زانیاری لەبارەی تەحەروشی جنسی و چۆنێتی خۆپاراستن لێێ. هادی ئەمین ــ توێژەری کۆمەلایەتی

لەبارەی تەحەروشی جنسی ئەم فایلەم ئامادە و پێشکەش کردووە بەو ھیوایەی ھاوریانم توێژەرانی کۆمەلایەتی و دەروونی و مامۆستایان و دایکان و باوکان سوودی لی وەرگرن بۆ هۆشیارکردنەوەی مندال و قوتابیان وتاکی کۆمەڵگاکەمان، فایلەکەم وا ئامادەکردووە کە بۆ هەڵواسین لەسەر دیوار یان بۆ پێشکەشکردن لە هۆلی خوێندن ئاسان بێت ، بۆیە سایزی فۆنتەکان گەورەیە.

سوپاستان دەکەم بۆ ھەر رەخنە و پیشنیاریک ، دلنیام ھیچ کارێکمان تەواو نییە.

ئەمەش ئەدرەسەکەمە لە فەیسبوک:

https://www.facebook.com/rayhawlatiyan

ناوەرۆک و سەربابەتەکانی ئەم فایلە:

تەوەری یەکەم: بۆچی ئەبێت نازنیاریمان هەبێت لەسەر تە‌حەروش؟

تەوەری دووەم: تەحەروش چیە و کێ و چۆن دەیکات؟

تەوەری سێیەم: چەند زانیاریەک لەبارەی تە‌حەروش.

تەوەری چوارەم: چۆن خۆت لە تەحەروش دەپارێزیت؟

تەوەری پێنجەم: چەند ھەنگاوێک بۆ خۆپاراستن و دوورکەوتنەوە لە تەحەروش

تەوەری یەکەم: بۆچی ئەبێت نازنیاریمان هەبێت لەسەر تە‌حەروش؟

تەوەری دووەم: تەحەروش چیە؟

•                    وشەیەکی عەرەبییە بەمانای گێچڵ پێکردن و زۆرداری جنسی دێت.

•                    تەحەروش کارێکی قەدەغەکراوە لەرووی ئاین و یاسا و کۆمەڵایەتیەوە ، واتە ئەو کەسانەی کە تەحەروش دەکەن، لای خوای گەورە بەتاوان بۆیان دەنوسرێت، لەرووی یاساییەوە زیندانی و سزای ھەیە،لەرووی کۆمەڵایەتییەوە بەچاوی نزم و سووک سەیریان دەکرێت.

•                    بریتیە لە کۆمەڵێک رەفتاری تاوانکارانە، وتە و رەفتاری جنسییە، وەک دەستدان لە سەرسنگ ، شوێنی دواوە ، شوێنی پێشەوە و قاچەکان.

کێ تەحەروش دەکات؟

کەسانی دەروون نەخۆش و ناتەواو دەیکەن،

چۆن دەروون نەخۆشەکان تەحەروش دەکەن؟

لەبەرئەوەی تەحەروش تاوانە بۆیە:

•                    بەئاشکراو لەبەرچاوی کۆمەڵەوە نایکەن.

•                    لەشوێنی چۆڵدا دەیکەن.

•                    فێل و تەلەکەبازی تیادا بەکاردەھێًنرێت بۆ ھەڵخەڵەتاندنی کەسی بەرامبەر.

 جەستەم موڵکی خۆمە بۆ کەس نیە دەستی لێ بدات

تەوەری سێیەم: چەند زانیاریەک لەبارەی تە‌حەروش.

١-              جەستە و لاشەی خۆت ، تەنھا موڵکی خۆتە ، بۆ ھیچ کەسێک نییە ئەو سنورە ببەزێنێت ، دەست لەجەستەت بدات ، جگە لەدایک و باوکت نەبێت.

٢-              لەکاتی یاریکردن کەس بۆی نییە دەست بدات لەسەر سنگت یان شوێنی پێشەوە و دواوەت و قاچەکانت.

٣-              جگە لەدایک و باوکت ھیچ کەسێک بۆی نییە ماچت بکات .

٤-              وتەکانی تەحەروش و دەست لێدانی تەحەروشی بزانە، نابێت لاوازبیت و بیەڵیت کەس بەرامبەرت بەکاریان بھێنێت.

٥-              ئەوە بزانە لەم جیھانەدا ھەموو کەسێک باش نییە، ھەندێک کەس ناتەواو و دەروون نەخۆشن و ئەیانەوێت تەحەروش بکەن بەکەسانی تر.

٦-              ئەگەر کەسێک بیەوێت تەحەروشت پێ بکات ، ئەوە مانای وانیە کە تۆ کەسێکی خراپیت، بەڵًکو مانای ئەوەیە کە ئەو کەسە نەخۆشی دەروونی ھەیە و تەواونییە.

٧-              ئەگەر رێگە بدەیت کەسێک تەحەروشت پێ بکات ، ئەوا دواجار زۆر ئازارت دەدات و بەردەوام دەبێت، بۆیە پێویستە رێگری لێ بکەیت و کۆتایی پێ بھێنێت.

٨-              ئەوەی تەحەروش دەکات، ھەرەشە دەکات کە ئاشکرای نەکەیت، بەڵام تۆ ئازابە و گرنگی بە ھەرەشەکەی مەدە و ھەڵوێستت ھەبێت، چونکە ئەوەی تەحەروش دەکات وەک دز وایە، وەکچۆن دز بەشاراوەیی و بەترسنۆکانە دزی دەکات، ئەگەر دزێک لەکاتی دزیدا گوێی لە وشەیەکی ئحم بێت، لەرز دایدەگرێت و رەنگە جەڵدە لێ بدات.

٩-              ئەو، بۆیە ھەرەشە دەکات ، چونکە ترسنۆکە ، ئەزانێت رەفتاری تاوانی کردووە و دەگێریت و سزادادەدرێت، بۆیە زۆر دەترسێت ، وەک دز چۆن لە وشەی ئحم دەترسێت، بۆیە تۆ پێویستە بەھەڵوێست بیت دڵنیابە زۆر لە ھەڵوێستی تۆ دەترسێت و وازدەھێنێت.

تەوەری چوارەم: چۆن خۆت لە تەحەروش دەپارێزیت؟

ئەگەر کەسێک ویستی وتەو رەفتاری تەحەروشانە بەرامبەرت بکات، شەرمی لێ مەکە و بەتوندی و بێ ترس پێی بڵێ:

  •  بۆچی وا ئەکەی من پێم ناخۆشە؟

  •  ئەگەر وازی نەھێنا بڵێ: بوەستە ، واز بھێنە ، ئەگینا دەقیژێنم.

  •  ئەگەر ھەر وازی نەھێنا بقیژێنە، تا کەسانی دەوروبەر بێن و ئەویش یەکسەر رادەکات.

  •  لەکاتی ئەو حاڵەتانە بەتوێژەر و بە دایکوباوکت و بە ژمارە ١١٦ بڵێ

    بۆچی وا ئەکەی من پێم ناخۆشە؟

    بوەستە ، واز بھێنە ، ئەگینا دەقیژێنم

تەوەری پێنجەم: چەند ھەنگاوێک بۆ خۆپاراستن و دوورکەوتنەوە لە تەحەروش:

١-                   لەگەڵ کەسانی تر مەچۆرە ھیچ شوێنێکی چۆڵەوە، وەک: کۆڵان، کەلاوە، خانووی چۆل، یان توالێت، دووکان و سوپەرمارکێتی چۆڵ، یان کۆلانی چۆل، یان بەتەنیا بچیتە سەیارەیەکەوە.

٢-                   کاتێک قسە لەگەڵ کەسیی غەریـبدا دەکەیت، پێویستە لانی کەم یەک مەتر لێی دووربیت.

٣-                   شوێنی نوستنی خۆت تەنھا ھی خۆتە، نابێت کەسانی تر لای تۆوە بنون ، بەتایبەت ھاورێ یان خزم.

٤-                   کاتێک کەسێک بانگت دەکات بۆ ناو خانوویەک یان ناو ئۆتۆمبێل یان لە شوێنێک یان لە سەیران، بەبیانوی ئەوەی کە یارمەتی بدەیت، یان بەپاساوی ئەوەی شتێکی جوان یان دیاریەکت دەداتێ، ئەوا بڕوای پێ مەکە و  بەقسەی مەکە، چونکە رەنگە کەسێکی خراپ بێت و بیەوێت تەحەروشت پێ بکات.

٥-                   ئەوانەی تەحەروش دەکەن خۆیان کەسانی ترسنۆک و دەروون نەخۆشن، ئەگەر بزانن تۆ چاونەترس و بە ھەلوێستیت و بێ دەنگ نابێت ، ئەوا یەکسەر رادەکەن، چونکە دەزانن کە دەگیرین و سزادەدرێن.

hadi.ameen@gmail.com