بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار کراین کە کاک هەمزە بایەزیدی لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجە لە شاری پیرانشار لەرۆژی ٣١/٠٨/٢٠١٤ کۆچی دوایی کردو و بە کۆچ کردنی هەموو خزم و کەس و ئاشنایانی لەناوە و لە دەرەوەی وڵات خەفەتبار کرد.

کاک هەمزە جێی باوەر و متمانەی هەموو دۆست و ئاشنا و خزم و کەس و کار و خەڵکی ناوچەی پیرانشار بوو. کاک هەمزە برای خەیاڵ بایەزیدی ئەندامی حدک و هاوسەری مام قادری مەعروفی لەوڵاتی نوروێژ دەژین، بە بۆنەی کۆچی دوایی نەمر کاک هەمزە لە لایەن بنەماڵەی مام قادر و خەیاڵی هاوسەری داوا دەکەین لە هاوڕێ و دۆستانیان کە دوورن و ناتوانن لە کۆڕی پرسە و سەرەخۆشییەکە دا بەشدار بن، بە مەبەستی پێشکەش کردنی پرسە و سەرەخۆشی لە ڕێگەی ئەو ژمارە تەلەفوونەی خوارەوە پەیوەندی بە بنەماڵەی مام قادر و خەیاڵ بایەزیدیەوە لە وڵاتی نوروێژ بگرن.

نوروێژ ٤٦٧١٧١٤٠ ٠٠٤٧


بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک هەمزە بایزیدی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزیان لە کوردستان و لە نۆروێژ و لە دەرەوەی وڵات لە هەموو خزم و کەس و کاری و دۆست و ئاشنیانی دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمیان دەزانم و هیوادارم کە کۆچکردووش جێگای بەهەشتی بەرین بێ و ڕووحی هەردەم شاد بێ.
حەمەرەسووڵ کەریمی