم، هیوادارم ئێوه بتوانن له رێگای خۆتانه‌وه راپۆرته‌هه‌واڵێكی لـێ ساز بكه‌ن و بڵاوی بكه‌نه‌وه.
بە پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاوبوونه‌ته‌وه، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ناوه‌ندی كۆچ و په‌نابه‌رێتی سۆئێد له رێكه‌وتی 22ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ دا هه‌وڵی راده‌ستكردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كی پێشووی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی داوه كه به هۆی ناڕه‌زایه‌تی مسافیره‌كانی فڕۆكه‌كه پۆلیس نه‌یتوانیوه ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی حیزب سواری فڕۆكه‌كه بكات و راده‌ستی كۆماری ئیسلامی بكاته‌وه.
” قادر قاله میری” ساڵی 1998 و له ته‌مه‌نی 17 بۆ 18 ساڵیدا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه رووی له باشووری كوردستان كرد و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا بووه ئه‌ندامی حیزبی دێمۆكرات. پاش چه‌ند ساڵ پێشمه‌رگایه‌تی قادر روو له وڵاتی توركیه ده‌كا و هه‌ر له توركیه‌ش مافی په‌نابه‌رێتی سیاسی له رێگای “ی‌و. ئێن”ه‌وه پێ ده‌درێ، به‌ڵام پاش چه‌ند ساڵێك بێ‌وڵام مانه‌وه‌ی قادر بۆ راگواستنی بۆ وڵاتێكی‌تر قادر ناچار ده‌بێ روو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كا و ده‌چێته وڵاتی سۆئێد.
ئەو پێشمه‌رگه‌یه‌ی حیزب كه هه‌ر له وڵاتی توركیه‌وه له‌گه‌ڵ خاتوونێك به ناوی “فاتمه” كه به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی ئه‌فغانستانه و له وڵاتی سۆئێد ده‌ژی له رێگای ئینته‌رنه‌ته‌وه ئاشنا ده‌بێ و هه‌ر بۆیه‌ش قادر ده‌چێته وڵاتی سۆئێد و ژیانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ “فاتمه” پێك دێنێ و له ساڵی 2010 یه‌كه‌م منداڵیان ده‌بێ كه ئێشتا ئه‌و منداڵه‌یان سێ ساڵیه‌تی و هه‌ر له ساڵی 2014 دیسان منداڵێكیتریشان ده‌بێته‌وه.
دەوڵەتی سۆئێد مافی په‌نابه‌رێتی به قادر نادات و به پێی یاسای ئه‌و وڵاته‌ش كه‌سانێك كه مافی په‌نابه‌رێتیان نیه بۆیان نیه له‌و وڵاته‌دا بژین. هه‌رچه‌ند قادر چه‌ند جار هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه كه بیسه‌لمێنێ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوبراو بۆ وڵاتی ئێران جێی مه‌ترسیه و ناتوانێ ئه‌و كاره بكات، به‌ڵام وڵاتی سۆئێد پێداگری له سه‌ر ناردنه‌وه‌ی ناوبراو ده‌كا و هه‌ر بۆیه‌ش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له رۆژی 10ی مانگی ئاپریلی 2014 دا ناوبراو ده‌به‌نه فڕۆكه‌خانه.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری “فاتمه” و هه‌ر وه‌ها دۆست و ئاشنایانی “قادر” روو ده‌كه‌نه فڕۆكه‌خانه و له‌وێ ده‌ست ده‌كه‌ن به ناڕه‌زایه‌تییه‌كی هێمنانه. له ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه مسافیره‌كان له رووداوه‌كه و مه‌ترسی ناردنه‌وه‌ی قادر بۆ ئێران ئاگادار بكه‌نه‌وه، هه‌ر به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان و له رێگای ته‌له‌كانی حه‌ساری فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه خۆیان ئاودیوی فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ر به راده‌ستكردنی بۆ كۆماری ئیسلامی بگرن. مسافیره‌كان كاتێك ئه‌مه ده‌بینن، به تایبه‌تی كه خاتوو مولین بیۆرك ئه‌ندامی پارله‌مانی سۆئێدیش له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه له مه‌سه‌له‌كه ئاگادار ده‌بێته‌وه، به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌م كاره‌ی پۆلیس له جێی خۆیان هه‌ڵده‌ستن و پشێتنه‌كانی پاراستنی خۆیان نابه‌ستن، بۆیه‌ش فڕۆكه‌وانه‌كه ناچار ده‌بێ داوا بكات كه قادر وه‌ك مسافیر له‌و فڕۆكه‌یه‌دا قه‌بووڵ نه‌كات و به‌مجۆره پۆلیس نه‌یتوانی قادر راده‌ستی كۆماری ئیسلامی بكاته‌وه.
ئەگەرچی مه‌ترسی راده‌ستكردنه‌وه‌ی قادر هه‌ر وه‌ها له جێی خۆی دا ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام هاوكات سایتێكی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی به ناوزه‌دكردنی قادر به پێشمه‌رگه‌یه‌كی تیرۆریستی سه‌ر به حیزبه تیرۆریسته كوردییه‌كان هه‌وڵ ده‌دا كه ده‌وڵه‌تی سۆئێد به تاوانبار بزانێ بۆ ئه‌وه‌ی كه پێشی به سزادانی قادر قاله‌میری گرتووه.
لە روانگه‌ی ئه‌م سایته‌وه پێشمه‌رگه هێزێكی تیرۆریسته كه هه‌وڵ ده‌دا وڵاتی ئێران پارچه پارچه بێ و هه‌روه‌ها له چه‌ند جێگادا به‌ڕاشكاوی باس له‌وه ده‌كا كه قادر قاله‌میری تیرۆریسته و ده‌بێ به سزا بگات.
ئەوەی له خواره‌وه ده‌یبینن ده‌قی هه‌واڵێكه كه سایتی “بۆلتن نیوز” سه‌باره‌ت به هه‌واڵی راده‌ستكردنه‌وه‌ی قادر قاله‌میری بڵاوی كردۆته‌وه.
ئەمەش ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌یه كه له فارسی‌یه‌وه كراوه به كوردی:
هەوڵی (رزگاری) دژه شۆڕشێك له لایه‌ن ژنێكی سۆئێدی‌یه‌وه و چه‌واشه‌كاری بی.بی.سی
(حه‌قایه‌تی به‌ڕوواڵه‌ت به‌رگرتن به راده‌ستكردنه‌وه‌ی یه‌كێك له پێشمه‌رگه تیرۆرسته‌كانی حیزبه كوردییه‌كان له لایه‌ن پارله‌مانی سۆئێده‌وه)
بەشی سیاسی ـ سایتی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تیی ئینگلیز بی. بی. سی به‌شی فارسی له هه‌والێك دا كه بڵاوی كردۆته‌وه، هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه كه ده‌وڵه‌تی سۆئێد هان بدات كه به‌ر له راده‌ستكردنه‌وه‌ی وه‌ك بۆ خۆیان ده‌ڵێن په‌ناخوازێكی حیزبه كوردییه‌كان بگرێ. (پێشمه‌گه‌ری گرووپه تیرۆریست و جیاییخوازییه كوردییه‌كان، قادر میری) و هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌ش دا درۆیه‌كی بڵاوكردۆته‌وه كه گۆیا كاتێك كه پۆلیسی سۆئێد ناوبراو سوار فڕۆكه ده‌كات، مسافیره‌كانی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ك كه ئه‌م تیرۆریسته كوردی تێدا بوو، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ناوبراو و هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی به‌رگرتن به راده‌ستكردنه‌وه‌ی به وڵاته‌كه‌مان، پشتێنه‌كانی پاراستنی خۆیان نه‌به‌ستووه بۆ ئه‌وه‌ی پۆلیس ناوبراو راده‌ستی ئێران نه‌كاته‌وه و له فڕۆكه‌كه بیبه‌نه ده‌ره‌وه. هه‌ر ئه‌و كاره‌ی ئه‌وانیش بووه هۆی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی پۆلیس و ناوبراو راده‌ستی ئێران نه‌كرایه‌وه.
بەڵام سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵده‌ری ئێمه كه پێشتریش چه‌ندین جاری‌تر هه‌واڵی دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌كانی دژه شۆڕشه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ئاشكرا كردوه، راستییه‌كه و درۆی بی. بی. سی یشی ئاشكرا كرد.
بە پێی هه‌واڵنێری “بۆڵتێن نیووز” له ستۆكهۆڵمه‌وه وا ده‌رده‌كه‌وێ كه یه‌كێك له مسافیره‌كانی ئه‌م فڕۆكه‌یه كه بڕیار وابوو (كه قادر میری كه یه‌كێكه له پێشمه‌رگه‌كانی گرووپه جیایی‌خواز و تیرۆریسته كوردییه‌كان) راده‌ستی ئێران بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و گرووپه‌ی كه ناوبراو سه‌ر به‌وان بوو توانیان له په‌رله‌مانی سۆئێددا كاریگه‌ری خۆیان ده‌كار بێنن و به پێی سناریۆیه‌كی پێشتر داڕێژراو و هه‌روه‌ها بۆ هاندانی هه‌ستی خه‌ڵكیی خه‌ڵكی سۆئێد و مسافیره‌كانی فڕۆكه‌كه، ژنه پارله‌مانتارێكی سۆئێدی (نوێنه‌ر له په‌رله‌مان) كه پشتیوانی ئه‌م گرووپه بووه به ناوی خاتوو مالین بیۆرك كه ئه‌ندامی حیزبی چه‌پی سۆئێدیشه كه حیزبێكی گرینگی وڵاتی سۆئێده وه‌ك مسافیر له‌و فڕۆكه‌یه‌دا ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ر كات قادر میرییان سواری فڕۆكه‌كه كرد، ناوبراو له‌وێ كه‌ڵك له كاریگه‌ری خۆی وه‌رگرێ و به نه‌به‌ستنی پشتێنه‌ی پاراستنی هه‌روه‌ها داوا له مسافیره‌كانیتریش بكات كه هه‌ر ئه‌وانیش وا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له راده‌ستكردنه‌وه‌ی ناوبراو بگرن و له‌م كاره‌ش دا سه‌ركه‌وتوو بوون.
هەر به پێی ئه‌م راپۆرته، رۆژی پێنج شه‌ممه 21 ی خاكه‌لێوه‌ی به‌رامبه‌ر به 10ی ئاپریلی 2014 و كاتژمێر 06:30 سه‌رله‌به‌یانی له كاتێك دا كه ده‌بوو قادر میری ئه‌ندامی گرووپی تیرۆریستی جیاییخوازی كوردیش سواری ئه‌و فڕۆكه‌یه بێ كه له فڕۆكه‌خانه‌ی ئاوستراشوونده‌وه ده‌چووه ستۆكهۆڵم و دواتر به‌ره‌و مسكۆ و هه‌ر له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ئێران دیپۆڕت ده‌كرایه‌وه، به هۆی ئه‌م سناریۆیه‌وه پێشوه‌خت داڕێژراوه‌ی نوێنه‌ری په‌رله‌مانی سۆئێد، ناچار به‌رپرسان پۆلیسی ناوبراویان له فڕۆكه‌خانه‌كه وه‌ده‌رنا و به‌مشێوه‌یه سۆئێد بووه هۆی سزادانی یه‌كێك له تیرۆریسته‌كانی گرووپه پیرۆریسته كورده‌كان.
خاتوو مالین بیۆرك ئه‌ندامی په‌رله‌مانی وڵاتی سۆئێد و ئه‌ندامی حیزبی چه‌پی ئه‌م وڵاته وه‌ك مسافیرێك هه‌ر به پێی به‌رنامه‌یه‌كی پێشوه‌خت داڕێژراو، له كاتێك دا له لایه‌ن له رێگای گرووپه تیرۆریسته كوردییه‌كانه‌وه ئاگادار ده‌كرێته‌وه كه ئه‌ندامێكیان، له‌و فڕۆكه‌یه‌دا له سۆئێده‌وه به‌ره‌و ئێران به‌ڕێ ده‌كرێ، به هۆی ماستاوچییه‌تی به دژبه‌رانی شۆڕشی ئێران، زۆر به هاسانی به ورووژاندنی هه‌ستی مسافیره‌كانیتر بوونه هۆی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ناوبراو.
ئەو خاتوونه پارله‌مه‌نتاره سۆئێدییه، مالین بیۆرك، بۆ به‌رگرتن له راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌م تیرۆریسته كورده، له ناو فڕۆكه‌كه‌دا له جێی خۆی هه‌ڵده‌ستێته سه‌ر پێ و به ده‌نگی به‌رز هه‌موو مسافیره‌كانیتری فڕۆكه‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه و له‌وێ رووخسارێكی سته‌ملێكراوانه له قادر وێنا ده‌كا و داوا له سه‌رجه‌م مسافیره‌كانیتری فڕۆكه‌كه ده‌كا كه ئه‌وانیش چاو له‌وی بكه‌ن و پشتێنه‌كانی پاراستنی خۆیان بكه‌نه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه نه‌توانێ بفڕێ.
ئەم كاره خه‌ڵك هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه ده‌بێته هۆی ئاگاداربوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مسافیره‌كانی فڕۆكه‌كه و له ئاكام دا به‌شی خزمه‌تگوزاری فڕۆكه‌كه و فڕۆكه‌وان و یاریده‌ده‌ری فڕۆكه‌وان و به‌شی پاراستنی فڕۆكه‌كه كاتێك ده‌بێنن هیچ كه‌س پشتێنه‌كانی خۆی داناخات و نایانه‌وێ له سه‌ر جێی خۆشیان دانیشن، بڕیار ده‌ده‌ن كه قادر میری سواری فڕۆكه‌كه نه‌كه‌ن.
دوا به دوای ئه‌وه‌ش به‌رپرسانی ناوه‌ندی كۆپ و په‌نابه‌رێتی وڵاتی سۆئێد، بڕیار ده‌دا جارێكی‌تریش چاوێك به پرسی راده‌ستكردنه‌وه‌ی قادر میری دا بخشێنێته‌وه.
مالین بیۆرك له رێگای حیزبی چه‌په‌وه ئه‌ندامی پارلمانی سۆئێده و له‌م دواییانه‌ش دا بۆ ئه‌ندامه‌تی له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا ده‌ستنیشان كرابوو.
ماڵپەری هه‌واڵده‌ری ده‌وڵه‌تیی ئینگلیز، بی. بی. سی به سانسۆڕێكی ته‌واوه‌وه، به دڵێكی خۆشه‌وه ئه‌م هه‌واڵه‌ی چه‌واشه كردبوو و هه‌واڵی هه‌وڵی خه‌ڵكی سۆئێدی بۆ پێشگری له راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌م تیرۆریسته‌ی بڵاو كردبۆوه.
وەرگێران لە فارسی‌یەوە:
سمایل زارعی
ئەمەش لینكی ئه‌و سایت و هه‌واڵه‌یه كه سه‌ر به كۆماری ئیسلامییه.
تلاش نمایندە زن سوئدی برای یک ضد انقلاب و وارونە نمایی
{igallery id=6964|cid=11|pid=2|type=category|children=0|showmenu=0|tags=|limit=0}