هه‌رێمی کوردستان، گۆڕه‌پانی شه‌ڕێکی نێوده‌وڵه‌تی له گه‌ڵ تیرۆریزم. قادر وریا
بۆ مانگ‌و نیوێک ده‌چێ هه‌رێمی کوردستان‌و هه‌ولێر وه‌ک پێته‌ختی ئه‌و هه‌رێمه کوردییه، بوون به جێگای سه‌رنجی ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌کان‌و میدیاکانی جیهان. له‌و کاته‌وه که چه‌کداره‌کانی گرووپی تیرۆریستیی داعش،ڕووی هێرش‌و په‌لاماره‌کانیان له شار‌و ناوچه شیعه‌نشینه‌کانی عێراقه‌وه وه‌رسووڕاند‌و ڕوویان کرده خاک‌و خه‌ڵکی باشووری کوردستان،هه‌رێمی کوردستان،هه‌ولێر پێته‌ختی ئه‌و هه‌رێمه‌و، سه‌رۆکایه‌تیی سیاسیی هه‌رێم‌و هیزی پێشمه‌رگه،سه‌رنجی میدیاکانی جیهان‌و ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌کانی دنیایان بۆ لای خۆیان ڕاکێشاوه.
چه‌کداره‌کانی داعش له‌و شار‌و ناوچانه‌ی باشووری کوردستان که په‌لاماریان ده‌دان‌و داگیریان ده‌کردن،به هێندێک جیاوازییه‌وه،هه‌ر ئه‌و کرده‌وه‌و ره‌فتارانه‌یان ئه‌نجام ده‌دا که له مووسڵ‌و تکریت‌و ناوچه‌کانی دیکه به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی جیابیر ئه‌نجامیان دابوون. ره‌نگه جیاوازییه‌کی هه‌ره گه‌وره له‌وه دابووبێ که که‌مایه‌تییه‌کی گه‌وره‌ی ئایینی که خوشک و برا ئیزه‌دییه‌کان بوون،له په‌لاماره‌کانی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمدا، بێبه‌زه‌ییانه که‌وتنه به‌ر توند‌و تیژیی ئه‌و تاقمه تیرۆریستییه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه که کۆڕه‌وه‌ێکی گه‌وره‌ی مرۆیی له گه‌رمای تاقه‌تپڕووکێنی وه‌رزی هاوین دا به‌ره‌و چیای شه‌نگاڵ وه‌ڕێ بکه‌وێ. به‌ڵام دیاره‌هه‌م دژکرده‌وه‌ی خه‌ڵک له شار‌و ناوچه پالاماردراوه‌کانی هه‌رێم به‌رامبه‌ر هاتنی ئه‌م هێزه تیرۆریستییه له هی شار‌و ناوچه‌کانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی عێراق جیاواز بوو،هه‌م کاردانه‌وه ناوچه‌یی‌و جیهانییه‌کان به‌رامبه‌ر ئه‌م په‌لامارانه جیاواز بوون.
خه‌ڵکی کوردستان،ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی ناوچه‌دابڕاوه‌کانی هه‌رێمیش، ئه‌زموونێک له ده‌سه‌لاتداره‌تیی کوردیان به‌دی ده‌کرد که له هه‌ر ناوچه‌یه‌ک ده‌سه‌ڵاتی بووبێ،ئاسایش‌وخوشگوزه‌رانیی بۆ دانیشتووان هێناوه،ڕێگا نا‌دا که‌مایه‌تییه ئایینی‌و زمانییه‌کان له گه‌ڵ سه‌رکوت‌و هه‌ڵاواردن به‌ره‌وڕوو بن. جگه له‌مه‌ش،ناوه‌رۆکی ده‌سه‌لاته‌که‌ی،ئازادی‌و دیموکراسی‌و پێشاندانی روخسارێکی ئه‌مڕۆیی له به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگه‌یه. دانیشتوانی ناوچه سوننییه‌کان،که چه‌ند ساڵێک بوو له سته‌م‌و هه‌ڵاواردنی مه‌زهه‌بیی ده‌وڵه‌تی مالیکی به‌رامبه‌ر خۆیان وه‌زاله هاتبوون،هه‌ڵویستیان به‌رامبه‌ر زاڵبوونی ده‌سه‌ڵاتی هێزێکی وه‌ک داعش که به رواڵه‌ت داکۆکیکاری سوننه‌مه‌زهه‌به‌کانه، ئه‌گه‌ر پێشوازی نه‌بووبێ،بێته‌فاوه‌تی‌و بیلایه‌نی بوو. به‌ڵام بۆ دانیشتوانی شار‌و ناوچه کوردی‌و کوردستانییه‌کان،مه‌سه‌له‌که شتێکی دیکه بوو. ئه‌وان له ده‌سه‌لاتێکی خۆیی‌و ئازاد‌و دیموکراتیک،ده‌که‌وتنه ژێر سه‌یته‌ره‌ی حوکمڕانییه‌کی کۆنه‌په‌رستانه، تیرۆریستی‌و توند‌و تیژ که هه‌موو شتیکی له گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه ناموو بوو. هه‌ر بۆیه خه‌ڵکی شار‌و ناوچه کوردستانییه‌کانی ئامانجی په‌لاماری داعش، به تایبه‌تی خوشک‌و برا ئیزه‌ده‌ییه‌کان به په‌نابردن بۆ کۆڕه‌و،دژی هاتنی داعش وه‌ستانه‌وه. ئه‌گه‌رچی چه‌کداره‌کانی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه به‌و هه‌مووه چه‌کوچۆڵه پێشکه‌وتووه ته‌یار بوون که له سوپای تێکشکاوی عێراق ده‌ستیان که‌وتبوو، به‌لام هیزی پێشمه‌رگه سه‌ره‌ڕای ته‌یارنه‌بوونی به چه‌کی پێشکه‌وتوو به خۆڕاگری‌و به‌ره‌نگاریی خۆی‌و به پشتیوانیی خه‌ڵکی کوردستان، پێشڕه‌وییه‌کانی داعش به‌ره‌و قووڵایی هه‌رێمی کوردستانی ڕاگرت.
به‌ره‌وڕووبوونی هه‌رێمی کوردستان له گه‌ڵ په‌لامار‌و له‌شکرکێشیی گرووپی تیرۆریستیی به ناو “خیلافه‌تی ئیسلامی”(داعش)، هه‌م له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی،هه‌م له ئاستی ناوچه‌یی‌و جیهانی دا، کار‌دانه‌وه‌و لێکه‌وته‌ی گرنگی هه‌بوو. له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی دا، هیزه سیاسییه‌کانی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان‌و تاکه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له هه‌ر شوێنێک هه‌ن،هه‌ستیان به نیگه‌رانی کرد‌و به‌رگریکردن‌و به هاناوه هاتنی هه‌ریمی کوردستان‌و پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌م ئه‌زموونه‌یان به ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان زانی. له لایه‌که‌وه به ئاماده‌یی ده‌ربڕین بۆ به‌شداری له شه‌ڕ دژی تیرۆریستان‌و له لایه‌کی دیکه‌وه به هاوده‌ردی له گه‌ڵ خه‌ڵکی لێقه‌وماو‌و ئاواره‌و کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تیی بۆ ئه‌وان، هه‌ڵوێستی چاوه‌ڕوانکراوی خۆیان راگه‌یاند. له ئاستی ناوچه‌یی‌و نێوده‌وڵه‌تیش دا،هه‌رێمی کوردستان له گه‌ڵ پشتیوانی‌و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنێکی بێوێنه به‌ره‌وڕوو بوو. پشتیوانییه ناوچه‌یی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌که، هه‌ر ته‌نیا لایه‌نی مرۆیی‌و ماڵیی نه‌بوو، به‌ڵکوو ره‌هه‌ندی سیاسی‌و سوپاییشی به خۆوه گرت. ئه‌مریکا‌و چه‌ندین وڵاتی ڕۆژاوایی، پارێزگاری له هه‌رێمی کوردستان‌و ناردنی چه‌ک‌و ته‌قه‌مه‌نیی پێشکه‌وتوو بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌یان به ئه‌وله‌وییه‌تی خۆیان دانا.
ئاماژه‌کانی ئه‌و دیوی ئه‌م هاوبه‌ندییه ناوچه‌یی و جیهانییه له گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان، ده‌توانین به‌م جۆره بخوێنینه‌وه:
– هه‌رێمی کوردستان،له نێو هه‌موو وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست‌دا،نموونه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوویه له وێکهه‌ڵکردن‌و پێکه‌وه‌حه‌وانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌و ئایینه جیاوازه‌کان. نه‌ک هه‌ر له ئاستی عێراق،به‌ڵکوو له ئاستی ناوچه‌ش‌دا، ڕۆڵێکی ئه‌رێنی هه‌یه له سه‌قامگرتوویی سیاسی‌و، دامه‌زرانی پێوه‌ندیی سیاسی، ئابووری و بازرگانی له گه‌ڵ ولاتانی ده‌وروبه‌ر.
– ئه‌م هه‌رێمه،به‌هۆی ته‌عامولی دروستی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی‌و پرس‌و کێشه‌کانی سه‌رده‌م‌و په‌ره‌پێدانی ئازادی، دیموکراسی‌و مافی مرۆڤ‌و، به هۆی وه‌ستانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر تیرۆریزم‌و هه‌موو ئه‌و‌هه‌ڕه‌شانه‌ی ئاشتیی جیهانیی ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه،هاوپه‌یمانێکی جیی متمانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تییه.
– هه‌رێمی کوردستان،سه‌ره‌رای هه‌موو به‌ربه‌ست‌و که‌ندوکۆسپه‌کان،تواناکانی خۆی له بواری به‌رینکردنه‌وه‌ی پیوه‌ندییه سیاسیی‌و دیپلۆماسییه‌کانی، له باری ئابووری‌و بازرگانی‌و به‌ره‌وژووربردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت‌وسه‌رچاوه ژێرزه‌وییه‌کانی، له بواری په‌ره‌پێدانی فڕۆکه‌خانه‌و ڕێگاوبان‌و نیشته‌جێکردن‌و ناوه‌نده زانستییه‌کان،له بواری کولتووری‌و له‌شساغی‌و دابینکردنی پیداویستییه جۆراوجۆره‌کانی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک، ته‌نانه‌ت له ڕووی هێزی به‌رگری و پێکه‌وه‌نانی هیزێکی سوپایینی، به‌ره‌وژوور بردوه. به‌لام ئه‌م گه‌شه و پێشکه‌وتنه نه‌ک هه‌ر نه‌بووه به هۆی هه‌ڕه‌شه‌و نیگه‌رانی بۆ سه‌ر میلله‌تان‌و ولاتانی دیکه، به‌ڵکوو یارمه‌تیی به سه‌قامگرتوویی‌و پێشکه‌وتنی ناوچه‌که کردوه.
– داعش،ئه‌گه‌رچی له‌م ناوچه‌یه(سووریه‌و عێراق)و له سه‌ر زه‌مینه‌ی کێشه‌و ململانێیه ئایینی‌و سیاسییه‌کانی نێو هه‌ناوی ئه‌م دوو ولاته،پێی گرتوه‌و بووه به‌و هێزه که له‌م دوو وڵاته مه‌یدانداری ده‌کا، به‌ڵام له راستیدا به ده‌یان هه‌زار که‌س له سه‌رانسه‌ری جیهانی له ڕیزه‌کانی خۆی دا کۆکردوه‌ته‌وه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌لاتداره‌تی‌و مه‌یداندارییه‌ی له‌م ناوچه‌یه لێ تێک نه‌درێ،ده‌توانێ‌و توانیویه‌تی ببێته مه‌ترسییه‌کی جیهانی.
ئه‌زموونی دوو ده‌یه‌و نیوی ڕابردوو ده‌ری خستوه له نێو نه‌ته‌وه‌کان‌و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌ی پڕ کێشه‌و ناته‌بایی رۆژهه‌لاتی نیوه‌راست‌دا، نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی ئه‌م نه‌ته‌وه‌ییه،له هه‌مووان زیاتر،دۆستی جیهانی دیموکرات‌و پێشکه‌وتوون.شه‌ڕی داعش ئه‌گه‌ر چی به‌رواڵه‌ت شه‌ڕێکی ئایینییه، به‌ڵام شه‌ره له گه‌ڵ پێشکه‌وتن و شارستانییه‌ت‌و دیموکراسی، شه‌ڕه له گه‌ڵ مرۆڤایه‌تی‌و ڕووناکی. نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی‌و هه‌رێمی کوردستان‌و هیزی پێشمه‌رگه به تایبه‌تی،پێیان خۆش نییه بوون به خانه‌خوێ و ته‌ڕه‌فی ئه‌م شه‌ڕه نه‌خوازراوه. به‌ڵام ئیستا که کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، قۆڵی له پشتیوانیی ئه‌وان هه‌ڵماڵیوه، به شانازییه‌وه ئه‌م شه‌ڕه ده‌که‌ن.