سپاس و پێزانینی بنەماڵەکانی ڕەحمان زادە.

خۆشەویستان سەڕای ئەوەی کۆچی بێوادەی ئاکۆی خۆشەویستمان بووە هۆئ گەورەترین و تاریکترین هەوری بەر خۆری شادیمان لەژیان، شاندانەبەر ئەو خەمە و هاودەردی ئێوە وایی کرد کە ئاسمانی ژیانمان گەش ببێتەوە ، کاتێ بینیمان ئێوە هێندەی ئێمە خەمبارن بەو خەمەی ئێمە. هەر بویە بەپێویستمان زانی:
لە قووڵآیی دڵمانەوە  لە لایان  بنەماڵەکەمانەوە  سپاس و پێزانینی خۆمان بە هەموو ئەو حزم، دۆست و ئاشنایانە  کە لە کاتی خەمی لەدستچوونی ڕۆڵەئازیزەکەمان ئاکۆی جوانەمەرگ لە وڵاتەکانی کاندا، ئامریکا وڵاتانی ئورووپای و کوردستان شانیان لە گەڵ داینە بەر باری گەورەترین خەم.
سپاسی هەموو لایکتان دەکەین چ ئەوانەی لە نزیکەوە لە ڕێوڕسمی بەخاک سپاردنی ئاکۆ جوانەمەرگ لە کاندا و لە پرسەو سەرەخۆشیەکان لە کوردستان، کانادا و سوئیس بەشداری خەمتان کردین، چ ئەو دۆست و ئاشنایانەی لە  دوورەوە  لە رێگای ئامێرکانی پیوەندیەوە پەڕۆشی خۆیان بۆ ئەم خەمە دەر بڕێ.
دیسان سپاسی ماندوو بوونەکانتان  و هاوخەمیتان دەکەین و هیوادارین ئێوە دوور بن لە خەمی کۆچی ئازیزانتان.
بنەماڵەکانی ڕەحمان و ڕەحیم ڕحمانزادە.
18,ی سپتەمبری 2014