هه‌ڵسه‌نگاندنی دوو چه‌مکی لێبوردن و ئاشته‌وایی نه‌ته‌وه‌یی وکاریگه‌ری ئه‌رێنی ونه‌رێنیان بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگا . لوقمان زه‌هرایی
له په‌یوه‌ندی به خۆپێناسه کردن له لایه‌ک و ته‌حقیرکران به ده‌ستی داگیرکه‌ر له لایه‌کی دیکه‌وه رێزدار نه‌لسۆن ماندێلا ده‌لێ : ئافریقایی بوون له ئافریقای باشوربه‌و مانایه دێ که تاک له گه‌ڵ له دایک بوونی چالاکێکی سیاسییه. جا چ ئه‌و ڕاستییه قه‌بوڵ بکا وچ خۆی لێ لابدا.
ئافریقاییه‌کان ئه‌رک و وه‌زیفه‌ی خۆیانه که بوون وهۆوییه‌تی خۆیان بسه‌لمێنن و ئه‌و شته‌ی که به حه‌ق هی ئه‌وانه وه‌ریبگرنه‌وه. ئازادی ئافریقاییه‌کان ته‌نیا به ده‌ستی خۆیان وه‌دی دێ و ڕه‌شه‌پێسته‌کان پێش ئه‌وه‌ی خه‌باتێکی جه‌ماوه‌ری سه‌رکه‌وتوو بکه‌ن ده‌بێ له پێشدا ئه‌و ڕوانگه هه‌ڵه‌ی که له سه‌ر خۆیانه بگۆڕن وهه‌موو ناکۆکییه‌کانی ناوخۆیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
ماندێلا له درێژه‌ی ئه‌و باسه دا وله په‌یوه‌ندی به خۆپێناسه کردن دا ده‌نووسێ: منیش سه‌رده‌مانێک یه‌کێک له‌و که‌سانه بووم که حه‌زم ده‌کرد له لایه‌ن سپی پێسته‌کانه‌وه له‌قه‌بی که‌سێکی به فه‌رهه‌نگ، لیبرال، پێشکه‌توو، خاوه‌نی بیری کراوه وتیژبینم پێ بدرێ وله لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به شان وباڵم هه‌ڵبکوترێ. به‌ڵام دواتر بۆچونه‌کانی ئانتۆن له‌مبه‌د منییان وریاکرده‌وه ومنیش به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتم که لای سپی پێسته‌کان هیچ نرخ وبایه‌خێکم نیه وئافریقایی بوون پێناسه‌ی منه وده‌توانێ له ژێرده‌ستی ڕزگارم بکا. { نه‌لسۆن ماندێلا، کتێبی رێگای سه‌ختی ئازادی}.
به‌رێزان ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له مه‌یدانی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وئێراندا ده‌بینرێ ناته‌بایی وناکۆکی له مه‌ڕ خۆپێناسه کردنمانه. قه‌یرانی خۆپێناسه کردن له نێوان کوردبوون وئێرانی بوون دا؟ کوردی رۆژهه‌ڵات له لایه‌ک وه‌کوو ئێرانیه‌ک وفارس زمانێک هیچ حیسابێکی بۆ ناکرێ وهیچ مافێکی پێ ڕه‌وا نابینرێ وبه‌رده‌وام ته‌حقیر ده‌کرێ ومافه‌کانی پێشێل ده‌کرێ وله لایه‌کی دیکه‌شه‌وه کوردبوونه‌که‌شی لێ قه‌بوڵ ناکرێ و وه‌کوو گوناح وتاوانێکی گه‌وره سه‌یر ده‌کرێ وهه‌ربه‌وهۆیه‌شه‌وه چه‌ندین سه‌ده‌یه بڕیاریان داوه له دژی بوه‌ستنه‌وه و سه‌رکوت وقه‌ڵاچۆی بکه‌ن وله هه‌موو مافێکی سیاسی وئینسانی بێبه‌شی بکه‌ن.
شه‌هید مامۆستا فه‌رزاد که‌مانگه‌ر له سه‌ره‌تای نامه‌کانی دا که له زیندان دا نووسیوێتی و دواتر له ده‌ره‌وه‌ی زیندان بڵاو بۆته‌وه ده‌نووسێ: له مانگی گه‌لاوێژی 1385 له کاتێک دا بۆ مه‌سه‌له‌ی به‌دوا داچوونی ده‌وا و ده‌رمان بۆ براکه‌م که یه‌کێک له چالاکڤانانی سیاسی کورده له تاران بووم گیرام وبۆ ژێر زه‌مینێکی ته‌نگ و تاریک ڕاگوێزرام. سلووله‌کان به‌تاڵ بوون، نه په‌توو ونه ڕایه‌خه‌ک وشتێکی دیکه‌ی لێ نه‌بوو.کاتێک ناو و نیشان وتایبه‌تمه‌ندییه‌کانی منیان ده‌نووسێ وپرسیان خه‌ڵکی کوێ؟ هه‌ر که کوتم کوردم به قامچییه‌ک که له شیلانگ دروست کرابوو که‌وتنه گیانم. به هۆی مه‌زهه‌به‌که‌شمه‌وه جنێویان پێدام ولێیان دام. به هۆی ئه‌وه‌ی موسیقای کوردی له سه‌ر زه‌نگی مۆبایله‌که‌م بوو هه‌تا له توانایاندا بوو لێیان دام. {کتێبی نامه‌کانی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر له زیندانه‌وه. له کۆکردنه‌وه و وه‌رگێرانی له فارسی بۆ کوردی سیاوه‌ش گوده‌رزی}.
به‌رێزان، له کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌لاتی کوردستان دا ئه‌وه‌ی به داخه‌وه له کرده‌وه دا ده‌یبینن یه‌کتر قه‌بول نه‌کردن، به یه‌که‌وه نه‌حاوانه‌وه، یه‌کتر بوغزاندن، لێک‌دابڕان وپارچه پارچه بوونی حیزبه‌کان وته‌نانه‌ت روناکبیران و چالاکانی بواری رۆژنامه‌گه‌ری وفه‌رهه‌نگی و رێکخراوه‌کانی مه‌ده‌نی ژنان ولاوان و خویندکاران وغه‌یره‌یه. پرسیاری سه‌ره‌کی لێره‌دا ئه‌وه‌یه که کێ یان چ که‌سانێک راسته وخۆ وناراسته‌وخۆ له‌و دابه‌شکردنه دا به‌رپرسیارن و رێگاکانی ده‌رباز بوون له‌و وه‌زعه وچاره‌سه‌ری کێشه‌کان چن؟
ده‌رونناس ”ناتانیه‌ل براندن” بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان وبۆ ئه‌وه‌ی تاکه‌کان له هه‌مبه‌ر خۆیان وکۆمه‌ڵگاکه‌یاندا هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بکه‌ن ئاماژه به ” بوونی عیزه‌تی نه‌فس ” ده‌کا و ئاوا باسی عیزه‌تی نه‌فس ده‌کا. عیزه‌تی نه‌فس یانی متمانه کردن به تواناکانی مێشک، به توانایی بیرکردنه‌وه ، به توانایی فێر بوون، هه‌ڵبژاردنی دروست، بڕیاراتی دروست و هه‌ڵس وکه‌وتی دروست له گه‌ڵ ئاڵ وگۆڕه‌کان. ناوبراو له‌وباره زیاتر ده‌چیته پێش وده‌نووسێ: به هه‌مان ڕاده که خۆمان له ژێر باری به‌رپرسایه‌تی بدزینه‌وه، به هه‌مان ڕاده‌ش عیزه‌تی نه‌فسمان خه‌وشدار ده‌بێ و به پێچه‌وانه‌شه‌وه، به دان پێدانان به‌وه‌یکه له به‌رامبه‌ر کرده‌وه‌کانمان دا به‌رپرسین عیزه‌تی نه‌فسمان ده‌چێته سه‌ر. ناوبراو ڕای وایه که مه‌رجی سه‌ره‌کی له‌و پرسه دا ئوسولی ئه‌خلاقیه و له‌وباره‌شه‌وه ده‌لێ: ده‌بێ ئه‌وه بزانین که خه‌ڵکانی دیکه عه‌بد وخزمه‌تگوزاری ئێمه نین و بۆ ئه‌وه‌ی ناژین تاکوو خواسته‌کانی ئێمه جێ به جێ بکه‌ن.
ئێمه له بواری ئه‌خلاقیه‌وه ئه‌و حه‌قه‌مان نیه له که‌سانی دیکه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانمان وه‌کوو ئه‌بزارکه‌ڵک وه‌رگرین. هه‌ر به‌و شێوه‌ی که خه‌ڵکانی دیکه‌ش بۆیان نیه بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌سته‌کانیان خۆیان به سه‌ر ئێمه داسه‌پێنن. هیچکات داوا وچاوه‌ڕوانیتان له که‌سێک نه‌بێ که به پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و خواسته‌کانی خۆی بجولێته‌وه. پێویست به‌وه ناکا هه‌رشتێکی که ده‌یبینین خۆشمان بوێ. ترس وئینکارکردن وخواست ویسته‌کانی ئێمه راستییه‌کان ناگۆرن. ئه‌گه‌ر وته‌یه‌ک حه‌قیقه‌تی هه‌بێ، ئینکارکردنی هیچ له راستییه‌که ناگۆرێ وبێ نرخ وبێ ئه‌عتباری ناکا. {له کتێبی ده‌رونناسی عیزه‌تی نه‌فس.نووسینی ناتانیه‌ل براندن}.
” ناتانیه‌ل براندن” هه‌رله‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ئیشاره به چه‌ند خاڵی گرینگی دیکه ده‌کا وده‌نووسێ:
ـ توانایی رووبه‌روو بوون له گه‌ڵ ئاڵ وگۆڕ په‌یوه‌ندی به عیزه‌تی نه‌فسه‌وه هه‌یه
بوونی عیزه‌تی نه‌فس له تاکه‌کان دا واده‌کا که ترسیان له ئاڵ وگۆڕ نه‌بێ، چونکه عێزه‌تی نه‌فس له گه‌ڵ راستییه‌کان سه‌روکاری هه‌یه. به‌ڵام گومان و دوو دڵی دژی عیزه‌تی نه‌فسه. عیزه‌تی نه‌فس هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ده‌دا و ڕه‌وته‌که خێراتر ده‌کا و به پێچه‌وانه‌شه‌وه گومان ودوو دڵی ڕه‌وتی به‌ره‌وپێش چوونی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان هێواش ده‌کاته‌وه.
ـ ئاماده بوون به دانپێنان به هه‌ڵه‌کان و ڕاستکردنه‌وه‌یان
یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی عیزه‌تی نه‌فسی سالم، ئاوڕدانه‌وه له راستییه‌کانه. راستییه‌کان له په‌یوه‌ندی به بیروباوه‌ره‌کانه‌وه به پله‌ی یه‌که‌م دێن وگرینگی زیاتریان هه‌یه. ئه‌گه‌ر متمانه به خۆ هاوڕابێ له گه‌ڵ رێزدانان بۆ راستییه‌کان، له‌و حاله‌ته‌دایه که ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ک به سه‌ر ئینکارکردنی دا سه‌رده‌که‌وێ. { له کتێبی ده‌رونناسی عیزه‌تی نه‌فس. نووسینی ناتانیه‌ل براندن}.
کۆمه‌ڵناس ” ستیفان کۆوی ده‌لێ، له چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نێوان دوو لایه‌ن دا هه‌ر دووک لا ده‌خوازن براوه بن. براوه براوه به‌ومانایه دێ که ته‌واوی رێکه‌وتنه‌کان و رێگا چاره‌کان بۆ هه‌ر دووک لا قازانجی وه‌کوو یه‌کی هه‌بێ وهه‌ردووک لا ڕازی بکا. گرتنه به‌ری رێگا چاره‌ی براوه براوه نه‌ک هه‌ردووک لا ڕازی ده‌کا، به‌ڵکوو هه‌ر دووک لاش هه‌ست به ته‌عه‌هود ده‌که‌ن. براوه براوه ژیان وه‌کوو هاوکاری لایه‌نه‌کان ده‌نرخێنێ نه‌ک گۆڕه‌پانی کێ به‌رکێ. که‌سێک که له ئه‌سلی دۆڕاو براوه په‌یره‌وی ده‌کا له هه‌مبه‌ر بۆچوونه‌کانی خه‌ڵکانی تر سه‌ری ته‌سلیم داده‌نوێنێ. کاتێک له رێبه‌ری گروپێک یان رێکخراوه‌یه‌ک جێده‌گرێ زۆر نه‌رم و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ده‌ر ده‌بێ. هه‌ر کاتێک دوو که‌سی براوه ـ دۆڕاو واته که‌سانی له‌جباز وخۆ به زل زان له گه‌ڵ یه‌کتری له دژایه‌تی دابن کاریان به‌روئاقاری دۆڕاو دۆڕاو ده‌ڕوا.
دۆڕانی به‌رده‌وام ده‌بێته سه‌به‌بی ئه‌وه‌ی که ڕق وکینه له یه‌کتر به دڵ بگرن وهه‌وڵ ده‌ده‌ن هێزوتوانای یه‌کتر له‌باربه‌رن. هیندێک جار وه‌دوا ده‌که‌ون وهیندێک جاریش یه‌کسانن. ئه‌و که‌سانه‌ی که له ناخه‌وه کوێرن هیچکات هه‌ست به‌و ڕاستییه ناکه‌ن که ئه‌و گورزه کوشنده‌ی که له دژی لایه‌نی تر به‌کاری دێنن، دره‌نگ یان زوو خۆشیان ده‌کاته ئامانج. له راستیدا دوژمنایه‌تی و ڕق وکینه ونفره‌ت وه‌کوو شه‌مشیرێکی دوو سه‌ر وایه که جه‌مسه‌رێکی ئه‌و شه‌مشیره سه‌رکه‌وتنی خۆشیان ده‌کاته ئامانج. دۆڕاو دۆڕاو فه‌لسه‌فه‌یه‌کی دوژمنکارانه‌یه. فه‌لسه‌فه‌ی ناکۆکی ودووبه‌ره‌کی وشه‌ڕه. { له کتێبی 7 عاده‌تی خه‌ڵکانی کارامه وشویندانه‌ر له نووسینی ستێفان کۆوی}.
به‌رێزان،ئه‌گه‌ر باسه‌که‌م به چه‌ند ڕسته کۆبکه‌مه‌وه، ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌وه‌مان پێده‌لێ که بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نێوان ئه‌حزابی سیاسی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان ولایه‌نه‌کانی دیکه‌ی شویندانه‌ر له سه‌ر به‌ره‌وپێش بردنی خه‌باتی ڕزگاری خوازی له‌و به‌شه له نیشتمانی داگیرکراوی کوردان دا وبۆ گه‌یشتن به ئاشته‌وایی نه‌ته‌وه‌یی، ده‌بێ هه‌م عیزه‌تی نه‌فسی سالم له نێو کۆمه‌ڵگا دا حاکم بێ بۆئه‌وه‌ی به دلێکی کراوه وبه دان پێدانان به هه‌ڵه‌کان هه‌وڵی ڕاستکردنه‌وه‌یان بده‌ن وخۆیان له رووبه‌رووبونه‌وه له گه‌ڵ راستییه‌کان وئاڵ و گۆڕه‌کانی سه‌رده‌م به دوورنه‌گرن. هه‌میش بیری براوه براوه له نێوان هه‌موولایه‌نه‌کان که هه‌م کێشه‌ی رێکخراوه‌یی وهه‌میش کێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه ببێته بنه‌ما وخاڵی گرینگ وسه‌ره‌کی له دانوستاندنه‌کاندا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان و بۆئه‌وه‌ی ڕق وکینه و دووبه‌ره‌کی و دوژمنایه‌تی بۆ هه‌میشه کۆتایی پێ بێ و براوه‌ی سه‌ره‌کی له‌و گه‌مه سیاسیه دا گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێ و دۆڕاویش کۆماری سێداره.
تێبینی. ئه‌و وتاره له کۆنفرانسی ئاشتی نه‌ته‌وه‌یی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که له ڕۆژانی 17-18.1.2015 له شاری ستۆکهۆلم به‌رێوه چوو له پانێلی رۆژی دووهه‌م دا پێشکه‌ش به به‌شداربوان کرا.
لوقمان زه‌هرایی
هێلسینکی 22.1.2015