کۆنگرەی نێودەوڵەتی پاریس و و وزیری دەرەوەی ئێران. کەریم ئەڵڵاوەیسی

رۆژی دووشممە 14 سپتامبری 2014 بەرامبەر 24 خەرمانانی 1399کونگرەی پاریس لە سەر داوای و خانەخویی فرانسوا هولاند سەرۆک کۆماری فرانسە و بە بەشداری ٣٠ ولات کەلە نێویاندا ١٠ وڵاتانی عەرەبی دەبینرا، بە مەبەستی دانانی پلان بۆ بەرنگاربوونە تیروریستەکانی داعش لە دەوری یەک کۆبوونەوە . ئامانجی سەرەکی پێک هێنانی ئەم کونگەرەیە کردنەوەی بەرەیەکی جیهانی بوو بە دژی هێزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ئێراق و شام، کۆدەنگیی و هاوئاهەنگی هەرچی زیاتربە دژی ئەم رێکخراوە بوو کە ئێستا لە چەشنی دەوڵەتێکی بە هێزی تروریستی خۆیان دەنوێنن.
ماوەیەک لە مەوبەر وەزیری دەروەی ئێران، محەممەد جەوادی زەریف لە کوبونەوەی هەولیر ئەسپی خۆی تاوداو و دەستی چەوری خۆی ورێژیمەکەی بە سەر حیزبەکانی سیاسی رۆژهەلاتی کوردستان هەڵسوو و ئەوانی بە تیروریست ناو برد. هەرچەند پاش بۆچوونە ناسیاسییە لۆژیکییەکانی ناوبراو زۆر حیزب ولایەن، نوخبەو بژاردەکانی کۆمەڵگا نوسەران و قەڵەم بە دەستانی کورد،وەڵامی قسەکانی جواد زەریفیان دایەوە، بەڵام ولامێک کە جیهانی زیاتر ئاگادار کردەوە راستیینە ئەو رێژیمەی دەرخست و دژکردەوەی رێژیمی بە دوای خۆیدا هێنا ئەو ولامە بوو کە وتە بێژی کۆشکی سپی گووتی:ئێران ناتوانێت لە هاوپەیمانێتی دژ بە رەشە کوژیدا بە شدار بێت چونکە ئێران خۆی هاندەر و پاڵپشتی هێزە تیرۆریستییەکانە لە جیهان، رەنگە وەڵامی حیزبی دیموکرات وباقی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی نیشتیمان بە قسەکانی وەزیری دەرەوە ، نەببێتە هۆی ئەو کە هەقیقەتی ئەو رێژیمە بە تەواوی لە بەرچاو رای جیهانی و کۆر و کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەربخات، بەڵام ئەم وڵامدانەوەیەو ئیزن نەدانی ریژیمی تیروریستی ئێران بۆ بەشدارئ لە م کونگرەیە دا،زۆر تاوانی مەزنی تریشی وەبیر کۆر و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان هێنایەوەو راستی راگەیەندراوی حیزنی دیموکراتی کورستان و رێکخراوەکانی سیاسی ئەم بەشەی کورستانی زۆر باشتر دەرخست.
ئەوەی بۆ ئێران زۆرتر جێگای نیگەرانیە و ئازاری ئەوانی داوە لەگەل بەشداربوونی ولاتانی عەرەبی بێ سوریە ، ئەوەیە کە ولاتانی روژئاوا و ئەم گەلە کۆمەیە تەنیا بە لێدان لە داعشی کۆتایی پێ نەهێنن و پلانی دیکە واتە گورز وشاندن لە ریژیمی سوریەی سەر بە کۆماری ئێسلامی بێ کە سەدان بەکرێگیراوی ئێرانی بۆ پاراستنی و هیشتنەەوە بەشار ئەسەد وریژێمەکەی خۆینیان بۆ داوە و لە هیچ جەنایەتێك و بێ ویژدانێک لە سوریە بە دژی ئۆپوزسیوون و خەلک خۆیان نەپارستووە و ئەم خۆین رەشتنە هەر درێژیەی هەیە. خەلکی سوریە ئاوات دەخوازن وەک وڵاتانی دیکە شاهیدی گۆرانکاری لە سیستمی سیاسیی وڵاتەکەیان بن و ئازادی بۆ وڵات وخەلکیان دابین بکرێ . کوماری دژی ئێسلامی ئێران رێگر بوو ونەیهیشت لە نێو هەموو ولاتی عەرەبی تەنیا سوریە ئالووگوری تیدا پێک بێ زۆری نەماوە کوژاوانی ئەم ولاتە بگاتە 200 هەزار کەس و بەمیلوونان ئاوارە نەبن و سوریە بۆتە ویرانەیەک ، ئەمە دیاریی ئێرانە بۆ خەلکی سوریە..
ئەوانی سالیانیکی زۆر کەڵکی خراپیان لەعێراق وەرگرت و بە ئەمریکا پێکەنین کە سەربازی ئەمەریکایی چەند هەزار کەسی خۆینیان رژا و ئەوان زۆر ئاسان بۆنە خاوەنی هەموو شتێکی عیراق، دەبێ بزانن کە فرت و فیلەکانی ریژیمی تاران هەتا سەر کاریگەری نابێ و ئەمجار وەک ئەو مەسەلە کوردییەی کە دەڵی دعبای زیرک بە دوندوکەوە پێوە بوو . رەنگە هەم لە عیراق دەسەڵاتی جارانیان نەمینێ و هەم سوریەش لە دەست بدەن..
ئاقای زریف! تۆ بلیی خەلکی جیهان ، کارەساتی ئوتریش و و میکنووسی ئالمان و تیروری چەند سەد پێشمەرگە وکادری دیموکرات ولایەنەکانی دیکە لە باشوری کوردستان و تورکیە و پشتیوانی ئێوە لە حماس و حیزبوولا، مەسەلەی ئارژانتین و زۆر ولاتی دیکە و داڵەدان و پەروەردەکردنی دەیان گروپ و دەستی تیروریستی وەک ئەلقادعدە و ئەنسارئەلسوونی و زۆری دیکە لە بیر بەرێتەوە. پێتان وایە هەموو جەنایەت و تیرورەکانی ئێوەیان لە بیر چووبێتەوە، تیروری دەیان کەسایەتی سیاسی وەک رێبەرانی کورد نەمران قاسملوو شەرەفکەندی، شاپور بەختیار و کازم رجوی و… لە ئوروپا و زۆر شۆینی دیکە ی جیهان هەروەتر رابردووی پر لە شانازی تیرۆر و رەشەکوژی ئێوەی تێرۆریستە، 4 سال دادگای میکنووس و مەحکووم کردنی کاربەدەستانی هەرە سەرەوەی ریژیم بە بریاری تیروری دوکتوور سادق شەرفکەندی و هاورێیانی نەتوانرا خۆتان لە ریسوایی ئەم پەروەندەیە دەرباز بکەن، ئاخوو نابێ لە بیر بکەن بۆ چی بۆ ماوەی زیاتر لە 6 مانگ ولاتانی ئوروپایی دیپلۆماتەکانی خۆیان لە تاران کێشایەوە ئەمەو دەیان پرسی دیکە کە پێویستی بە هەڵوەستە لە سەر کردن و خەسارناسی بۆ ئێوە هەیە.
لە هەولیر کەس وەڵامی فەرمایشتەکانتی نەداوە ، جا لەبەر هەر هۆکارێکی سیاسیی، دیپلۆماسیی، میوانداری یان هتد… بێت، بەڵام ئەمرۆ بە زۆرینەی خەلکی جیهان لە رێگای میدیاکانە ئاگاداری ئەوە کرا کە رێگایان نەدا دولەتی تیرویستی ئێوە بەشداری کونگرەی نێو دەولەتی پاریس بێ ئاخر لە بەر ئەوەی ئێوە تیروریستن، رەشە کوژن، ئەوەی بۆنی ئەخلاقیات و مرۆڤایەتی بێت ئێوە لێی بێ بەرین. ئێوەن تیرۆریست نەک نە حیزبی دیموکراتی وکوردستان و حیزبەکانی دیکەی ئەم پارچەی کوردستان، خۆتان و جیهانیان زانیان کە ئێوە هەر دەوڵەتە تیروریستەکەی جارانن کە دەستتان بە خۆینی هەموو رێبەرانی کورد ودەیان هەزاری خەلکی رۆژهەڵاتی کوردستان سوورە ، هەرچەند پاش ریسوایی گەورەی تیرور دوکتورشەفەکندی شێوەی تیرور و جەنایتەکردنەکەتان گوریوە بەڵام چەمکی تیرۆری دەوڵەتی و دەوڵەتی تیرۆریستی ئێوە ئافرێنەر و خوڵقێنەری بوون..
ئیوە وریژیمەکەتان کە وڵاتانی ئوروپایی بۆ مەسەلەی چەکی ئەتوومی بە نەرمی لەگەلتان دەجوولێنەوە ، پێتان وابوو ئێوە دەتوانن بەشداری ئەم کونگەرەیە بن بە کرداری خۆتان گەمژەیی ببخشنەوە، بە هەموو خەلکی جیهان پێ بکەنن کە ئێوە بەرنامەتان هەیە و دەتوانن تیرورکانیش بە پیلانی رەشی ئیوە بێ و لە کونگرەی وکونفرانسەکانیش لەسەرەوە دانیشن و لە لایەک تیرۆر بکەن و لە لایەکیش لە پێش چاوی بیرورای گشتی رووی دزیوی خۆتان بشارنەوە، ئیتر جیهانی ئێستا رووی راستەقینەی هەموو رێژیمەکانی چەشنئ ئێوەی ناسیوەو ناتوانن بە پێناسە نا ئەخلاقییەکانتان لە سیاسەت ئەمە شیوە گوتارەتان بگوازنەوە بۆ کۆنگرەو کۆنفرانسە نیودەوڵەتییەکان.
ئاقای زەریف ! سەرۆک کوماری پیشووێ ئیران ، ئەحمەدی نژاد وزیری دەروە ی خۆی کە لە سەفەر بوو بێ ئاگاداری لەسەر کار لابرد ، وزیری دەرەوی پێشووی ئێران کە گەیشتەوە ئیران هێچ بەرپرسایەتێکی نەمابوو ، بۆیە ئەتووش زۆر لە خۆت دلنیا مەبە کە بەم شێوە لەگەل تووش نەجوڵێنەوە، ئاخوو ئەو رێژمەوهەموو دیکتاتورەکان وفایان بۆ هەزاران مۆرەی خۆیان نەبووە بۆ تووش وفایان نابێ . وا باشە بە رووی ناشیرێنی خۆتان جیهانیش شەرمەزار مەکەن هەتا شەقی رۆژگارتان زۆر بە تووندی ویتان نەکەوتووە رێگا بۆ خەلک بکەنەوە و رێز لە دەنگ خەلک بگرن ودەست لە ناپاکی و ناراستی و جەنایت بەر دەدەن.. بێ گوومان
دەبێ بزانین کە بەری خۆر بە پەڵە هورێکی رەش ناگیرێت و خۆر هەر هەڵدێت.
کەریم ئەڵلاوەیسی