ئەستێرە . ناسر حیسامی
شه‌و نه‌بوو نه‌شکێ دڵم، نه‌گریم به ده‌رد و ژانه‌وه
هه‌ر له ئه‌ستیره‌م ڕوانی و، یه‌ک به یه‌ک کووژانه‌وه
من له گه‌ڵ فرمێسکی گه‌ش هاتم په‌ژاره‌م هه‌ڵوه‌راند
بوو به ڕیحانه‌ی ڕه‌ش و بۆم هاته نێو گوڵدانه‌وه
خوێنی دڵ بۆنی غوباری ڕێی غه‌ریبیی لێده‌هات،
چه‌شنی ئاسک چونکه وێڵ بوو به‌و ده‌ر و ده‌شتانه‌وه
ڕۆژگارێکه که من هه‌ر چاوه‌ڕوانی تۆ ده‌که‌م
خۆش نییه بمرم له ڕێت، به‌و چاوی چاوه‌ڕوانه‌وه
دڵ، به‌وه‌ش ڕازی ده‌بوو یه‌ک ئاهی گه‌رمی تێگه‌ڕێ
هاته سه‌ر لێو، گه‌ییه ئاھ و ڕۆی به ده‌م زریانه‌وه
پێی بڵێن بێ، شاری شیعرم پڕ له وێنه‌ی شیرنه
چی ده‌کا فه‌رهاد ئاخر، به‌و که‌ژ و کێوانه‌وه؟