ئاگاداری پرسەو و سەرەخۆشی لە وڵاتی سوئیس
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی ئاگۆستی ٢٠١٤ کاک ئاکۆ رەحمان زادە کوڕی کەسایەتی خۆشناو کاک رەحمان رەحمان زادە و برازای هاوڕیی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستان پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی کۆمیتەی سوئیسی حدک رەحیم رەحمان زادە بەهۆی کارەساتێکی دڵتەزین لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تۆرۆنتۆ لە پارێزگای ئانتاریۆ لە کانادا بە یەکجاری ماڵئاوایی لێکردن و هەموو بنەماڵە و دۆستانی خەمبار کرد. بەم بۆنەیەوە ڕێووڕسمی پرسە و سەرخۆشی لە وڵاتی سوئیس، لە لایان بنەماڵە و دۆستانی ئاکۆی جوانەمەرگ لەم ناو و نیشانەی خوارەوە بەڕێوە چێت، بەشداریتان دەبێءتە هۆی کەم بوونەوەی گرانی ئەم خەمە گرانە لە سەر شانی بنە ماڵەی و دۆستانی کاک ئاکۆی بێ وادە کۆچ کردوو.
31.08.2014
لە کاتژمێر 14:00 بەولاوە
Tramstrasse 58
4142 Münchenstein
هەر وەها بۆ ئەوانەی ناتوانن لە نزیکەوە بەشداری لەم خەمە گرانەدا بکەن دەتوانن لە ڕێگای ئەم ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە هاستی هاو خەمی خۆیان نیشان بدەن:
0041765442053
004161421079
0764623715
بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک ئاکۆ ڕەحمان زادە لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزی کاک ڕەحمان و کاک ڕەحیم ڕەحمان زادە و تێکرای خزم و ئاشنایان و دۆستانی ئەو بنەماڵەیە دەکەم و خۆم بە شەریکی خەم و پەژارەی ئەو بنەماڵە بەرێزە دەزانم و ئاواتەخوازم کە دوایین خەمیان بێ و کۆچکردووش جێگای بەهەشتی بەرین بێ و ڕووحی هەردەم شاد و لە دڵان دا هەردەم زیندوو بێ.