ساتێک له گه‌ڵ دایکێکی جه‌رگ سووتاو. ئەحمەد مەکڵاوەیی
له درێژه‌ی کار‌و تێکۆشانی حیزبیم دا، زۆر جاران که به مه‌به‌ستی حه‌سانه‌وه و پشوودان روومان ده‌کرده سه‌رکانی (به‌هێ) گه‌لیک جار به‌یانیان که تازه تیشکی خۆر له تڵۆفکی داره به‌رزه‌کانی سه‌رکانیه (به‌هێ)ی ده‌دا، له‌ده‌نگی تیژ‌و غه‌مگین و خۆشی دایکێک له خه‌و راده‌په‌ڕیم که به ده‌نگه به‌سۆزه‌که‌ی به جووته کوڕێکی خۆی هه‌ڵده‌گوت.
رۆژێک له‌و رۆژانه ، ئه‌و دایکه که قه‌ت بیری له‌و نه‌کرد بۆوه که ئێمه پێشمه‌رگه‌کانی هێزی زمزیران له سه‌ر ئه‌و کانیاوه ده‌مێنینه‌وه، دیتم ورد و له سه‌رخۆ به کوره‌کانی هه‌ڵده‌ڵێت. منیش که نه‌مده‌زانی مه‌سه‌له‌که چیه، به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ست خستنی زانیاری له سه‌ر پێ هه‌ڵگوتن به کوره‌کانی، به ئه‌سپایی له کیسه خه‌وه‌که‌م هاتمه ده‌رێ و، شته‌کانی خۆم هه‌موو کۆکرنه‌وه‌و، چه‌ک و ره‌خته‌که‌م به‌ست و، ورد و له سه‌رخۆو، بێ چرپه، به‌ره‌و لای ئه‌و دایکه که ته‌نیا چەند سەد مترێکمان لێ دوور بوو، که‌وتمه ڕێ که گه‌یشتمه نزیکی و چاوی پێم که‌وت، یه‌ک سه‌ر بێ راوه‌ستان، به‌ره‌و پیرم هات و، له سه‌ر خۆ گوتی: رۆڵه‌که‌م، یا خوا به‌خێر بێت، به‌ڵام، تو خوا ئه‌وه بۆ به ته‌نیایی و، چۆنه لێره په‌یدا بووی؟
ئه‌و دایکه له به‌ر ئه‌وه له بوونی من له‌و شوێنه نیگه‌ران بوو ، که هه‌مووی 300 مترێک له پاسداره‌کانی رێژیمی ئاخوندی دوور بووین که به قسه‌ی خۆیان پارێزگاریان له‌و جاده خاکیه ده‌کرد که به پشت کانی(به‌هێ) دا تێده‌په‌ڕی که نه‌کو هێزه‌کانیان که به‌وێدا هاتووچۆیان ده‌کرد ، بکه‌ونه به‌ر هه‌ڵمه‌تی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان. که ئه‌وه‌ی گوت، با‌نگم کرد و له بن سێبه‌ری دارێک دانیشتین و له سه‌رخۆ له چۆنیه‌تی پێ هه‌ڵگوتنی به کوڕه‌کانی پرسیارم لێکردو گوتم: ئه‌رێ دایکه، توخوا راست پێم بڵێ کوڕه‌کانت چیان به سه‌ر هاتوه که تۆ هه‌میشه به‌م شیوه‌یه پێیان هه‌ڵده‌ڵێت؟ که ئه‌م پرسیاره‌م لێکرد، ده‌موو ده‌ست وه‌ک ڕێژنه بارانه‌ی پاییز فرمێسک به چاوه‌کانیدا هاتنه خورێ و نه‌رم نه‌رم له ئه‌ژنۆی خۆی دان و گوتی: تازه قه‌ت ناسرو ماڵ ماڵه‌که‌ی من ناگه‌ڕێنه‌وه.
که ئه‌مه‌ی گوت، منیش زۆری بۆ ناره‌حه‌ت بووم، گوتم بۆ چیان به سه‌ر هاتوه؟
که ئه‌من ئه‌مه‌م وت، ده‌ستی منی گرت و، هه‌ستایه سه‌ر پێ و، ده‌ستی بۆ مۆڵگه کۆنه‌که‌ی پشت گونده‌که‌یان ڕاداشت و گوتی: به‌یانیه‌ک ئه‌م ده‌مانه ، هه‌ر دوو کوره لاوه‌کانم که ناویان ناسر و ماڵ ماڵ بوو، به مه‌به‌ستی ئیش و کار له ماڵ ده‌رکه‌وتبوون و قه‌زاو قه‌ده‌ر روویان له‌م مۆڵگه کۆنه کرد بوو، له‌و مۆڵگه کۆنه‌ی پاسداره‌کانی خومه‌ینی دا ، هه‌ردووکیان وێکڕا که‌وتنه سه‌ر مین و له یه‌ک سات دا، هه‌ر دووکیان پێکه‌وه شه‌هید بوون که تا ده‌مرم ئه‌و رۆژه‌م له بیر ناچێته‌وه و هه‌میشه ناسر و ماڵ ماڵه‌که‌م له به‌ر چاون که چۆن جه‌سته‌یان شیتاڵ شیتاڵ و به خوێن سوور هه‌ڵگه‌ڕا بوو، له‌و کاته‌وه تا ئێستاش به یادی ئه‌وان هه‌موو رۆژێک دێمه ئێره و تا دڵم که‌مێک سوکنایی دێت، له دڵی خۆمدا به بانگ و سەڵا ، ده‌یاندوێنم تا سێبووری به دڵی گڕ گرتووم دێنم. به دوای ئه‌وه‌دا که ئه‌مه‌ی گوت، زیاتر خۆم پێرا نه‌گیراو به ناره‌حه‌تیه‌وه، خواحافیزه‌م لێکرد و به هه‌نگاوی ورد و دڵی پڕ له خیاڵه‌وه، به‌ره‌و لای پێشمه‌رگه‌کان له سه‌ر (کانی به‌هێ ) گه‌ڕامه‌وه‌و، به‌و فکرو خیال و سه‌دان خیاڵی تری له‌م جۆره که تا ئێستاش که خه‌ریکی گێڕانه‌وه‌و نوسینی ئه‌و بیره‌وه‌ریه‌م و ئه‌م بیره‌وه‌ریانه‌م له بیر نه‌چۆنه‌ته‌وه، درێژه‌م به خه‌بات و تێکۆشانم دا که پشت به‌خوا له‌مه به‌دوا هه‌ر له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک دا ، یه‌کێک له‌م جۆره بیره‌وه‌ریانه‌م ده‌نوسم و له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا بڵاویان ده‌که‌مه‌وه و وه‌ک شتێکی زۆر به نرخ، لای خۆشم هه‌ڵیان ده‌گرم.
ئه‌حمه‌دمه‌کڵاوه‌یی