ئاگاداری ڕۆژی بە خاکسپاردن و کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی کاک تۆفیق دۆڵەشینی لە شاری کارلستادی سوید

هەروەک ئاگاردارن، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧١٤ی کوردی، هاوڕێی تێکۆشەرمان کاک تۆفیق عەبدووڵاهی، ناسراو بە تۆفیق دۆڵەشینی، بە هۆی نەخۆشییەکی کتوپڕ ماڵائاوایی لێ کردین. لە ڕێگەی ئەم بڵاوکراوەیەوە هەموو هاوڕێ و خزم و دۆستان لە کات و شوێنی بە خاکسپاردن و کۆڕی پرسە و سەرەخۆشییەکەی ئاگادار دەکەینەوە.

کات و شوێنی بە خاک سپاردن:
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 22-8-2014
کاتژمێر ١١،٣٠ی خوڵەکی پێشنیوەڕۆ
شوێن: گۆڕستانی
Ruds Kyrkogård
(
Muslmska)
Kyrkogårdsallén,4
Karlstad

شوێن و کاتی پرسە و سەرەخۆشی:
ڕۆژی هەینی واتە هەمان ڕۆژ
کات: 3 تا 7ی پاشنیوەڕۆ لە:
Fritidsgården
Kronoparkens Centrom
Signalhorsgatan 5
Karlstad

ئەو هاوڕێ و دۆستانەی کە دوورن و ناتوانن لە کۆڕی پرسە و سەرەخۆشییەکە دا بەشدار بن، بە مەبەستی پێشکەشی کردنی پرسە و سەرەخۆشی ئەتوانن لە ڕێگەی ئەو ژمارە تەلەفوونانەی خوارەوە پەیوەندی بە بنەماڵەی کاک تۆفیقەوە بکەن.

0046767127310

0046769423666