سکاڵایەک له خودا. کارۆ کورده
خوا گیان ناوت چی‌یه؟
به هه‌زار و یک ناوه‌کەت با‌نگم کردی
جوابت نه‌بوو
یا خو میلله‌تێکت ناوته سه‌ر زه‌وی
که لێیان تێناگه‌ی
خوایه؟
میلله‌تێک هه‌یه له دونیا تۆ پێم بڵێ ؟
خاکی هه‌بێ ، بی وەڵات بێ
میلله‌تێک هه‌یه له سه‌ر زه‌وی تۆ پێم بڵێ
زمانی هەبێ ، له خوێندنی بێبه‌ش ببێ
میلله‌تێک هه‌یه له جیهان دا تۆ پێم بڵێ؟
ئاڵای هەبێ ، شوێنی نەبێ لێی هەڵبدا
تۆش خودایه
ئێمه‌ش به چاوی ئەوانه‌وه سه‌یرمان دەکەی
که وەڵاتیان داگیر کرد‌و
یا
تۆش هه‌ر وه‌ک وان به بێ‌کەسمان ده‌زان
بۆ چی؟
له دونیا دا کچانی هەنده‌ران خه‌ریکی خۆ جوانین و
کچان مه‌ش خه‌ریکی شه‌ر و به‌رخودان
یا خۆ تۆش ده‌تهه‌وێ له کچانی کوبانی و کوردوستانم
به نیەت به‌رخودان و خۆراگری
مریەمێکی دیکه‌ی ڕۆژگارم بۆ درووست بکە
بۆ چی؟
مناڵانی دونیا به ئاهەنگ و تێر یاریه‌وه خه‌ویان لێده‌که‌وێ
مناڵانی ئێمه‌ش گه‌ر خه‌و‌نوچکەش ده‌یان باته‌وه
له به‌ر ته‌قەی تفه‌نگ و تۆپ و ده‌نگی فرۆکه‌کان وه‌خه‌به‌ر دێن و
ده‌ست ده‌که‌ن به گریا
که‌س نیه لای لایە‌یان بۆ بکا و فرمێسکی چاویان بسرێته‌و
بۆ چی ؟
پیاوانی وەڵاتان خه‌ریکی عەیش و نۆشن
بەڵام پیاوانی ئێمه‌ش خه‌ریکی خۆراگری و پاراستنی وەڵاتێک
که خۆیان داوای ده‌که‌ن و خواش پێی نه‌داون
یا خۆ تۆش خودایه
ده‌تهه‌وێ له پیاوانی کوردستانم
به تایبه‌تی له کۆبانێ
عیسایێکی کورده‌واریم بە نێو بکەی
بۆ چی ؟
کوا عه‌دالت ….. ئه‌وه‌ی باسی ده‌که‌ن ؟
کارۆ کورده