له ڕیوڕه‌سمێکی تایبه‌تدا که به به‌شداریی هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له شاری هه‌ولێردا به‌ڕێوه‌چوو، یادو بیره‌وه‌ریی قوربانیانی بۆمبارانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت به‌رز ڕاگیرا.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا که ڕۆژی شه‌ممه، 7ی پووشپه‌ڕ به ده‌سپێشخه‌ریی ڕێکخراوی کوردستانی بێ ژێنۆساید‌و به هاوکاریی به‌ڕێوبه‌ریی ڕێکخراوه ناحکومییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ولێرو له ساڵۆنی چوارچرای ئه‌م شاره‌دا به‌ڕێوه چوو، وێڕای بیرهێنانه‌وه‌ی بیست‌و حه‌وت ساڵه‌ی کاره‌ساتی بۆمبارانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت باس له لایه‌نه حقوقییه‌کانی ئه‌و ڕووداوه‌و ڕه‌وشی به‌رکه‌وتووانی له ژیاندا ماوی ئه‌و تڕاژیدییه کرا.
له ده‌سپێکی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا عه‌لی مه‌حموود، به‌پرسی ڕێکخراوی کوردستانی بێ ژێنۆساید له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی کۆڕیاده‌ده‌که قسه‌ی کرد‌و پاشان دوکتور ئاسۆ حه‌سه‌ن‌زاده، باسه‌که‌ی پێشکێشی ئاماده‌بووان کرد.
دوکتور ئاسۆ حه‌سه‌ن‌زاده له سه‌ره‌تای باسه‌که‌یدا به له‌به‌رچاوگرتنی پێوه‌ره حقوقی‌و قانونییه‌کان خوێندنه‌وه‌ی بۆ ڕووداوی بۆمبارانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت کرد‌و به تیشک خستنه سه‌ر دوو قانوونی جیهانیی ژنێڤ‌و قانوونی لاهه باسی ئه‌وه کرد که ئه‌و دوو قانوونه له کاتی شه‌ردا لایه‌نه چه‌کداره‌کان ئه‌رکدار ده‌که‌ن به‌وه‌ی گیانی که‌سانی سڤیل‌و ناچه‌کدار بپارێزن‌و ڕێوشوێنی ئینسانی له هه‌مبه‌ر یه‌کتر بگرنه به‌ر.
ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ قانوونی ژنێڤ‌دا تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌و قانوونه گیانی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌کاتی شه‌ردا پارێزراوه‌و لایه‌نه‌کانی شه‌ڕ وێڕای ڕه‌چاوکردنی ئه‌و قانوونه مافی به‌کارهێنانی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی وه‌ک بۆمبی شیمیایی‌یان له دژی خه‌ڵک نییه‌و له‌و باره‌وه ڕێیان لێ گیراوه.
دوکتور حه‌سه‌ن‌زاده له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا به پۆلێن‌کردنی چه‌ک‌و چۆله کۆمه‌ڵکوژه‌کان به‌پێی چوارچێوه‌و قانوونی جیهانیی ژنێڤ باسی ئه‌وه‌ی کرد که نابێ هاووڵاتییانی سڤیل له کاتی شه‌ردا پڕیشکه‌ی شه‌ڕیان به‌ر بکه‌وێ‌و له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا گوتی که چه‌ند ساڵ دوای بۆمبارانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت بوو که به‌کارهێنانی گازه شیمیاییه‌کان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تان‌و لایه‌نه چه‌کداره‌کانه‌وه ڕێیان لێ گیراو قه‌ده‌غه کران.
دوکتور ئاسۆ حه‌سه‌ن‌زاده له به‌شی کۆتایی قسه‌کانیدا به ئاماژه به سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته ناوه‌نده‌ییه‌کانی حاکم به سه‌ر کوردستان، ئێران، تورکیه، عێڕاق‌و سووریه گوتی ئه‌گه‌رچی ئه‌و وڵاتانه ڕێكکه‌وتننامه‌ی به‌کارنه‌هێنانی جه‌کی کۆمه‌ڵکوژیان ئیمزا کردوه، به‌ڵام چه‌ندین جار له شه‌ڕ‌و به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ کورده‌کاندا ئه‌و قانوونه‌یان پێشێل کردوه‌و چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی شیمیایی‌یان به دژی کورده‌کانی وڵاتی خۆیان‌و وڵاتانی دراوسێیان به‌کار هێناوه. کۆڕگێر پاشان ئاماژه‌ی به چه‌ند نموونه‌یه‌ک له‌و حاڵه‌تانه له‌لایه‌ن تورکیه‌و سووریه کرد.
له به‌شی دووهه‌می ئه‌و کۆڕیاده‌دا که به‌به‌شداریی چه‌ند شایه‌تحاڵ‌و به‌رکه‌وتوویه‌کی له ژیاندا ماوی په‌لاماری شیمیایی شاری سه‌رده‌شت به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ند دیمه‌نێکی ئه‌و کاره‌ساته بۆ به‌شداران باس کرا.
حاجی ساڵح عه‌زیزپور، یه‌کێک له به‌رکه‌وتووانی ئه‌و ڕووداوه به ڕه‌خنه‌گرتن له ڕه‌وشی به‌رکه‌تووانی له ژیانداماوی ئه‌و جینایه‌ته سامناکه گوتی له دنیای ئه‌مڕۆدا ڕێز له ئاژه‌ڵه‌کانیش ده‌گیردرێ، به‌ڵام که‌مترین ماف بۆ خه‌ڵکی برینداری شاری سه‌رده‌شت له‌به‌رچاو نه‌گیراوه.
ئه‌و گوتی ئه‌گه‌ر له کاتی خۆیدا ڕووداوی بۆمبارانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت میدیایی ده‌کرا و بکه‌رانی ئه‌و جینایه‌ته سزا درابان، شاری هه‌ڵه‌بجه بۆمبارانی شیمیایی نه‌ده‌کراو، له ئێستاشدا ئه‌وه ئه‌رکی هه‌موو لایه‌که نه‌هێڵن تۆزی فه‌رامۆشی له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه بنیشێ‌و به‌وه ڕێ له دووپاتبوونه‌وه‌ی له داهاتوودا بگرن.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و کۆڕیاده‌دا قادر مه‌ولانپوورم که به عومه‌ر خاوه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناسراوه‌و هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی له‌و ڕووداوه‌دا له ده‌ست داوه، قسه‌ی کرد‌و، به دوای ئه‌ودا عه‌لی مه‌حموود، به‌رپرسی ڕێکخراوی کوردستانی بێ ژێنۆساید به‌سه‌رهاتی قادر مه‌ولانپووری بۆ به‌شداران گێڕایه‌وه که چۆن ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی هه‌ر کام به‌ڕێی شارێکی ئێران ده‌کران‌و دوایه ته‌رمی هه‌موویانی بۆ هاتۆته‌وه‌و گوتی، بێ گومان ئه‌گه‌ر به‌سه‌رهاتی ژیانی ئه‌و بکرێته فیلم ئه‌وا دنیا تڕاژیکترین فیلمی سه‌ده به چاوی خۆی ده‌بینێ.
له به‌شی کۆتایی ئه‌و کۆڕیاده‌دا دیاریی رێکخراوه ناحکومییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن فازڵ عومه‌ر ڕه‌شیده‌وه پێشکێش به قادر مه‌ولانپوور کرا.
فازڵ عومه‌ر ڕه‌شید، سه‌رۆکی رێکخراوه ناحکومییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌و به‌شه له كۆڕیاده‌که گوتی شه‌رمه بۆ کۆماری ئیسلامی که دوای 27 ساڵ ئێستاش قوربانیانی ئه‌و جینایه‌ته سامناکه به شه‌هید دانه‌ندراون‌و ئاوڕ له برینداران‌و به‌رکه‌وتووانی ئه‌و رووداوه نادرێته‌وه.
شایانی باسه له به‌شی کۆتایی کۆڕیاده‌که‌دا چه‌ند کۆپله شێعرێک له وه‌سفی ئه‌و ڕۆژه‌دا له‌لایه‌ن فه‌ره‌یدوون حه‌کیم‌زاده، هه‌نده‌رێن جه‌عفه‌ر و محمه‌ممه‌د ئه‌فه‌ندی خوێندرانه‌وه.