بەیانیت باش مەهاباد ئەی قەڵای پیرۆزی ئازادی. خاڵە قازی

بەیانیت باش مەهاباد ئەی قەڵای پیرۆزی ئازادی
بەیانیت باش کچی سەربەرز، کوڕی ناو هۆزی ئازادی
بەیانیت باش، ڕقی پیرۆز، گڕی ژێر خۆڵە مێشی کۆن
بەیانیت باش، هەتاوی کورد، نەسیم و سۆزی ئازادی

بەیانیت باش قەڵای کۆمار، یەکەم پێتەختی خاکی من
بەیانیت باش، بەهاری کورد، یەکەم نەورۆزی ئازادی
بەیانیت باش، قەڵای سارم، خەزایی، قوڵقوڵاغ، خەڵوە
چیای داشامەجید، لایبرد، خەوی ئاڵۆزی ئازادی
بەیانیت باش، وڵاتی من، هەمیشە سەرفەراز و شاد
گوڵی سوور پێشکەشت بێ، ئەی مەهاباد ڕۆزی ئازادی
خاڵە قازی