ڕوونکردنەوەیەک لە “پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”ەوە

ئێمە له‌ ئامێزی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆمان هه‌ڵقووڵاوین.کچ و کوڕە تێکۆشەر و ئازادیخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانین کە وەک پارێزەر و بەرگریکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتووینە مەیدان.

بۆ دوو حەوتوو دەچێ کە زنجیرەیەک چالاکی و تێکۆشان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ئێمەوە دەستی پێکردوە. دەنگدانەوەی چالاکییەکانمان لە میدیاکاندا بە تایبەتی تێکشکاندنی دوو کەمینی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکانی سەردەشت و مەریوان لە لایەن هاوڕێیانمانەوە ، بووە بە هۆی ئەوە لێکدانەوە و خوێندنەوەی جۆراوجۆر لە بارەی کار و تێکۆشانی ئێمە بڵاو بێتەوە.

بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه‌ گومان و لێکدانه‌وه‌یه‌کی ناراست، بە پێویستی دەزانین بۆ بیروڕای گشتی و میدیاکان و بە تایبەتی خەڵکە نیشتمانپەروەرەکەمان روونی بکەینەوە کە ئێمە له‌ ئامێزی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆمان هه‌ڵقووڵاوین. کچ و کوڕە تێکۆشەر و ئازادیخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانین کە وەک پارێزەر و بەرگریکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتووینە مەیدان. ئێمە هەوڵ دەدەین لە گرووپ وتیمی جیاوازدا لە هەر ناوچەیەک بە پیویستی بزانین، حوزوورمان هەبێ. دەمانەوێ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە دەستی بە سەر هەموو مافەکانی نەتەوەکەمان داگرتوە،ڕابگەیەنین کە سەرکوت و تاوانەکانی لە دژی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێ وه‌ڵام ناهێڵینەوە. بە سیخوڕ و هاودەستەکانی دەزگا جینایەتکارەکانی ئەو ڕێژیمە ده‌ڵێین ئەگەر واز لە خەیانەت و خۆفرۆشی نەیەنن،دەستی بە هێزی شۆڕشگێڕانی کوردستان پێتان دەگا. بە ئینسانکوژ و تاڵانچییە چەکدارەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی راده‌گەیەنین کە لە ئاست کوشتن و تالانی کۆڵبەران و کاسبکارانی زەحمەتکێش و بێدەرەتان بێدەنگ نابین. هاتووینه‌ مه‌یدان تا بە مەوادفرۆشەکان و بازرگانانی ماددە سڕکەرەکان ڕابگەیەنین چی دیکە ڕێگاتان پێ نادەین کچان و کوڕانی خەڵکی کوردستان گیرۆدەی ماددە سڕکەرەکان بکەن و ژیان و داهاتوویان به‌رباد ده‌ن. هاتووینه‌ مه‌یدان تا وەبیر خەڵکی کوردستان بێنینەوە کە بزووتنەوەی کوردستان و هێزی پێشمەرگە و تێکۆشه‌رانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ‌پێویستیان بە هاوکاری و پشتیوانیی ماڵیی ئەوان هەیە بۆ ئەوەی بتوانن لە سەر پێی خۆیان ڕابوەستن و بۆ چالاککردنەوەی خەبات و تێکۆشانی خۆیان  لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمانەکەمان دا،  پشتی پێ ببەستن.

ئێمە سه‌رجه‌م هێزە خەباتکارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە پشتیوانی خۆمان و خۆمان بە پشتیوانی ئەوان دەزانین. سوپاسی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش دەکەین کە پشتیوانی و پێشوازییان لە تێکۆشان و چالاکییەکانمان کردوە. ئەگەرچی ئامانجی تێکۆشانی ئێمە کاری سیاسی و ڕوونکردنەوە و وریاییدانە،بەڵام هەر دەستێک بیهەوێ بە چەک بەرەوڕوومان بێتەوە،بەرگری لە خۆمان دەکەین و بە توندی بەرەنگاری دەبینەوە.

خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی کوردستان!

چاوەڕوانیمان لە ئیوه‌ بە گشتی‌و هەموو مرۆڤێکی شەرافەتمەند‌و نیشتمانپەروەری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئەوەیە بە هەمووتواناتانەوە‌و لە هەر ڕێگایەکەوە بۆتان دەکرێ پشتیوانی ڕۆلەکانی خۆتان بن. پیلان‌و جموجۆڵی هێزەکانی دۆژمنمان پێ ڕابگەیەنن. خەیانەتکاران‌و خۆفرۆشانمان پێ بناسێنن، لە تاقیگە‌و ئاشپەزخانەی بازرگانانی ماددە سڕکەرەکان، ئاگادارمان بکەنەوە. یارمه‌تی‌و هاوکاریی ماڵیی خۆتان بۆ بزووتنه‌وه‌ی  ئەوەی بتوانین باشتر درێژە بە ئەرکەکانمان بدەین.

ئێمە “پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان” بۆ بڵاوکردنەوەی بەیاننامە و ئاگاداری و بۆ ڕاگەیاندنی هەواڵی چالاکی و تێکۆشانمان پەیج و ماڵپەڕی تایبەت بە خۆمان هەیە.بەو هۆیەوە کە توانای راگەیاندنی ئێمە سنووردارە داوا لە میدیاکان دەکەین لە بڵاوکردنەوەی دەنگ و پەیامی ئێمە و هەواڵی چالاکییەکانمان، درێغی نەکەن.

سەرکەوتن بۆ ئیرادەی ڕۆڵە نیشتمانپارێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،

سەرشۆڕی و شکان بۆ دۆژمنانی ڕزگاریی نەتەوەکەمان.

لێپرسراوی میدیایی

پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

٢٩ی خەرمانانی ١٣٩٣

٢٠ی سێپتەمبری ٢٠١٤

سەرچاوە: وێبلاگی پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

http://rozhhelatiAl25instan.blogspot.se/