کەماڵ کەریمی: لێدوانەکانی نازم دەباغ بە هەڵوێستی سەرۆکایەتیو حکومەتی هەرێمی کوردستانی نازانین
ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بە توندی ڕەخنە لە لێدوانەکانی نوینەری هەرێمی کوردستان لە تاران دەگرێ، بهڵام لهگهڵ ئهوهشدا دەڵێ: “حیزبی دێموکراتی کوردستان هەڵوێستو لێدوانەکانی نازم دەباغ، بە هەڵوێستو روانینی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی هەرێم لێک ناداتەوە.
کەماڵ کەریمی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بەرنامەی”پرسی رۆژ”ی تەلەڤزیۆنی کوردکاناڵ دا لە وڵامی پرسیارێک دا کە هەڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەرانبەر بە پیداهەڵگوتنەکانی نازم دەباغ، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرانبەر هێزە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا چییه؛ بە توندی رەخنەی لە نازم دەباغ گرت و گوتی: “بەداخەوە نازم دەباغ لە بیری چۆتەوە که ئهو نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
کەماڵ کەریمی هەر لەم پێوەندییەدا گوتی: “ئەو قسە و تۆمەتانەی کە چاوڕوان دەکرێ هێزە ئەمنییەتەکانی کۆماری ئیسلامی بە نیسبەت کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستانو هێزە سیاسییەکانیەوە بدەن، بەڵام بە هۆی وەزنو قورسایی پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و پێگەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتەوە خۆی لێ نادهن، بەداخەوە ئهوه “کاک نازم دەباغ” دەیانکات.
ئەم ئەندامەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پێوەندی لەگەڵ هەڵوێستیان بەرانبەر بەم لێدوانانەی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند کە لە گەڵ ئەوەیکە ئێمە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستان ئەم هەڵوێست و لێدوانانەی نازم دەباغ بە هەڵوێست و روانینی حکومەرتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی هەرێم نازانین، بەڵام بە جیدی رەخنەو نارەزایەتی خۆمان لە گەڵ لایەنە پێوەندیدارەکان دێنینە گۆڕێ.