حزبی دیموكرات: ناكرێت خه‌بات‌و تێكۆشان له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌به‌ر په‌یوه‌ندیی ئێران‌و حكومه‌تی هه‌رێم په‌كبخرێت
كۆتایی مانگی رابردو، شه‌ڕو پێكدادان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌نێوان هێزه‌كانی سوپای پاسداران‌و پێشمه‌رگه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستان رویاندا، كه كوژراو‌و برینداری له هه‌ردولا لێكه‌وته‌وه، ئه‌م جموجۆڵ‌و چالاكییانه‌ی (ح.د.ك) هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌ڕو نائارامییه‌ی ناوچه‌یه‌كی فراوانی هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق‌و سوریای گرتوه‌ته‌وه‌و هاوپه‌یمانیه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی له‌دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌داعش پێكهێنراوه‌و كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یه. له‌م گفتوگۆیه‌ی ئاوێنه‌دا، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان “قادر وریا” ده‌ڵێت “به‌نیازین چالاكییه‌كانمان له‌بواری جۆراوجۆردا به‌رده‌وامبێت‌و زیاتریشی بكه‌ین”.
ئا: ئاوێنه
ئاوێنه: بۆچی ئه‌م جموجۆڵانه‌ی ئێوه كه‌وتوه‌ته ئه‌م كاته‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق به‌شه‌ڕی دژ به‌داعشه‌وه سه‌رقاڵن؟
قادر وریا: ئێمه هه‌مو ساڵێك له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆمه‌ڵێك چالاكییمان هه‌بوه، ساڵانی رابردوش چالاكییمان هه‌بوه، جگه له‌وه‌ش ناكرێت خه‌بات‌و تێكۆشان له‌به‌شێكی كوردستان بوه‌ستێت له‌به‌ر به‌شه‌كانی دیكه، رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش پێویستی به‌خه‌بات‌و تێكۆشان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی خۆی بخاته‌ڕو، كه‌وابو ئه‌م جموجۆڵانه‌ی ئێمه هیچ په‌یوه‌ندیی به‌بارودۆخی ئه‌م ناوچه‌یه‌وه نییه.
ئاوێنه: به‌ڵام هاوكاته له‌گه‌ڵ شه‌ڕی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ داعش؟
قادر وریا: راستییه‌كه‌ی پرسی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ئه‌نقه‌ست پشتگوێخراوه یان له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری دیكه خراوه‌ته په‌راوێزه‌وه، كورد‌و هێزه سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌بێت كار‌و چالاكیی خۆیان په‌كنه‌خه‌ن له‌به‌ر هیچ روداوێك.
ئاوێنه: واته ئێوه ده‌تانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م جموجۆڵانه‌وه سه‌ربه‌خۆیی بڕیاریی سیاسی خۆتان بسه‌لمێنن؟
قادر وریا: حزبی دیموكراتی كوردستان هه‌میشه سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری سیاسی له‌ده‌ستی خۆیدایه‌و هه‌رگیز نه‌شیویستوه كه خه‌بات‌و تێكۆشان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوه‌ستێت، ره‌نگه له‌هه‌ندێك بارودۆخدا جۆرێك له‌خه‌باتی وه‌لا نابێت، به‌ڵام ده‌بێت رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و هێزه سیاسیه‌كانی خه‌بات‌و چالاكیی خۆی هه‌بێت، چونكه له‌به‌شه‌كانی تری كوردستان هه‌میشه كێشه هه‌یه، ئێمه ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وان بوه‌ستین، كه‌واته ده‌بێت هه‌ر هیچ نه‌كه‌ین.
ئاوێنه: پێشتر حزبی دیموكرات‌و هه‌مو لایه‌نه سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له‌هه‌رێمدان جۆرێك له‌رێككه‌وتنیان هه‌بوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم كه لێره‌وه هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئایا ئه‌مه‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن‌و ده‌یڵێن سه‌ره‌تای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه نیه؟
قادر وریا: نازانم ناوی رێككه‌وتنی لێبنێین یان نا، به‌ڵام له‌م به‌شه‌دا ئه‌وه حزبه‌كانی كوردستان بون كه هه‌میشه پابه‌ندبون به‌و رێككه‌وتنانه‌وه، به‌له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی هه‌رێم، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم كه‌مته‌رخه‌م بو له‌ئاست ئه‌م هێزه سیاسیانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه زۆر شت هه‌ن نه‌یكردوه.
ئاوێنه: له‌و شتانه وه‌كو؟
قادر وریا: هه‌میشه ئێران توانیویه‌تی لێره كاری خۆی بكات، چی ویستوه كردویه‌تی، به‌ڵام ئێمه تا كه‌ی تێكۆشانی خۆمان په‌كبخه‌ین له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؟ به‌مه‌رجێك به‌شی زۆری ئه‌و چالاكییانه هی خه‌ڵكی ناو رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خۆیانن، له‌سنوره‌كانیش نه‌بون‌و له‌قوڵاییدا بون، ئێمه بۆ كاری سیاسی‌و رێكخستن‌و ته‌شكیلاتیی گه‌ڕاوینه‌ته‌وه رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه هێزی ئێرانه كه هێرشی بردوه‌ته سه‌رمان‌و كه‌مینی بۆ داناوین، ئه‌گینا چالاكییه‌كانی ئێمه به‌پله‌ی یه‌كه‌م بۆ كاری سیاسی‌و ته‌شكیلاتیی‌و دارایین‌و كۆمه‌ك‌و یارمه‌تیدانن.
ئاوێنه: بڕیارتانداوه خه‌باتی چه‌كداریی ده‌ستپێبكه‌نه‌وه؟
قادر وریا: بڕیارمانداوه چالاكییمان له‌وێ هه‌بێت، مه‌رج نییه هه‌ر خه‌باتی چه‌كداریی بێت، به‌ڵام وه‌ختێ كه ئه‌ندام‌و كادێری ئێمه له‌وێ چالاكیی ده‌كه‌ن‌و جاش‌و پاسدار كه‌مینیان بۆ داده‌نێن ئه‌وانیش به‌رگریی له‌خۆیان ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: ئایا ته‌نها هێزی ئێوه‌یه له‌رۆژهه‌ڵات كوردستان چالاكیی ده‌كات یان هێزه‌كانی تریش به‌هه‌مانشێوه جموجۆڵیان ده‌ستپێكردوه‌ته‌وه؟
قادر وریا: من ئاگاداری هێزه‌كانی تر نیم، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌زانم ئه‌وانیش به‌ره‌و روی ئه‌و داواكارییه بونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه كه ده‌بێت كار‌و چالاكیی خۆیان بگوازنه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و ئه‌وه‌نده پشتگوێ نه‌خرێت ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان، به‌ڵام حزبی دیموكرات هه‌وادارو لایه‌نگری زۆری هه‌ن‌و ئه‌وانه‌ن كه خه‌بات‌و تێكۆشانی بۆ ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: ئایا هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه‌تان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؟
قادر وریا: ئه‌و هێزانه هه‌ر لێره‌وه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، زۆربه‌یان هی ئه‌وێن‌و به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ كادێرانی ئێمه خه‌بات‌و تێكۆشان ده‌كه‌ن، ئێستا هێزێك له‌رۆژهه‌لاتی كوردستان بونی خۆی راگه‌یاندوه به‌ناوی پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌م هێزه خه‌ڵكی جۆراوجۆری تێدایه، وتویانه ئێمه پشتیوانیی له‌حزبی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین، سیاسه‌تی حزبی دیموكراتمان قبوڵه، ئێمه‌ش جۆرێك له‌هاوكارییمان هه‌یه له‌گه‌ڵیان.
ئاوێنه: ئایا پێتان وا نییه ئێران كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌م كارانه‌ی ئێوه ده‌بێت‌و گوشار بۆ هێزه كوردییه‌كان بهێنێت تا ئه‌م جۆره جموجۆڵانه‌تان رابگرن؟
قادر وریا: نازانم، به‌ڵام ئێمه جموجۆڵمان هه‌بێت یان نا، ئه‌وان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزانه‌ی ئێره هه‌یه، به‌ڵام ئێمه خه‌ڵكی خۆمان كار‌و تێكۆشان ده‌كات، ناكرێت خه‌ڵكێك‌و به‌شێك له‌كوردستان تاهه‌تایه ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دابنێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێران په‌یوه‌ندیی بێره‌وه‌یه، باشه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و هێزه‌كانی نابێت له‌وێ چالاكیی بكه‌ن؟ ئێمه به‌ڕێگه‌ی ئاشتییانه‌و هه‌ڵبژاردن‌و خۆپیشاندان‌و هاتنه سه‌رشه‌قامه‌وه نه‌توانین كار‌و چالاكیی بكه‌ین بۆ گه‌یشتن به‌مافه‌كانمان‌و رێگه‌مان پێنه‌درێت، ئێ باشه خه‌ڵكێك كه هاتنه سه‌ری نابێت داكۆكیی له‌خۆی بكات؟
ئاوێنه: ده‌وترێت كه ئێوه له‌قه‌یرانی داراییدا ده‌ژین‌و به‌شێك له‌م جموجۆڵانه‌تان په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه‌یه كه له‌و دۆخه دژواره دارایی‌و سیاسییه‌ی تێیكه‌وتون رزگارتانبێت؟
قادر وریا: ئێمه له‌ساڵانی پێشوشدا له‌م جۆره چالاكییانه‌مان هه‌بوه‌و ئه‌مساڵیش به‌شێكی ئه‌وه‌یه له‌درێژه‌ی ساڵانی رابردودا كردومانه، به‌ڵام به‌دڵنیایی وه‌ختێك ئێره حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتییه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و خه‌ڵكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پشتگوێخستوه، ئه‌و خه‌ڵك‌و حزبانه به‌دوای رێگه‌یه‌كی تردا ده‌گه‌ڕێن، كه ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ناو خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی.
ئاوێنه: واته به‌نیازن ئه‌م چالاكییانه‌تان به‌رده‌وامبێت؟
قادر وریا: به‌ڵێ به‌نیازین چالاكییه‌كانمان له‌بواری جۆراوجۆردا به‌رده‌وامبێت‌و زیاتریشی بكه‌ین، مه‌رجیش نییه ئه‌مه به‌مانای شه‌ڕی چه‌كداریی بێت، له‌ناو خه‌ڵكی خۆماندا كار‌و كۆشش‌و چالاكیی زیاتر ده‌كه‌ین.
ئاوێنه: ئێوه بڕیارتاندابو شه‌ڕی دژ به‌داعش نه‌كه‌ن تا له‌ڕێگه‌ی فه‌رمییه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم داواتان لێده‌كات، هۆكاری ئه‌م بڕیاره‌تان چی بو؟
قادر وریا: ئێمه ئاماده‌ییمان نیشاندابو، ئێستاش ئاماده‌ییمان هه‌یه، كه له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش به‌شداربین‌و هاوكارییان بكه‌ین، به‌ڵام كه داوامان لێنه‌كراوه، سه‌ربه‌خۆ‌و به‌خۆڕایی ناچینه ئه‌و شه‌ڕه‌وه، چونكه به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕ كه هێزه‌كانی ئێرانی تیایه، ئه‌مه‌ریكای تێدایه، هێزی عێراقی تێدایه، ئێمه ناكرێت هه‌ر له‌خۆمانه‌وه خۆمان بخه‌ینه گه‌رداوێكی ئاواوه.
ئاوێنه: حزبه‌كانی تر ویستیان به‌شداریی شه‌ڕی دژ به‌داعش بكه‌ن، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه رێگه‌یان پێنه‌درا، ئایا حكومه‌تی هه‌رێم له‌ژێر گوشاری كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا ئه‌و بڕیاره‌ی دا؟
قادر وریا: له‌وه‌دا كه ئێران پێی ناخۆش بو حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵات له‌شه‌ڕێكدا بن كه به‌شه‌ڕی دژ به‌تیرۆر ناسراوه، گومانێك نییه، چونكه ئێران هه‌میشه هه‌وڵیداوه كه حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هێزی تیرۆریستیی بناسێنێت‌و ئێستا كه به‌شداریی شه‌ڕێكی به‌مجۆره‌یه دژ به‌تیرۆریستان، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هێزو پێشمه‌رگه‌یان هه‌یه، به‌ڵێ گومانی تێدا نییه كه فشاری ئێرانی تێدابوه.