شهڕو پێکدادانی هێزێەکانی پارێزهری ڕۆژههڵاتی کوردستان لهگهڵ ٢ هێزی سوپای پاسداران لە ناوچەی سەردەشت و مەریوان
بە پێی هەواڵی گەیشتوو و بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەری پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەوی ٢١ ی خەرمانان دەستەیەک لە ڕۆڵەکانی پارێزەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نێوان گوندەکانی کانیزەرد و وەردێ لە ناوچەی سەردەشت دەکەونە کەمینی هێزێکی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، بەلام ڕۆڵەکانی پاریزەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان گورج لێیان وەدەست دێن و لە شەرو پێکدادانێک دا توانیان گەمارۆ و کەمینی دوژمن تێک بشکێنن و هاوکات چەندین کەس لە هێزە داگیرکەرەکانی کوردستان بکوژن و بۆ خۆیان بە سەلامەتی بەرەو شوێنی دیاری کراوی خۆیان برۆن.
شایانی باسە کە ڕۆڵەکانی پارێزەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو چالاکییەدا بە شێوەیەکی پارتیزانی توانیویانە بەرەنگاری هێرشی لەنەکاوی دوژمن ببنەوە و هاوکاتیش زەبرێکی گورچکبر لە هێزەکانی ڕژێم بدەن و بە پێی هەواڵی گەیشتوو چەندین کوژراو بریندار لە بەرەی شەردا بەجێ ماون و دواتر بەرەو نەخۆشخانەی شاری سەردەشت بەرێ کراون.
هەر لەو پەیوەندییەدا و لە چالاکییەکی دیکە دا ڕۆڵەکانی گەل کەمینێکی دیکەی رژێمان لە ناوچەی مەریوان تێکشکاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەری پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەوی هەینی ڕێکەوتی ٢٢ ی خەرمانان دەستەیەک لە ڕۆڵەکانی پارێزەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نێوان گوندەکانی ئەسکۆڵ و کانیکەوە لە ناوچەی مەریوان دەکەونە کەمینی جاش و پاسدار و هێزێکی زۆری رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئەو دەستە لە ڕۆڵەکانی گەل بە شێوەیەکی پارتیزانی و بە گورجوگۆڵی لە دوژمن وەدەست هاتوون و لە دوای تێکهەڵچوون و بەگژداچوونەوە توانیویانە کەمینی دوژمن تێک بشکینن و چەندین کەس لە هیزە ترسنۆکەکانی رژێم بکوژن و بۆ خۆشیان بە سڵامەتی لە ناوچەکە دوور بکەونەوە.
شایانی باسە کە هێزی زۆر و بۆری رژێم لە ژێر پشتیوانی ئاگری دۆشکە و چەکی دیکەدا پشتیوانیان لە هێزەکانی خۆیان لەو کەمینە دا دەکرد، بەڵام ڕۆڵەکانی پارێزەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئازایانە و بێ راوەستان زەربەی خۆیان لە هێزەکانی رژێم داو و بە پێی هەواڵ دوو کەس بە ناوەکانی ئەمانی و قەنبەری کوژران و بوونە قوربانی سیاسەتی چەپەڵی کۆماری ئیسلامی ئێران.
جێگای ئاماژەیە کە شەوی پێشتر لە شەرو تێکهەڵچوونێک دا لە نێوان ڕۆڵەکانی پارێزەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت چەند کەسی دیکە بە سزای کردەوە خراپەکانی خۆیان گەیشت بوون و ڕۆڵەکانی گەلیش توانیبوویان کەمینی دوژمن تێک بشکێنن و درێژە بە کاری خۆیان بدەن و دوژمن زەبوون و دەستەوەستان بکەن.