سپاسنامه‌یه‌ك له لایه‌ن “قادر قالەمیری”یه‌وه.
وێڕای سپاس و پێزانینم بۆ هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی به هه‌ر شێوه‌یه‌ك و له هه‌ر ده‌رفه‌تێكه‌وه هه‌وڵیان دا كه له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌دا یارمه‌تیده‌رم بن و له پشتم راوه‌ستن، بۆ ئه‌وه‌ی راده‌ستی كۆماری ئیسلامی نه‌كرێم و تووشی چاره‌نووسێكی نادیار نه‌بم.
به‌ڕاستی به‌وپه‌ڕی شانازییه‌وه هه‌تا بیر له پشتیوانی ئێوه ده‌كه‌مه‌وه، هه‌ست به ئارامییه‌كی زۆر ده‌كه‌م و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ئاره‌زووم ده‌كرد قه‌ت نه‌بمه هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێوه‌ش تووشی ماندوو بوون بكه‌م، به‌ڵام گه‌وره‌یی ئێوه بۆ من ئێستا زۆر له‌وه زیاتره كه بتوانم ته‌نیا له رێگای چه‌ند وشه‌یه‌كه‌وه لێره وێنای بكه‌م.
ئیزنم بده‌ن وه‌ك برایه‌ك، هاوڕێیه‌كی بچووكی خۆتان سپاسی یه‌ك به یه‌كتان بكه‌م. ره‌نگه نه‌توانم ناوی یه‌ك به یه‌كی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا یارمه‌تیده‌رم بوون لێره‌دا بنووسم، به‌ڵام وه‌ك كورد ده‌ڵێ: “مرۆڤ له رۆژی ته‌نگانه‌دا چاوی گه‌وره‌ن”. منیش له‌و رۆژانه‌دا چاوم هه‌مووتانی ده‌بینی و هه‌تا مابم قه‌ت چاكه‌ی ئێوه له بیر ناكه‌م.
پێش هه‌موو كه‌س ئیزن ده‌خوازم زۆر سپاسی هاوسه‌ر و هاوژینی خۆشه‌ویستم “فاتمه حوسێن”ی و یه‌ك به یه‌كی منداڵه‌كانم “په‌روانه”، “په‌ریسا”، “ره‌حیم”، هاوسه‌ره‌كه‌ی “رێبێكار سترابه‌ری”، “یوونس” و “په‌ره‌ستوو” بكه‌م، كه هه‌ر وه‌ك هه‌میشه هاوده‌م و هاوخه‌م و یار و یاوه‌رم بوون و له‌و رۆژانه‌ش دا له هه‌مووان پتر تووشی ئازار و دڵه‌ڕاوكێم كردن. خۆشه‌ویستانم، شانازیتان پێوه ده‌كه‌م و وا هیوادارم وا بم كه ئێوه‌ش دڵتان به بوونی من خۆش بێ.
سپاس بۆ یه‌ك به یه‌كی ئه‌و لایه‌ن و كه‌سایه‌تییانه‌ش كه له‌و ماوه‌یه‌دا زۆر به ده‌م كێشه‌كه‌ی منه‌وه بوون، له خواره‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌م ناوی یه‌ك به یه‌كی ئه‌و لایه‌نانه بێنم و ئاواته‌خوازم هه‌میشه هه‌ر وا له ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجه مرۆڤدۆستانه‌كانتان سه‌ركه‌وتوو بن، شانازی به هه‌مووتانه‌وه ده‌كه‌م و سپاس و پێزانینم بۆ هه‌مووتان هه‌یه،
ناوی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه له‌و ماوه‌یه‌دا یارمه‌تیده‌رم بوون به‌مچه‌شنه‌ی خواره‌وه‌ن:
حیزبی دێموکراتی کوردستان کومیتەکانی سۆئێد، نۆروێژ، دانمارک و سویس
ماڵپەرەکانی:
کوردستان و کورد نیوز، گیارەنگ، ڕۆژهەڵات تایمز، زایەڵە، دەنگی ئەمریکای کوردی و چەندین ماڵپەری دیکەی سوئێدی و فارسی زمان
تەلەفزیۆنی کورد کاناڵ
ڕادیۆ کوردی دەنگی ئامریکا
ڕادیۆ کوردی زایەڵە
ڕووداو تیڤی
وێنسترە پارتی بە تایبەتی مالین بیورک
ئینگێن مێنیخا ئیل لێگاڵە بە تایبەتی بەڕێزان : ژیوار ، بڕیار ، ئیبۆ ، یەنی،ڕێبێکا بەریلۆند، یاسون ئۆهالوران
پارتی ژینگە و بەتایبەتی بەڕێز جەبار ئەمین
پارتی سۆسیال دێموکڕات بە تایبەتی بەڕێز شادی حەیدەری پاڕلەمانتار
کۆمەڵەی کلتوری کوردی مێزۆپۆتامیا خەڵک و مێدیای سۆئێد
خەڵکی شاری ئۆستێرشۆند
سانا وێستین رۆژنامەنووس ئێم مالارشۆن
ڕێکخراوی فار ئاسیل کومیتە سێ هەزارو ۲۲۳ کەس ئەندامی پەیجی (ستۆپپا ئوتویسنینگێن ئا‌ڤ میران پاپپا) هێدی خەلفەڵلا شەعەیب پێجی.
دیسان له كۆتایی دا سپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و كه‌س و كه‌سایه‌تییانه ده‌كه‌م كه به هه‌ر شێوازێكی بۆیان لواوه یارمه‌تیده‌ر و پشتیوانم بوون.
ئاره‌زووی خۆشی و شادیتان ده‌كه‌م.
برای بچووكتان: قادر قاله‌میری