بەیاننامە لە بارەی شەپۆلی نەتەوەیی هاوپێوەندی لە گەڵ خەڵکی کۆبانێ
سێ حەوتووچاوەڕوانیی بێئاکام لە دەوڵەتی تورکیەو هاوپەیمانە ڕۆژاواییەکان بۆ بە دەنگەوەچوونێکی جیددیی خۆڕاگریی خەڵکی کۆبانێ لە بەرامبەر پەلاماری ڕێکخراوی تیرۆریستیو پڕچەکی داعشدا لە لایەکو، نزیکبوونەوەی مەترسیی کوشتاری بە کۆمەڵ لە دەیان هەزارلە دانیشتوانی ئەو شارە،سەرئەنجام کاسەی سەبرو چاوەڕوانیی ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستانی لێوڕێژ کرد.وەک ناڕەزایەتیدەربڕین لە هەڵوێستی کەمتەرخەمانەی هاوپەیمانەتیی دژە تیرۆر بەرامبەرچارەنووسی خەڵکی کۆبانێو ئەگەری داگیرکرانی ئەو شارەی خۆراوای کوردستان لە لایەن چەکدارەکانی داعشەوە، شارەکانی هەر هەموو بەشەکانی کوردستانو پێتەختو شارە گەورەکانی زۆر وڵاتی جیهان،بوون بە گۆڕەپانی کۆبوونەوەو ڕێپێوانی بەرینی کۆردەکانو دلسۆزانو دۆستانی پرسی ڕەوای کورد.
بۆ سێ ڕۆژ دەچێ شەپۆلێکی گەورەی هاوپێوەندیی ئینسانیو نەتەوەیی لە گەڵ خەڵکی کۆبانێ،سەرانسەری کوردستانی گرتوەتەوە.لە باکووری کوردستان،ناڕەزایەتی دەربڕینەکان، بە داخەوە گیان لە دەستدانی زیاترلە ١٥ کەسو بریندار بوونی ژمارەیەکی زۆر زیاتریان لێ کەوتووەتەوە.لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش،لە مەریوان نارەزایەتیدەربڕینی خەڵک لە گەڵ خۆتێهەڵقوتاندنو توندوتیژی نواندنی پۆلیس بەرەوڕوو بووەو ژمارەیەک لە بەشداران، قۆڵبەست کراون.بەشدارانی ئەم کۆبوونەوەو ڕێپێوانانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانو شارە گەورەکانی ئێران،وێڕای ڕێزگرتن لە خۆڕاگریی کۆبانێ، هاودەردیی خۆیان لە گەڵ خەڵکی لێقەوماوو ئاوارەبووی ئەو شارەو ناوچەکانی دەوروبەری دەربڕیوە و داوایان لە کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی بە تایبەتیی هاوپەیمانیی دژبە داعش کردوە فریای کۆبانێ کەونو بەر بە کارەساتی چاوەڕوانکراو بگرن.
حیزبی دیموکراتی کوردستان،هەر لە سەرەتای هێرشو پەلامارەکانی دەوڵەتی ئیسلامی بۆ سەرناوچەکانی خۆراوای کوردستان،هاوخهمیو هاوپێوهندیی خۆی لە گەڵ خەڵکی ئەو بەشەی کوردستان ڕاگەیاندوە. هەر وەها لە چەند بەیاننامە و پەیامی ڕەسمیی پێشتری خۆیداو لە کەناڵی دیکەشەوە لە سەر پێویستیی فرهوانکردنهوهی بازنهی پشتیوانیی نێودهوڵهتی بە جۆرێک کە کوردهکانی رۆژئاوای کوردستانیش بگرێتەوە، پێی داگرتوە.ئیستا کە ئەم داوایە لەلایەن میلیۆنان خەڵکی کوردستان بەرەوڕووی ئەو هاوپەیمانەتییە کراوەتەوەو لە هەموو کاتێکیش زیاتر هەست بە پێویستییەکەی دەکرێ،جارێکی دیکە پێی لە سەر دادەگرینەوە. وەبیریش دێنینەوە کە لە نەبوونی ئەو پشتیوانییە نێودەوڵەتییەدا، کارەساتی مرۆیی گەورەتر لەوەی لە شەنگاڵ ڕووی دا،چاوەروان دەکرێ.
ئێمەهاودەردیو هاوپێوەندیی نەتەوەیی کە خەڵکی بەشەجۆراوجۆرەکانی کوردستان لە گەڵ خەڵکی خۆراوا بە تایبەتی کۆبانێ، نیشانی دەدەن، بەرز دەنرخێنین و ڕێزی لێ دەگرین. هەر لەو کاتە دا بە پێویستی دەزانین سەرنجی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ لای چەند خاڵی گرنگ رابکێشین. دام ودەزگا تەبلیغاتیوئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی دەزانن کە ناتوانن بەر بە لافاوی خەڵکی خرۆشاو بگرن،هەر بۆیە هەوڵ دەدەن بە ڕێگای خۆیان دا دەست بخەنە نێو ڕێپێوان و کۆبوونەوەکان تا لە لایەکەوە ڕوخسارو ناوەرۆکێکی دژبە ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بەم ناڕەزایەتیدەربڕینانە بدەن، لە لایەکی دیکەوە نەهێڵن خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم دەرفەتەدا باسێک لە بندەستیو بێمافییەکانی خۆیان لە ئێران دا بێننە گۆڕێ.هیواو چاوەڕوانیی ئێمە ئەوەیە ڕێگا نەدەن دامودەزگاکانی ئەو ڕێژیمە هاوپیوەندیی نەتەوەیی ئێوە لە گەڵ خەڵکی کۆبانێ بە ئاقارێکی دیکە دا ببەنو،بۆ وێنە بۆ دژایەتیی کۆماری ئیسلامی لە گەڵ دەوڵەتانی دیکە یا بۆ سەرپۆشدانان لە سەر تاوانەکانی خۆی لە دژی خەڵکی کوردستان بەکار بێنێ. ئێوە باش دەزانن کە نەکبەتیی ئەو ڕێژیمە، نەک هەر خەڵکی ڕۆژهەلاتی کوردستان، بەڵکوو لە سۆنگەی هاوپەیمانەتی لە گەڵ ڕێژیمی دڕندەی سووریەو یاریکردنی بە کارتی کورد لە بەشەکانی دیکە، تەنانەت خەڵکی خۆراوای کوردستانیشی گرتوەتەوە. هەر بۆیە جێی خۆیەتی ڕێگای پێنەدرێ خۆی وەک دڵسۆز و پشتیوانی کورد لە بەشەکانی دیکە، بناسێنی و ئەم حەرەکەتانەی ئێوە بکاتە دەسمایەی ساتوسەودا لە گەڵ دەولەتانی ناوچە.
بە هیوای سەرکەوتنی خەباتی نەتەوەکەمان دژی داگیرکاریو زۆرداریو تیرۆرو کۆنەپەرستی لە خۆراواو ڕۆژهەلات وهەمووبەشەکانی کوردستان.
حیزبی دیموکراتی کوردستان
دەفتەری سیاسی
١٧/٧/١٣٩٣
٩/١٠/٢٠١٤