ئاگاداری ڕێورەسمی ٢ی ڕێبەندان ٦٩ هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان. لە ستۆکهۆڵم

بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ٦٩مین ساڵەوەگەڕی دامەزرانی یەکەمین حکومەتی سەربەخۆی کورد لە شاری مەهاباد، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید، ڕێوڕەسمێکی پڕ شکۆ بە بەشداری چەندین هونەرمەندی دەنگخۆشی گەلەکەمان بەڕێوە دەبات.

بەشداریتان لەو ڕێوڕەسمە دا نیشانەی ڕیز و ئەمەگناسیتانە بۆ کۆمار و دامەزرێنەرانی لە سەرووی هەموویان پێشەوا گەورەمان قازی محەمەد.