سیاسەت ڕواڵەتێکی بوێرانەی ڕەوشتە . جەلیل ئازادیخواز

وڵامێک بە بەیانیەی ک.ز.ک لەمەڕ یەکگرتنەوە وە
کاتێ ئاوڕ لە تەمەن وئەو مەودایەی لەگەڵ .ک.ز.ک . بەسەرم برد ،دەدەمەوە . بە پێویستی دەزانم لەئاست ئەم ناڕاستی و نا بوێریەیانە لە سەر پرسی یەکگرتنەوە راوەستم و ،هەندێک راستی کە ئێستا دەرفەتی درکاندنیانە بخەمە ڕوو .
پیش ساڵی دووهەزار و جیابوونەوەی کۆمەڵەی شورشگێڕی زەحمەتکێشان لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ،لەناوخۆی وڵات هەندێ باس وخواستی جدی وگرنگ هاتە ئاراوە ،لە سەر پێویستیی دروستبوونی رێکخراوەیەکی چەپی کوردستانی کە کوردستانی بیرکاتەوە ،خۆی لە کلتوری چەپی سەراسەری دابرێت وبێتە مینبەری چەپی کوردی. ناچمە سەر بنەما فکریەکانی و هۆکارەکانی ئەم بیرەو سەرهەڵدانی. مەبەستم ئەوەیە ئاماژەیە بکەم کە من یەک لەو کەسانە بووم کە لەم بازنە و بابەتەدا چالاک بووم . باسەکەش لە لایەن کەسانێکی کۆنە کۆمەڵەوە دەگەشتەوە کۆمەڵەو دەوروژێنرا . ئەم بەرێزانە خۆشیان چالاکی ئەم باسانە بوون و پاشان بەشی هەرەزۆریان دوای ٢٠٠٠ لەگەڵ کۆمەڵەی شۆرشگێر ئاشتبوونەوە و هەندێکیان ئێستاش هەر لەگەل کۆمەڵەی شٶڕشگێڕ  کار دەکەن .
بە جیابوونەوەی کۆمەڵە لە حیزبی کۆمۆنیست تاو وتین و،خورۆشانێکی هەرە بەرچاو کۆمەڵەو کۆمەڵی کوردەواریی گرتەوە . پاش ماوەیەک من ڕاستەو خۆ بووم بە یەک لەو کەسانەی کە پەیوەندی توندو ئۆرگانیکی بە کۆمەڵەوە پەیدا کرد. نایشارمەوە لە زۆربەی دیدارەکاندا کە بە نهێنی دەچوومە لای کۆمەڵە سەرەرای ئەوەی زۆر کەسم دەدیت لە هاورییانی کۆمەڵە وەک کاک عەبدوڵڵای موهتەدی . کاک محەمەدی شافعی ، ڕەزا کەعبی و ه…..هتد
زۆرینەی دیدارەکانی من لەگەل کاک عومەری ئیلخانیزادە بوو . هەردەم کە دەم دیت هەلسوراو چالاک گورج وگۆڵ و دڵسوزو لەخۆبردوو دەم دیت . تایبەتمەندیەکانی کاک عومەر کاریگەری زۆر ئەرێنیان لەسەر من دانا. زۆرتر و زۆرتر لە کۆمەڵە نزیکبومەوە روونە من تا ئەودەم هیچ کات و لە هیچ شوێنی کاری سیاسی و رێکخراوەی و هاوبەشم لە گەڵ کاک عومەر نەکردبوو. مەخابن لە جیابوونەوەی ٢٠٠٧ دا من لە ئێران و کوردستان نەما بووم و نەم دەتوانی ڕاستەوخۆ کاریگەریم لە سەر ئەم جیابوونەوەیە هەبیت ، هەرچەندە پێشتر ئاگاداری کێشەکان بووم و چەند جاریش بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارە و دەرمانێک دیداری کوردستانی باشورمان کرد بە داخەوە بێ ئاکام بوو.
لە تورکیاو لە شاری کەیسەری و لە ئاوارەیدا بە رێگای نێت و تەلەفۆن و هۆکارەکانی دیکەوە بێ پسانەوە لە پەیوەندیدا بووم لەگەل کاک عەبدولا و کاک عومەرو زۆریک لە هاوڕێیانی تر . هەمیشەو هەموو کات هاوارم ئەمە بوو کە کۆمەڵە بەرگەی جیابوونەوەیەکی تر ناگرێت و تکایە دەست راگرن و با ئەم کارە نەبێت . یەک لە هەوڵەکانمان نامەو تۆمارێک بوو بۆ کاک عەبدوڵاو عومەر بەناوی بەشێک لە نوسەران ورووناکبیرانی رۆژهەلات کە ئیستاش هەرماوە . لەم نامەیەدا داوای یەکریزی و یەکێتی دەکەین لە کۆمەڵە کە بەداخەوە وادەرنەچوو. لە کۆی قسەو دانوستان وگفت وگۆدا لە گەل کاک عەبدولا هەر ئەو دەمە کە باسی دانان و دابەشکردنی کورسیەکانی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بوو لە گەڵ کەمینەی ئەوکات و، قسە لە ٥ کورسی ناوەندیی دەکرا، کاک عەبدوڵا هەلکشا بۆ ٧ و پاشان ٩ و پاشتریش ١١ کورسی کە بەداخەوە نەکراو جیابوونەوە خۆی سەپاند .
پاش جیابوونەوە و بەهۆی هاورێیەتی و نزیکیە کە لە گەڵ کاک عومەر بووم و بەشێکی زۆری هاوەلانی ناو شارەکانم لەگەڵ ک.ز.ک. کەوتبوون منیش لەگەل ئەوان کەوتم شتەکەم بەراست زانی (ریفۆرم ) .هەرچەندە هەرگیز بە جیابوونەوە رازی نەبووم و نیم و هەموو توانای خۆم خستەگەر بۆ یەکگرتنەوە بەڵام کاتێ کە ، ک،ز،ک ، جیابووەوە هەموو توانای خۆم تەرخانی خزمەتکردن وهاوکاریکردنی کرد وەک نمونە دەتوانم ئاماژە بەهەندێ شت بکەم . لە کاتێکا کە خۆم ئاوارە بووم و هەموو سەروەت و سامانم لە دەست چووبوو ودەچوو، چەندین جار بە چەندین دەفتەر دۆلار یارمەتی ،ک،ز،ک ،مداوە کە تا ئێستاش بەشیک لەو پارەیە هەر نەدراوەتەوە . سەرەرای ئەمەش و لەم دۆخەشدا لە پەیوەندی لە گەل هیزەکانی باشوری کوردستان و سەرکردە دیارەکانی خوازیاری یارمەتی دانی ک،ز،ک بووم و لە هەموو هاورێ و پەیوەندیەکانی خۆم بۆ هاوکاری ئەم پێکهاتە سودم وەرگرت لە کاتێکا کەخۆم ئاوارە بووم و دەربەدەر . دیارە ئەگەر پیویست کات کەسایەتی، جۆری یارمەتی ،رادەکەشی لەکاتی خۆیدا دەدرکێنم . ناساندی بێ پسانەوەی میدیای کۆمەڵەی زەحمەتکێشان ، ناساندنیان بە هیزو لایەنە ئیرانیەکان ، سازدانی ریکخستنی ئەمریکایان و ….هتد
پاش بە واقع بوونی جیابوونەوە و هاتنە ئەمریکام لە سەر خواستی سکرتیر کاک عومەر گەرامەوە کوردستان کە خۆی چیرۆکێکەو لە کاتی خۆیدا شیاوی باسکردن ، هەر لە یەکەم رۆژەکانی گەرانەوەم بۆ کوردستان جۆرە بیتاقەتی و دڵە راوکەیە لام سەری هەلداو ئەنجامەکەی کۆی نامەگەلێکە لە دەرفەتی شیاوی خۆیدا بڵاوی دەکمەوە (هەرچەندە کۆی نامەکانی ئێمە بۆ کۆمیتەی ناوەندی وکاک عومەر کتیبێکی ١٣٠ تا ١٥٠ لاپەڕییەو لەم رۆژانەدا رەنگە بڵاو بیتەوە کە زۆر پرس وبابەت لەخۆی دەگریت هەروەها یەکگرتنەوە ) یەک لەوانە نامەی مانگی ١٢ ساڵی ٢٠١١  کە بڵاوبۆتەوە . بە گفتوگۆ و دانوستان، پەیوەندی ولێدوان ،هەوڵم دا کە فەزای فکری و فەرهەنگی یەکگرتنەوە چەکەرە بکات و هەرگیز لێی خافڵ نەبووم . بە درێژی هاوکاریم لە گەل کۆمەڵەی زەحمەتکیشان پەیوەندی باش و بتەو دۆستانم لەگەڵ هاورێیانی ،ک،ش ، هەبوو . بێ پسانەوە قسەم لە گەڵ کاک عەبدوڵا کردوەو شەرافتم شاهید دەگرم موبەموو هەموو باسەکانیشم وەک خۆی بە سکرتیری ،ک،ز،ک گێڕاوەتەوە وبە ئاگاداری خۆی بووە . یەکەم هەوڵ نامەی ٧ نەفەرەبوو کە بەداخەوە رەوتی گونجاوی خۆی نەبری ووای لێهات کەهات . قسەی بەردەوامم لە گەل لایەنەکانی باشور بۆ یەکخستنەوەمان و سود بردن لە هەموو ئەگەرێکی باش وگونجاو کردوە . یەک لەو ئەگەرانە هاتوچۆی بێ پسانەوەکانی هاورێی ئازیزم محەمەد ڕەزا ئەسکەندەری بوو کە سەردەمانێ کاک عومەر بە هەڵجون وقەڵسیەوە پیدەگووت تۆ سەر بە عەبدوڵڵای موهتەدیت ، ئەسکەندەری شەیداو هەلوەدای راستەقینەی یەکخستنەوە ویەکگرتنەوەی کۆمەڵە بووەو هەیە . ئاکامی ماندوو بوونەکانی ئەم ئازیزە نامەی ساڵی ٢٠١١  کاک عەبدولا  بوو  .  دەقی نامەکە هەر ئەودەم گەشتەدەستی کاک عومەر خۆی وتا ئێستاش نە باسیکرد نە رای لەسەریدا ، دوا هاتوچۆی کاک محەمەد نامەی .ک.ز.ک . و تەلە فۆنی کاک عومەر بو بۆ کاک عەبدوڵا . پێش هەشت مانگ کە بابەتی یەکگرتنەوە و دانوستان کەوتە بواری کاری جدیەوە دیسان زۆر بە راشکاوی ولێبراوییەوە هەولم دا بۆ بەئەنجام گەشتنی . بە داخەوە پێش ئەم بەروارەو دوای جدی بوونی دانوستانەکانیش تەیفێکی دیاریکراوی ناو ،ک،ز،ک، دژی یەکگرتنەوە بوون و  هەن و دەبن . لە هەلبژاردنی دەستەی دانوستانکاردا بە ئەجندای ڕەزا کەعبی و بۆ  بە ئەنجام نەگەشتنی باسە کان و نەزۆککردنی باسی یەکگرتنەوە دەستەیەک هە لبژێردرا کە بە ئاشکرا دوو کەسیان دژی یەکگرتنەوە بوون و بە هەموو توانای خۆیانەوە هەولیان  دەداو دەیدەن ئەم پرۆسەیە سەر نەگرێت کە بریتی بوون  لە  ڕەزا  کەعبی و  فەریبا محەمەدی . لە راستیدا دەمراستی تێکدانی یەکگرتنەوە لە ،ک،ز،ک دا ڕەزا کەعبی بوو وە هەیە .
هەرکات کاک عەبدولا کۆنەپۆشی رۆژی دانیشتن و دانوستانی دیاری دەکرد ڕەزا بە ئەنقەست دوو رۆژ یا زیاتر دوای دەخست . دەیگوت خۆ ئێمە پیاوی ئەوانین بۆ ئەوان میژوو دیاریدەکەن و وانابیت ، یەک دووجار کە بەرپرسایەتی خرایە ئەستۆی خۆی هەر رۆژ بە بەهانەیەک دوایدەخست و پەکی کۆبوونەوەکانی دەخست ، بەردەوام دژایەتی کاک عەبدوڵڵای کۆنەپۆشی دەکردو وای نیشان دەداکە بەلای کۆمەڵەی شٶڕشگێڕدا دای دەشکینێ، لە کاتێکدا وانەبوو . زۆر جار کارشکینی و تەگەرەکانی ڕەزا دەگەشتە رادەیەکە من خۆم چوومە لای کاک عومەرو بە رۆشنی ووتم کاکە ئەگەر نایکەن خەڵک دەستخەرۆ مەکەن و بۆ دێلیت ڕەزا وا بکات . سەفەری بە ئەنقسەو درۆی ڕەزا بۆ دەرەوەی کوردستان وەک بەرپرسی دەستەی دانوستانکاری .ک.ز.ک. بۆ دوو مەبەست بوو .
١_دواکەوتنی دانوستان و گفتوگۆکان و تەگەرە خستنە بەردەم ئەم کارە و تا دەتوانی دریژی بکاتەوە بۆ ئەوەی ماندوبوون و بێ هیوای دروستکات
٢_بۆ دیدار و چاوپکەوتنی دژبەرانی کۆمەڵەی شٶڕشگێڕ کە چەندین کۆبوونەوەی لە گەل سازدان و لە هاتنەوەدا وای نیشان دەدا کە زۆرن و ئەوان قسەی سەرەکی دەکەن و کۆمەڵەی شٶڕشگێڕ دووچاری قەیران دەکەنەوەو ،باوەریان بە کاک عەبدولا نیە . ڕەزا حەتمەن بیریەتی کە هاتەوە هات بۆلای من و ووتی ئەوە کاک محەمەدی شافعی پێیخۆشە لەگەلت قسە بکاو لازمە تۆ قسەی لەگەل بکەیت جا راستیەکانت بۆ دەردەکەوێت (من بە راستی نازانم کە کاک محەمەدی شافعی ئاگاداری ئەمەبیت یانا ) من هەر ئەوکات ووتم رێزم هەیە بۆ کاک محەمەد بەڵام ئیستا کاتی ئەم باسانەنیە وتۆ نەدەبوو لەگەڵیان کۆبویتایەوە چوون باشنیە و گرفت بۆ یەکگرتنەوەسازدەکات .
لەگەرمەی دانوستانەکاندا و لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا ڕەزا خوازیاری بڵاو کردنەوەی بەیانەمەیەکی تووند بوو لە دژی کۆمەڵەی شٶڕشگێڕ و سەرکردایەتیەکەی بە بەهانەی ئەو  مامەلەی لەگەڵ بەریزان محەمەدی موهتەدی و سیادەت کراوە کە داواکەی دەنگی نەهانی . لەبەر پارێزگاری ئازادی وماڤی ئەندامان ودیموکراسی حیزبی نەبوو . ئەم فێلەی ڕەزا بۆ تێکدانی فەزای گفتوگۆ وبە بەنبەست کێشانی بوو،(هەرلەم کۆبوونەوەیەدا من پێشنیارمکرد دۆستانە ولە رێگای گونجاوەوە قسەلەگەل . ک،ش، بکەن و نیگەرانی دەر برین ) ئەو هەموو نوسینە نە شیاوانەی کە کەسانێ لە ئەندام ودۆستانی .ک،ز،ک، بە دەستوری ڕەزا دژی کاک عەبدوڵا دەیان نوسی و نوسینەکانی ڕەزا خۆی ماون و گەواهی خراپکاری و دژایەتیەکانی ڕەزان . کار بە جێگایە گەشت کە بە نوسین بۆ کاک عومەر خۆیان  نوسی کە دەست هەلگرە لە سکرتێری تۆ بۆیە یەکگرتنەوە دەکەی جێگری کاک عەبدولات پێ قبوڵ دەکرێت و ناتەویت جێگری ڕەزا  بێت . ئەم نوسینە پراوپر ویستی ڕەزا و قسەی خۆی بووکە لەزمانی خەڵکی دیکەوە دەری دەبری. بیگومان ڕەزا باش لەبیری ماوەکە کاتێ باسی ئەوەی کرا کە لە یەکگرتنەوەدا ناو هەرناوی کۆمەڵەی شۆڕشگێر دەبیت زۆر راشکاو ووتی زۆرباشە ناو بۆ ئەوان و سکرتیری بۆ ئێمە دیارە ئێمەی ڕەزا واتە خۆی زیاتر لە دەیان جار بە راشکاویی و ئاماژە و هەندی جار بەشەرمەوە بە خۆمی ووتوە تا نەبیتە سکرتیر یەکگرتنەوە مەحالە . روونە  هەر ئەو کاتانەش وڵامی خۆی دەگرت کە تەنیا یەک رستەبوو (آرزو بر جوانان عیب نیست ). ڕەزا باوەری وایەو وابوو ئەگەر بۆ یەک رۆژیش بێت دەبیت ببیتە سکرتیرو لای ئە وئەمە پرۆژەیەکی میژووییەو ئەو دەبیت خۆی لە میژوودا بەم جۆرە زیندو راگرێت . لە هەموو کۆر وسمینار وکۆبوونەوەکانی کۆمیتەی ناوەندی بی پسانەوە دژایەتی یەکگرتنەوەی بە راشکاوی و نا راشکاوی کرد ، ئەگەر وانیە با رۆژەڤی کۆبوونەوەکان بڵاوکەنەوە و خەڵک راستی و ناراستی شتەکان بزانیت . لە هەردوو کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆمیتەی ناوەندیدا یەک ووشە دژی یەکگرتنەوە وجیاواز لە قسەکانی کاک عەبدوڵا نەوترا. تەنیا چەند ووردە قسەیە نەبێت ئەوە تەنیا من و کاک عەبدوڵڵای کۆنەپۆشی بووین کە من بە وردی لە سەر شوناس و فرەرەهەندی سیاسی و بەمانایە ئازادی حیزبی قسەم کرد وکاک عەبەی کۆنەپۆشی وا را شکاو قسەی کرد کە کاک عومەر وەک پیشەی هەمیشەی بەقەڵسی وهەڵچونەوە ووتی ئەوە رای ئێمە نیە ،دەی ئەگەر وانیە با دەنگەکانی ئەم کۆبوونەوە بڵاوکەنەوە . لە کۆبوونەوەی دووهەم کە باس لە بنەماکانی کۆمەڵەو ناسنامەی سیاسی کرا من قسەم نەکردو چاوەروان بووم کە ڕەزا قسە بکات چونکە ڕەزا خۆی بە سوسیالیست دەزانیت و دژی سوسیال دیموکراسی و کوردایەتیەو بەتەما بووم قسە بکات چوون لە دەرەوەی کۆبوونەوە وای ووتبو کە بەرپەچی هەموان دەداتەوە و لە سوسیالیست بوونی کۆمەڵە قسە دەکات بەڵام وەک پیشەی هەمیشەی نەک هەر ورتەی نەکرد بەڵکو بە زیادەوە قسەکانی کاک عەبدوڵڵای راستکردەوە .دژایەتی ئاڵای کوردستان و سوکایەتی بە سرودی ئەی رەقیب لە کۆبوونەوەی لاوانی رۆژهەڵات یەک لە کارە شیرینەکانی ڕەزا بوو لە کۆبوونەوەی . ک، ن، دا  ئەم باسانە  کراون  ئەگەر وانیە بە بڵاوکردنەوەی بێ سانسۆرئ کۆنوسەکان راستیەکان بە مەردم بڵێن . بیرتانە بە هانەی بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی هاوبەشتان گرت و وازتان نەدەهانی و لە ناو تەشکیلات دا  بڵاوتانکردبوە کە ئەوان ئامادە نین ناومان بێنن ،کاتی دەرکەوت وانیە و ئامادەن .لە سەر دارشتنی دەقەکەی ڕەزا چۆن بووبوو بە کۆمۆنیستی هەزار ئاتشە . باشە کاک عومەر ئەگەر ئەو هاورییانەی کە چوونەوە ناو کۆمەڵەی شۆرشگێر لە گەل بارام دا بە کۆمەڵە نازانی و دەتانووت ئەوە بچوککردنەوەی ئێمەیە،باشە ئەگەر ئەوان کۆمەڵە نەبوون کێ کۆمەڵەیە کاک عومەر ؟. ئەمەیە خۆ بە کوێخا زانین و کۆمەڵە بە ملکی تەلق خۆ زانین . بیرتە کاک عومەر هەر ئەو دەم ووتم نا ئەوانە کۆمەڵەن و ناوهێنانیان بە کۆمەڵە راست و رەوایە . کۆمەڵەی سٶرشگێڕ کارێکی رەوای کردوە کە ئەم ئاماژەی داوە ،بەڵام رەنگە ئیستا لەم قۆناخەدا پێویست نەبووىیت ، چۆن هەلجویت ودەت ووت ئەم درکە لە پێی عەبدولا دەردێنم . کاک عومەر خۆدەزانی کۆپرسیارێکتان بۆ عوسمانی خەلیلی  ریزکردو  خۆت بە ناوی ئەوە وە وڵامت دایەوە وبە هەزار ئەم لاو ئەولا عوسمانتان رازیکرد کە بە ناوی ئەوە وە لە زاگرۆز پوستکەتاندا بڵاوبیتەوە هەر بۆ تیکدانی رەوتی یەکگرتنەوە  . عوسمانی کە بۆ میژوو  وەک ئەمانتێکی ئەخلاقی زۆر دلسوزی یەکگرتنەوە بوو وە بە جدی هەولی دەدا کەبگاتە ئەنجام . کاک عومەر بیرتە  دەتگوت لەگەل نەیارانی عەبدولا پیکدیم و لە کردەشدا واتکرد . زۆر هەولتان دا لەگەل ڕەزا کە بە خۆتان و ئەوانەوە زەبر لە کۆمەڵەی شٶڕشگێڕ بدەن من نازانم ئەو بەریزانە چۆن وڵامی ئێوەیان دایەو ە ، بەڵام لە ئاکامدا دەرکەوت ئەو بەریزانە لەوە وشیارترن کە بێنە کایەی ڕەزا و تۆوە ئەوان ئەزموونی کاریان لەگەلتان بوو. کاک عومەر بیرتە کە ووتم کاکە ئێمە بە ٤٠٠٠٠٠ هەزار دۆلار قەرزەوە چی وڵامی کۆمەڵەی شۆرشگێڕ بدینەوە هەڵچویت و ووتت کام ٤٠٠٠٠٠ هەزار  دۆلار  نا  وانیە  عەبدولا  دەبی ١٠٠٠٠٠٠ ملیون  دۆلار بدات کە پیکەنیم ووتم کاک عومەر وادیارە مامەلەیە نەک یەکگرتنەوە . ئەویش ٤٠٠٠٠٠ هەزار دۆلارێ کە کەس نازانێ لەکێ وەرگیراوە بۆچی وەرگیراوە و چۆن خەرجکراوە . دەی ئێستا کۆمەڵەی شۆڕشگێر دەیەویت کام سەروەت و سامانی کۆمەڵەی زەحمەتکیشان دەستبەسەر دا بگرێت ؟!!!! کاک گیان تۆ لە سەرەتاوە هەر باسی هاوکاری و هاوخەباتی کۆمەڵەکان و دیموکراتەکانت دەکردو دەت ووت ئەگەر یەکیش نەگرین دەتوانین پێکەوە کار کەین من و هەندی لە هاورێیان زۆر بە پەرۆشەوە بۆ بەئەنجام گەشتنی ئەم برگەیە هەوڵمان دا چۆن باوەرمان وابوو کە ئەم کارە کۆمەڵەکان و دیموکراتەکان لێکنزیک دەکاتەوە ، بەڵام کاتی بەروونی دەرتخست کە لە پرۆسەی یەکگرتنەوە تەنیا مەبەستت بەیاننامەی هاوبەش و دەرکەوتن لە گەل ئەو سی هیزەیەو یەکگرتنەوە بەهانیەو  دەتانەوێت بەم بەهانە رەسمیەتی حیزبی چوارەم بوون لە کوردستاندا بۆخوتان دەستەبەرکەن ،ئێمەش کەوتینە دژایەتی و ، ئیستاش بەروونی دەڵین هەر جۆرە رەسمیت دانێ بە دوو کۆمەڵە و دوو دیموکرات دژایەتی ئیرادەی گەل و بزاوتی کوردو میژووی راپەرینی کوردیی رۆژهەلات .
کاک عومەر بۆ بە جەماوەر ناڵێت کە ڕەزا و هاوبیرانی باوەریان بە کوردایەتی و خەباتی رزگاری نەتەوەیی و ئاڵای کوردستان و سرودی نەتەوەیی کورد نیە . خۆیان بە کۆمۆنیزم و رزگارکەری چینی کرێکاری دنیا دەزانن . گاڵتەیان بە سوسیال دیموکراتی و کلتوری کورد دیت. دەیانەوێت بە قسەی خۆیان  کۆمەڵە هیز و رێکخراوی چەپ و سوسیالیست بێت .چەپ و سوسیالیستی کە ناتوانن یەک خەتی لە سەر بنوسن کاک عومەر بۆ مێژوو وەک ئەمانەتی ئەخلاقی و ویژدانی تۆ هیچ کام لەم روانگەو هەلوێستانەت نەنواندووە، بەڵام لە ئاست هەموویدا بێدەنگیت و بە خشکە ڕەزا هەرچی دەکات چاوپوشی دەکەیت بۆ  ؟!!!!
کاک عومەر لە گەرمەی گفتوگۆکاندا تۆ نەت دەدیت کە ڕەزا چۆن فەزا سازی دەکات و بەسوک باسی سەرکردەکانی .ک،ش ، دەکات . چۆن شاڵاوێ لە نوسینی دژی کاک عەبدوڵڵا بەری خست .کاک عومەر بریار نەبوو ڕەزا گەرایەوە بەرخورد بکەیت و جڵەوی تێکدان و گێرەشێوینیەکانی بگری؟ کاک عومەر پێم نەگوتی هیچ هۆیە نیە بۆ مانەوەی من و منەکان لێرە و لەم دۆخەدا یا دەبێت لەگەڵ ڕەزا لێک براسێین یا موتەمەدنانە ئێمە دەرۆین، نە ووت من رەوانەی ئەوروپای دەکەمەوە و دەزانم ڕەزا دەیەویت چی بکات و نیازی وێرانکردنی پرۆسەی یەکگرتنەوەیە. نەت وت ڕەزا دژایەتی تۆ دەکات وئاشکراو نهێنی پاشقلولت لیدەداو ئیترقبوڵی ناکەم . ئاخری بوو بەچی بووبەوەی کە خۆشت بچیتە بەرەی ڕەزا و بنکۆلی یەکگرتنەوە بکەیت . کاک عومەر نەم ووت تا ئیستا دوو شت من و هەندێکمانی لە ک،ز،ک، هیشتۆتەوە بۆ من هیوا بە یەکگرتنەوە و دوستایەتی تۆ کەچی بەداخەوە ئەوە دوستایەتیەکەی تۆ و ئەوەش یەکگرتنەوەکە دووچاری چیتانکرد . کۆبوونەوەیەک لەدوای یەکەکانی ڕەزا بۆ تێکدانی پرۆسەی یەکگرتنەوە لە دەرەوە و لە سمیناری ئاڵمان لە رٶژی روون ئاشکراترن ئاخر وەک فارس دەڵیت باوەر بە سوێندی حەزرەتی عەباستان بکەین یا کلکی کەڵەشێرەکە. بڕیا بم توانیبا و بەرژەوەندی بزاوتی کوردو هەندێ شت ریگایان بدایە هەمووشت بدركێنم .
خەڵک و وڵات خەباتکار وسیاسی راستبێژو خاوەن جورئەتیان دەوێت . بەناراستی وشاردنەوە و هەڵگەرانەوەی راستیەکان هیچ ئاکامێک بە دەست نایەت .
جەلیل ئازادیخواز
٣/٩/٢٠١٤