کورووش کەبیر و ئازادی یەواشەکی؟!. ئامادەکردنی رەشید قازی

کوروش لە مێژبوو ئاگایی لە هیچ نەمابوو. ئارام و بێ دەنگ لە تەری دەیخۆارد و لە ویشکیش بۆی دەخەوت. لە ناکاو هەواڵێک، کە ئێرانێەکان پاش ٢٥٠٠ ساڵ لە مەنشوورە بە ناووبانگەکەی تازە بە دزی باسی ئازادی یەواشەکی دەکەن ئەوی ڕاچلەکاند. کوروش کە دەستی بە دونیا ڕانەدەگەیشت پەنای بۆ ئەهۆرامەزدا برد.

_ ئەهوورا!. هەرکات لە خۆشیدا بی.

_ بەخێر بێ کوروش . لە سەردەمانی تۆدا ئەهورامەزدا بووم و ئێستا ئەهوورا هۆندا و ئەهۆرا تۆیۆتاش هاتونەتە بازار. دواتر بوومە “کردگار”. ژنەکەم کووتی نێوبانگەگەت زۆر دێهاتێانەیە. بۆیە بومە “گاد”…

_ شەکرتان لە دەمی دابێ خودایە. بۆیە ئەو دراوسێە مەسیحیەمان هەمووکات دووبارەی دەکردەوە ” ئۆۆۆ ماییی گادددد”…

_ دواتر بوومەوە “ئەڵڵا”. لە بەڵایان بە دوور بی. دیتم هەرچی خۆین رشتن و کووشتن و برین و جەنایەت و فەساد و تەقینەوە و زیناح کردن و سەربرینە خستێانە ئەستۆۆو گەردەنی من.

_ باشە خوداوەندی عەزەوەجەلە بۆ خەتمی ئەم کارە چت کرد.

_ دەگەل جوبرەئیل و مەکائیل و ئیسرائیل و عیزرائیل بە گشتی هەرچی “ئیل” یەکی هەبوو کۆبونەوەیەکم پێکهێنا بەو ئاکامە گەیشتم کە هەر خودا بمێنمەوە باشترە.

_ خوودایی بێ هاوتا، بە بیستنی هەواڵەکان لە سەر خەڵکەکەم زۆر نیگەران و پەستم. ئاخەر من لەسەردەمی خۆمدا مەنشووری مافی مرۆفم دارشت. ئێستا دەبیسم کە پاش ٢٥٠٠ ساڵ خەڵکەکەی من بەترسەوە باسی ئازادی یەواشەکی و لەواشەکی دەکەن. سەردەمانێک ئێمە تاقانە گوڵیی سەر گۆیی زەووی بووین.

_ نامهەوی ئازارتان بدەم کوروش . ئەو سەردەمی لە یاد بکە. من لە بە نێو تاقانە گوڵەی سەر گۆیی زەووی جاڕز بووم. چەند ساڵە بۆ فرۆشتنم داناوە کەس بە یەک عا… نایهەوێ.

_ ببەخشە خودای گەورە و مەزەن، بە یەک چیی نایانهەوێ؟.

_ لەوکاتەدا لە کاناڵ دوو مەسیح هاتبۆە سەر خەت. دەمویست بڵێم کە کەس بە یەک “عانەش” نایانهەوێ.

_ یەنی حاکمەکان ئاوا لە وڵاتەکەی من ریاوون.

_ لەوەش خەرابتر ڕاشمان گەیاندوە هەرکەس ئەم پارچە زەویەمان لێبکرێ هەموو کورەی زەویشی دەگەڵ خەڵات دەکەین.

_ ئەگەر وایە بۆ کورەیەکی دیکە دروست ناکەی خەڵکەکانی دیکە رەوانەی ئەوێ بکەی و خەڵکەکەی من بە تەنیا بێلێیوە؟.

_ قەسەم بە ئیمپراتۆری ماد و هەخامەنەشی دەمویست وا بکەم بەڵام موشاویرەکانم لەوکارە مەنعیان کردم. کووتێان ئێستا مەنزوومەکەت دروست نەکردووە هەموو ئێرانییەکان بە زمانی لوسیەکانیان بە کوتنی ” فیدایەت شەم و چاکەرەتم و خولامەتم” دەبنە پەنابەر و لە ئەویش دەرین.

_ ئەی خوداوەندی هێوەرکەرەوەی دڵەکان ، ڕۆژێک هەموو خەڵکی عالەم وەک تێمۆگل شەهرەداری ئاتن و فاتح شەری دەریاکانی ساڵامیس بە ئاوات بوون لە وڵاتی مندا بژین. مەگەر ئیمە قەومی یەهودمان ڕەزگار نەرکرد؟.

_ تۆ مێشکی سەرت بردم بەو هەمووە هەر وکیف و منە منەوە. وام کرد و وا چوو. پێم کووتی ئەو زەمان رۆیشت. ئێستا کوردەکان کە ئیمپراتۆری مادیان هەبوو هیچ مافێکی سەرەتایشیان نییە. یەهودیەکانیش وەک ئەوان لە وڵاتی تۆدا مافی خۆیندن و نوسینیان نییە. خەڵکانی دیکە کورەی موریخێان گرت و خەریکن دەست بەسەر مەنزوومەکانی دیکە دادەگرن تازە خەڵکی تۆ بۆ حەسەن و حوسین کە مێژووی ئەوان ١٤٠٠ پێشتر دەگەرێتەوە، قور دەپێون. ڕۆژ نییە خەڵک لە سێدارە نەدن و زمانی عەرەبی چیی وای لەزمانی ئەرینی وڵات کەمتر نییە. ژنەکان چوونەوە نێو چارشێو و گونجی مالێ. خەڵک بۆ وەرگرتنی مریشکێکی بۆگەن و کیلۆ برینجێک و کەوچکێک ڕۆن و هێندێک یارانە لە سەفی دورودریژدا شەوو دەبەنە سەر. ئێستا ئەوەیە کەرامەتی خەڵکەکەت.

لەوکاتەدا خودا لە بن لێوانیدا گۆران‌یەیک دەڵێ. کچێکم هەیە شاش نییەتی. روخسارێکی هەیە مانگ نییەتی. مەلاکان بە لەشکرەوە دێن. بەڵام لە دەروبەری ئاغازادەکانی گرتوونی…

_ خوودای رەبەلعالەمەین نێوی “مەلا” ت هێنا ئەوانە کێن؟.

_ وادیارە لە هەموو شتێکی بێخەبەری. نەتزانیوە دەورانەکان یەک بەدوایی یەکدا هاتوون و رۆیشتوون. ئێستا مەلاکان بوونەتە پادشا و ئیمپراتۆری ولات.

_ دا کورە ئیزرائیل؟! ئەو دووربینە بێنە با کوروش سەیرێکی وڵاتەکەی بکات.

کوروش بە چاووی خۆی دیتی کە چۆن نیوەی وڵات بگەرە زیاتریش بە چادر و دەستمال و عەمامە و جل و سیپالی مەلایان رەشپۆش کراوە. وەبیری هاتەوە کە سەردەمانێک کچ و ژنانی ساپاترایی هەر لە کەنارەکانی ئانتالیا و ئاماسیا و کەنداووی فارس و تا لیدیی میسر و نیل ئاتین بە سەربەستی بە رووت و قووتی بە کەیفی خۆیان لەشی نەرم و ماسلوکەکانیان دەردەخست ولە نێو ئاوە گەرمەکاندا مەلەیان دەکرد. کەس نەبوو موزاحیمان بێ…

_ بەچاوی خۆت دیتت کوروش کە چت لە پاش بەجێی ماوە؟.

ئەی خوداونەدی شەفاکەرەوەی هەموو دەردەکان. سەرم سوورماوە کە لەهەمو ئازادی و سەربەستی و دەسکەوتانەی کە من بۆ خەڵکەکەم دەستەبەر کردبوو ئێستا بۆ کار گەیشتۆتە جێگایەک کە کچەکانمان دەچنە نێو دۆل و شیو ئەشکەوت و پەنا و سیلەکان تا بە دزیەوە دەستمالە یا رووسەریەکەی سەریان دەربخەن و لە فەیسبووک پۆز لەسەر یەکتر بدەن.

کوروش لە حەیفان سەر ئێشەی گرت. دەستی بەسەریەوە گرتوو خەونوچکە بردیەوە.

خوداوەندی عەزەوەجلە و خالقی زەووی فەرمێ . کوروش بنوو. هیچ نیگەران مەبە. نەتەوەکەت بە خەبەرەو ئازادی لەواشەکی پەرە پێدەدەن.

تەنزێکی لە سەعید مەزەنبی و د محەممەد قازی

ئامادەکردنی رەشید قازی.