بۆ بەڕێزان: پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان،
بۆ بەڕێزان: پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، پارتی پارێزگارانی کوردستان ، حیزبی شیوعی کوردستان ، بزووتنه‌وه‌ی ئێزیدی له پێناوی چاکسازی و پێشکه‌وتن (الحرکە الڕیزدیە من ڕجل اڵاێلاح و التقدم)، یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان و حزبی سۆسیالیستی کوردستان
بابەت : رونکردنەوە
لێکۆلەری پسپۆر لە بواری دیاریکردنی تۆمەتبارانی کورد لە باشووری کوردستان دەرسیم دیبەگەیی لە لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە سەر ئەنفالچی و سەرۆک جاش و مەفرەزەکاندا بە بەلگەو ئامارەوە دیاری دەکات پارتەکانی ئێوە کەسانێک لە ریزەکانتاندان کە تۆمەتبارن و هەندێکیشیان جێگای گومانن و بەشێکیان لەو ناوانەن لە ریزی تۆمەتبارانی ئەنفال لە لایەن دادگای باڵای تاوانەکەناوە بانگ کراون، بۆیە داواتان لێدەکەین لێکۆڵینەوەکەی کاک دەرسیم کە پێشتریش بەشێکی زۆریان لە شوێنی دیکە و لە ریزی ناوی تۆمەتبارانی ئەنفال کە لە لایەن دادگای باڵای تاوانەکانەوە ناویان بڵاو کراوەتەوە بە گرنگییەوە وەربگرن رونکردنەوەی خۆتان بدەن لەسەر بوونی ئەو تۆمەتبارانە لە ریزەکانتان، چونکە ئەمە وێنای پارەکانتانی لای کەسوکاری قوربانیان ناشرین کردووە، یاخود ئەوانەی ناویان هاتووە بێ تاوانی خۆیان بسەلمێنن کە ئەمە ویستی ئێمەیە ، بەڵام لە رێگای دادگاوە، نەک کەناڵی راگەیاندنی لایەنگرەوە .
بوونی تۆمەتباران بە تایبەتی ئەو تۆمەتبارانەی بە کوشتنی خەڵک تۆمەتبارن یان ئەوانەی لە ریزی تۆمەتبارانی ئەنفالن لە ریزەکانی ئێوە جێگای ناڕەزایەتی کەسوکاری قوربانیانەو هەر بانگەشەیەکیش لەو بوارەدا دەیکەن تەنها لە موزایەدەی سیاسی بەولاوە هیچی دیکە نییە، بۆیە تکاتان لێدەکەین رونکردنەوەی خۆتان بدەن و ئەستۆ پاکی خۆتان رابگەیەنن بە نوسراوی فەرمی نەک لێدوانی شەفەیی نافەرمی، دەنا بێدەنگیتان نیشانەی بوونی ئەو تۆمەتبارانەیە لە ریزەکانتان، وە مێژوو ئەوەتان لێ قەبوڵ ناکات .
پێویستە هەموو بە بەرپرسیارێتییەوە هەڵوێست لەسەر سەرجەم تۆمەتباران وەربگرترێت تا ئەو کاتەی دادگا دۆسیەکەیان یەکلا دەکاتەوە، نەک دژی هەندێکیان بن کە لە ریزی لایەنەکانی دیکەن و پشتیوانی ئەوانەش بن کە لە ریزەکانی خۆتانن و بەهانەی جۆراو جۆر بهێننەوە.
ئەمەش پێشەکی لێکۆڵینەوەکەی کاک دەرسیم دیبەگەییە (( به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کانی خۆم، کۆنه سه‌رۆکجاش و فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه خاسه‌کانی سه‌دام، ئێستاکه (146) له‌ناو ڕیزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان، (49) له‌ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان، (10) له‌ناو حزبی گۆڕان، (4) له‌ناو پارتی پارێزگارانی کوردستان، هه‌ریه‌که و دانه‌یه‌ک له‌ناو حزبی شیوعی کوردستان، بزووتنه‌وه‌ی ئێزیدی له پێناوی چاکسازی و پێشکه‌وتن (الحرکە الڕیزدیە من ڕجل اڵاێلاح و التقدم)، یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان و حزبی سۆسیالیستی کوردستان (حوسێن محه‌مه‌د عوسمانی ناسراو به حوسێن حه‌مه‌سوور ئاغای سه‌رۆکجاشی فه‌وجی 175)، که دواتر چووه ناو ڕیزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان. هه‌رچه‌نده دڵنیام ئه‌و جاشانه‌ی ناو پارتی و یه‌کێتیی زۆرترن له‌وه‌ی که ئاماژه‌م پێداون، به‌ڵام هه‌ر سه‌رۆکجاشێک زۆر دڵنیا نه‌بووبم له‌وه‌ی که له کام به‌ره‌دایه، نه‌منووسیوه که سه‌ر به چ لایه‌نێکه. داواکاریشم هه‌ر که‌سێک زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی تر هه‌یه و ده‌زانێت به‌دڵنیایی سه‌ر به کام پارتن، با به‌هۆی ئیمێیڵه‌که‌مه‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه بکات. یاخود هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کم کردبێ، هیوادارم ئاگادارم بکه‌نه‌وه. )) .
بۆ زانیاری ورتر و زۆرتر ئەم بابەتە خوارەوە بخوێنەوە:
https://skydrive.live.com/#cid=BF3322EE4152C46B&id=BF3322EE4152C46B!411
http://malmokurd.com/?p=18420
تێبینی : ((هەرچەندە مەرج نییە سەرجەمی ئەو ناوانە تۆمەتبار بن و ناویان لە ریزی تۆمەتبارانی جینۆسایدی گەلی کورددا هەبێت، یان لە حالەتی بونیشدا مەرج نییە تۆمەتەکان لەسەر هەموویان ساغ بێتەوە، بەڵام تا دادگا دۆسیەکە یەکلا دەکاتەوە لیژنەی گەڕان بە دوای راستییەکان لە رابردویان دەکۆڵێتەوە بە تۆمەتبار دەناسرێن، ئەگەر هەڵاتووی دادگاش بن ئەوە تاوانبارن )).
کوردستان بێ جینۆساید
Al25instan without genocide
Kw_genocide@yahoo.com
14-4-2014
https://www.facebook.com/pages/Al25instan-without-Genocide/129689267191143?ref=hl
کوردستان بێ جینۆساید ڕێکخراوێکی سیڤیلی سوود نەو‌یستی سەربەخۆیە، پشتیوانی داواکاری بنەماڵەی قوربانیانە لە کوردستان ،کار دەکات لەسەر پرسەکانی تاوانی ژینۆساید و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و بنەبڕکردنی شوێنەواری جەنگ و چەسپاندنی ئاشتی لە کوردستان، ئەندامی هاوپەیمانی جیهانی بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و ئایکان و رێکخراوی ئاشتی جیهانی و جینۆساید.