“خوێندن بە زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا”

(نامەی ماستەری قادر فەتاح ئەحمەد/ قادر وریا)
لە پێشوازی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا بڵاو دەکرێتەوە.
ئەم توێژینەوەیەم وەک بەشێک لە پێداویستییەکانی وەرگرتنی بڕوانامەی ماستەر لە زمانی کوردیدا، ساڵی ٢٠١٠ ئەنجام داوە و پێشکەش بە ئەنجومەنی کۆلێژی زمانی زانکۆی سەلاحەدین(هەولێر)م کردوە. بە داخەوە هەتا ئێستا هەوڵم نەداوە بە شێوەی کتێب بڵاوی بکەمەوە و تەنیا وەک توێژینەوەیەکی زانستی لە کتێبخانەی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، دەست دەکەوێ.
بۆ ئەوەی توێژەران و هۆگران بە هاسانی دەستیان پێ رابگا، بڕیارم دا فایلی PDFی ئەم توێژینەوەیەم ئەمساڵ لە پێشوازی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک بڵاو بکەمەوە.
توێژینەوەکە بۆ خۆی ڕیزگرتنێکە لە هەولەکانی پێوەندیدار بە خوێندنی زمانی کوردی لەو بەشەی کوردستان. بڵاوبوونەوەکەشی پێشکەش بەو مرۆڤە دڵسۆزانە دەکەم کە لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان، سەرەرای هەموو کێشە و کەند و کۆسپێک خۆیان بۆ خزمەتی زمانی کوردی تەرخان کردوە.