٢ی رێبه ندان،پڕشانازیترین رۆژی کوردان. ئه‌حمه‌د مه‌کڵاوه‌یی

٦٩ ساڵ به ر له ئێستا که به هۆی هه‌لومه‌رجی پێکهاتووی ناوچه‌یی و جیهانی و هه‌ستی پێگه‌یشتووی نه‌ته‌وه‌یی رووناکبیرانی کورد له پێشه‌وه‌یان قازی محه‌ممه‌د له حیزبی دێموکراتی کوردستان دا که ماوه‌یه‌کی کورت بوو له سه‌ر بناخه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی (ژ-ک-ڤ) دامه‌زرا بوو، جەمهوری کوردستان له چوارچرای شارى مه هاباد راگه ێندرا، بۆ یه که مجار به گشتی ئه ستێره ی هیواو،ئومێد کوردان له عه رز وبووم و ئاسمانی نیشتمانه داگیر کراوه که مان دا , ده ر که وت و ته م و لێڵی وتاریکیه کانی پێش چاوو، ناو دڵ و ده روونی رۆڵه نیشتمانپه روه ر و گه لدۆستی کوردستانیان ڕاماڵی و له شار و شاخ و گوند و گه ڕه ک و ماڵان دا , شادی و پێکه نین و بزه و خۆشی که وته ناو دڵ و سه ر لێوو رووان که باڵداره کانیش له خۆشیان شاگه شکه بوون و به قریوه و جریوه و ده نگی به سۆزیان, مووسیقای دڵڕڤێن و هه ست بزوێن و مچورک هه ژێنی به رز کردنی ئاڵای حکوومه تی خۆماڵی کوردیان لێدا و له وێوه ، ئه و ده نگ و مووسیقا یه ، هێدی هێدی و، نه رم نه رم به جه و و فه زای کوردستان دا بڵاو بوونه وه و، له ده رگا و په نجه ره و کولانکه رۆژنه کانه وه , خۆیان به ماڵ و منزڵگه ی کوردستانیه کان دا کرد و له ناو لانک و بێشکان دا قریشکه و قاقای پێکه نینیان له ئه وکی کۆرپه ساواکانى كوردستان هه ستاند که له هه ر چوار سووچی کوردستان وه ک گولله دڵی نه یار و دووژمنانی کورد و کۆماره که یان بڕی و جۆگه له ی خوێنیان له به ر رۆیشتوو له به ر ده رگای ماڵ کاولیان خوێن که ڤاره ی به ست و، شاعیر و رووناکبیر و نووسه ری کورد و مرۆڤ دۆست که: که وتنه نووسینی دێڕی جوان, جوان ، به هه ڵبه ست و، ووتار و , په خشانی نیشتمانی ، چوار چرایان کرده به هه شتی خوایی و ,کۆمار و چوار چرا, بوونه قیبله گای کوردان که تا ، تاکێکی کورد بمێنێ, کۆمار و٢ی رێبه ندان و چوار چرا , فه رامۆش ناکرێن و، وه چه به دوای وه چه دا له دڵی کچ و کوڕانی کورد دا ده مێنێته وه و پێی ده نازن و, بێ شک ئه و رۆژه دوو پات ده که نه وه و،له سه ر ئه و رێچکه دێموكرات، ده بنه وه ساحه بی کۆماری کوردستان.
ئه‌حمه‌د مه‌کڵاوه‌یی