“ده‌بێ یاریی تۆپی پێ نه‌بووبێته هۆی بێده‌نگی رۆشنبیران؟” وشە/هەولێر- هیدایەت جان-
رێبوار سیوه‌یلی: رۆژهه‌ڵات هه‌رگیز بێده‌نگ نه‌بووه
رێبوار سیوەیلی، نووسەر و روناکبیری کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ “وشە” خوێندنەوەیەکی فکری و کۆمەڵناسانە بۆ رووداوی خۆکوشتنی “فەریناز خوسرەوانی” لە مهاباد و خۆپێشاندانەکان دەکات و له‌باره‌ی هەڵوێستی رۆشنبیرانی کورد بەرامبەر بەو رووداوانە بە زمانێکی تاتە ئامێزەوە دەڵێ ” تۆ بڵێی یارییه‌كانی تۆپی پێ و ئه‌و شتانه نه‌بووبێته هۆی بێده‌نگییان؟! هیوادارم ئه‌وانیش خه‌ریكی بیركردنه‌وه بن، نه‌ك به‌دیار گۆڵی شاشه‌وه، بیریان بچێته‌وه كه له واقیعیشدا گۆڵیان لێ ده‌كرێت”. هاوکات رەخنە لەو رۆشنبیرانەی ناوخۆی رۆژهەڵات دەگرێت کە تانە لە خۆپێشاندەرانی شاری مهاباد دەدەن و وەک ئاماژەی پێ دەکات “ئه‌گه‌ر كه‌سانێك هه‌بن، به‌تایبه‌تی له نێو چالاكانی شاره‌كه‌دا پشتگیریی خه‌ڵكه‌كه وه‌ك كارێكی توندوتیژانه له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن، ئه‌وه نه‌ك هه‌ر پاساوێكی باشه بۆ جاش و كاربهستهكانیان، تا به‌رده‌وام بن له ده‌ستدرێژی و گشتاندنی نیگا فاحیشهییهكهیان به‌سه‌ر گشت كچانی كورددا، به‌ڵكو ئه‌و جۆره لێكدانه‌وانه جگه له خۆبچووككردنه‌وه، خۆ به‌كۆیله‌كردن و خۆبه‌كه‌مزانی ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌ی (دامه‌زراوه‌ی چالاكیی مه‌ده‌نی) به‌رهه‌میان دێنێت، هیچتر نیه”.
* خۆکوشتنی فەریناز خوسرەوانی و خۆپێشاندانە جەماوەرییەکەی مهاباد لەلایەن هەندێک لە چالاکانی مەدەنی ناوخۆی رۆژهەڵات رووبەڕووی تانە بووه‌تەوە و پێیان وایە خۆپێشاندەران تووندوتیژییان بەکار هێناوە، خوێندنەوەی ئێوە بۆ ئەو رووداوانە چۆنە؟.
– ئه‌وه خۆپیشاندان نه‌بوو، به‌ڵكو ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆڕسكی كورده‌كان بوو له ئاست مامه‌ڵه‌ی كاربه‌ده‌ستێكی كۆماری ئیسلامی كه بووه هۆی بیداربوونهوهی زنجیره‌یه‌ك ئه‌زموون و یاده‌وه‌ریی و ئه‌و په‌رچه‌كرداره‌ی لێكهوتهوه و بووه هۆی خرۆشاندنی هه‌ستی مرۆیی و كوردیانه‌ی به‌شێكی زۆری كوردی بهشهكانیتریش و ئازادیخوازانیش له جیهاندا.
ئه‌و ڕووداوه له خۆفڕێدانه خواره‌وه‌ی فه‌رینازه‌وه ده‌ست پێناكات، به‌ڵكو له بێده‌نگبوون و خۆخواردنه‌وه‌ی له‌مێژینه‌ی ویژدانی كوردبوونه‌وه له ئاست زنجیره قهنارهكان و سمێڵ لێكردنه‌وه‌ی یارسانه‌كان و سووكایه‌تی به‌رده‌وامی كارگێڕی و په‌رله‌مانیی كۆماری ئیسلامییه‌وه به كورده‌كان و هاووڵاتییانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌ست پێ ده‌كات. ئه‌م رووداوه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی باس له به‌رگریی فه‌ریناز له نامووسی خۆی، به مه‌رگی خۆی ده‌كات، ئه‌وه‌نده‌ش زیاتر ئه‌و نیگا سووكبینهی كۆماری ئیسلامی كه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی شۆڤێنیستانه‌ی فارس سه‌نته‌ر، ئایینسهنتهر و پیاوسالاره‌وه دامه‌زراوه، ئاشكرا ده‌كات كه له رێگه‌ی كارمه‌ند و جاشهكانیانهوه، لێوه‌ی ته‌ماشای كچانی كورد ده‌كه‌ن.
له‌و نیگایه‌دا هه‌ر پیاوێكی كورد به‌شی قه‌ناره و زیندان و هه‌ر ژنێكی كورد به‌شی لاقه‌كردن و ده‌ستدرێژیی سێكسییه. پاشی سی ساڵ زیاتر، ئه‌م نیگایه له شوێنێكی په‌رده‌پۆش و شاراوه‌ی وه‌ك زیندانه‌كانه‌وه، دێته ناو هوتێله‌كان و به ئاشكرا له‌سه‌ر شه‌قام خۆی مانیڤێست ده‌كا. رۆحێكی داعشیانه و رقێكی فهندهمهنتاڵیستیانه له‌م كاره‌دا هه‌یه، بۆیه ئه‌و په‌رچه‌كرداره‌ی له مهابادێ رووی دا پڕاوپڕی ئه‌و هه‌ستكردن به ئازار و كۆژانه بوو كه خه‌ڵك له‌به‌ر زۆر هۆكار له سینه‌ی خۆیدا هه‌ڵیگرتووه. هه‌رچه‌نده ناكۆكییه‌ك له نێوان به‌رگریكردنی خه‌ڵك له شه‌ره‌فی فه‌ریناز وه‌ك كچه‌كوردێك و قبووڵنهكردنیان بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ری له لایه‌ك و له‌لایه‌كه‌ی تریش بوونی هه‌زاران فه‌ریناز له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی و بێده‌نگی خه‌ڵك له ئاستیاندا هه‌یه، به‌ڵام فاكته‌ری دوژمن و جاشه‌كانی كه لێره‌دا كارمه‌ندێكی كۆماری ئیسلامیی و ئه‌وكه‌سه له هوتێله‌كه‌دا كه ئاسانكاریی كردووه، به‌هانای ئه‌م دووڕووییه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی پیاوسالاره‌وه دێت و كۆی ههستانهكه وه‌ك كارێكی بهرگریكهرانه و ئازادیخوازانه خۆی پێناسه ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سانێك هه‌بن، به‌تایبه‌تی له نێو چالاكانی شاره‌كه‌دا پشتگیریی خه‌ڵكه‌كه وه‌ك كارێكی توندوتیژانه له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن، ئه‌وه نه‌ك هه‌ر پاساوێكی باشه بۆ جاش و كاربهستهكانیان، تا به‌رده‌وام بن له ده‌ستدرێژی و گشتاندنی نیگا فاحیشهییهكهیان به‌سه‌ر گشت كچانی كورددا، به‌ڵكو ئه‌و جۆره لێكدانه‌وانه جگه له خۆبچووككردنه‌وه، خۆبه‌كۆیله‌كردن و خۆبه‌كه‌مزانی ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌ی (دامه‌زراوه‌ی چالاكیی مه‌ده‌نی) به‌رهه‌میان دێنێت، هیچتر نییه. چالاكیی و چالاكانیی مه‌ده‌نیش دیاریی و نێوێكی تری سیستمی سه‌رمایه‌دارییه‌ت و سه‌رمایه‌دارییه‌تی خۆرهه‌ڵاتیانه‌ی مشه‌خۆره بۆ ده‌سته‌مۆكردنی نه‌وه‌كان و به سرووشتیكردنی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌ن. چ له‌م دیو و چ له‌ودیو، خه‌ریكه ئه‌م چالاك و رێكخراوه به‌ناو مه‌ده‌نیانه ده‌بنه مه‌كۆی به‌رهه‌مێهنانی مشه‌خۆری و دامركاندنه‌وه‌ی هه‌ر بزاڤێكی خۆڕسكی جه‌ماوه‌ری و فیلتهرایزكردنی به‌ناو كۆمه‌ڵێك لێكدانه‌وه‌ی خۆشكێنهوه و خۆبچووككهرهوهی ئه‌وتۆدا، كه نه شیش ده‌سووتێنن و نه كه‌باب..
لنگاوقووچكردنی رووداوه‌كه، واته نه‌بینینی ئه‌و هه‌موو توندوتیژیه فیزیكی و جه‌سته‌یی و سێمبوولییهی له‌سه‌ر كورده‌كان له‌و شاره‌دا پیاده ده‌كرێت و لێكدانه‌وه‌ی حه‌ره‌كه‌تی جه‌ماوه‌ریی شه‌ره‌فمه‌ندانه بۆ پشتگیریی له قوربانییه‌كی وه‌ك فه‌ریناز، به (توندوتیژی)، له كاتێكدا ئه‌وه توندوتیژی هۆكار نیه و په‌رچه‌كردار و كاردانه‌وه‌یه، هیچمان پێناڵێت كه هۆگربوون به رژێمه‌وه، له‌ژێر په‌رده‌ی چالاكانیی مه‌ده‌نیدا، له دۆخێكی موعتادیدایه.
*ماوەیەکی زۆرە رۆژهەڵاتی کوردستان بێدەنگییەکی قورسی بەسەردا زاڵ بووە، بەڵام ئەو خۆپێشاندان و نارەزایەتییە وای کرد بێدەنگییەکە بشکێ، بەبڕوای ئێوە ئاراستەی ئەو رووداوە دەتوانێ وا بکات رۆژهەڵاتی کوردستان بە رۆژەڤ بکاتەوە و لەو بێدەنگییە دەری بێنێت؟.
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌رگیز بێده‌نگ نه‌بووه، ئه‌وانه له زیندانه‌كان و به‌رده‌م قهنارهكانیشدا ده‌نگیان هه‌بووه، بزووتنه‌وه ئاپۆرهییهكانی شاره‌كانی وه‌ك سنه و كرماشان و ناوچه‌ی هه‌ورامان، هه‌میشه بیستراون، خه‌باتی ژنان و بزووتنه‌وه‌ی چالاكه مانگرهكان به‌رده‌وام بوون، له‌ولاتریشه‌وه خه‌باتی دیپلۆماسی و په‌رله‌مانتاری به‌رده‌وام بووه،. به‌ڵام سرووشتی كۆماری ئیسلامی و جۆری مامه‌ڵه‌كردنی زیده له سنوور بێشه‌رمانه و دڕندانه‌یه و له‌ودیو سنووره‌كانی ئه‌و وڵاته‌یشه‌وه به‌دوای نه‌یارانی خۆیه‌وه‌یه‌تی. مهاباد ئه‌م ده‌نگه كپانهی كردنه هاوار و ئه‌م هاواره‌ش گرنگه ببیسترێ و گرنگیشه له ناوه‌وه‌ڕا ببیسترێ. من ده‌زانم له‌نێو شاره كوردییه‌كاندا هه‌میشه مهسائیلگهلێك هه‌ن وایان كردووه له ئاست یه‌كتردا پشتگیر نه‌بن و بگره سووكایه‌تی و نیگایه‌كی كهمبینانه و نزمنۆڕیی له ئارادایه، ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه به‌رهه‌می رژێمهكانه و كولتووریزه بووه، بۆیه هیواخوازم گشت شارهكانیتر هاواری مهاباد ببیستن، چونكه ئه‌م هاواره له قووڵاییه‌كانی ناخی كوردبوونه‌وه هاتووه و بیره‌وه‌ریی ده‌سته‌جه‌معیانه‌ی ئێمه له ئاست ئیستبداد دا ده‌خرۆشێنێت. ئه‌مه هه‌مان هه‌ست و ئازاره كه ده‌بێته بناغه‌ی شۆڕشێكی سه‌راپایی له وێژداندا. خۆئه‌گه‌ر ویژدانه‌كان بێداربوونه‌وه، ئه‌م شۆڕشه به دوای ئامانجه‌كانی خۆیدا فۆرمیی دیكه‌ش ده‌دۆزێته‌وه. له دوای ئه‌وه‌ی له مهابادێ ڕووی دا ئیتر مانای زۆر شت ده‌گۆڕێت: مانای چوونه سه‌ركار، چوونه سه‌یران و چوونه سه‌رشه‌قام. كه‌س ناتوانێت نێوه‌ڕۆ خه‌وێ بكات و پاشان هه‌ستێ و وابزانێ بارودۆخه‌كه زۆر باشه و وڵات دیموكراتیزه بووه و رژێم گوێدهگرێ. ئه‌وه گه‌مژه‌یی و خۆگهوجكردنه وا بیر بكه‌ینه‌وه، رژێمێك ره‌فتاری له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌گۆڕێت، به‌بێ ئه‌وه بیركردنه‌وه‌ی له ئاستیاندا بگۆڕێت.
*میدیاکانی باشوور لە ئاست ئەو رووداوە تا رادەیەک بە حەزەرەوە هەڵسوکەوتیان کردووە، هۆی ئەمە چییە؟ بۆچی تا ئێستا زۆربەی حزبەکانیی باشووری کوردستانیش بێدەنگییان لە ئاست ئەو رووداوە نواندووە؟.
میدیاكانی باشوور و حزبه‌كانیش تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر چاودێرن، به‌ڵام زیاد له پێویست خۆیان سانسۆر ده‌كه‌ن. ئه‌وانه تا ئه‌ندازه‌یه‌كیش هه‌ندێ پابه‌ندیی و پێویستییان به كۆماری ئیسلامیی هه‌یه كه ده‌بێت له پێناویدا چاوپۆشی بكه‌ن له پشتگیریی ئه‌م هه‌ستانه جه‌ماوه‌رییانه. له كوردستانی ئهمدیودا كولتووری مشه‌خۆی و دهستبهكڵاوی خۆته‌وه بگره با نه‌یبا ئه‌و حه‌سانه‌وه و خه‌ولێكه‌وتن و گه‌وجییه ئاشكرا ده‌كات كه شۆڕشه‌كان له رابردووی خۆیان و شۆڕشگێڕه‌كان له رۆحیی به‌رگریی داده‌بڕێت، بۆیه ئه‌گه‌ر بێده‌نگیی و ساردیی هه‌یه به‌مانای ئه‌وه‌یه له‌مێژه مه‌ودایه‌ك كه‌وتووه‌ته نێوان شۆڕشگێڕه‌كانی دوێنی و مووچه‌خۆر و خاوه‌ن پێگه‌كانی ئه‌مڕۆوه. ئه‌م ساردییه له ئاست كۆبانێشدا هه‌بوو، به‌ڵام دواتر خرۆشێكی تێكه‌وت (به‌تایبه‌تی له فه‌یسبووكدا) و پاش ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ ئه‌وێ كه جێی شانازیی و دڵخۆشیی من بوو.
*رەنگدانەوەی ئەو خۆپێشاندان و نارەزایەتییانەی شاری مهاباد کە دوو کوژراو و زیاد لە ٢٧ برینداری لێ کەوتووەتەوە لەناو رۆشنبیرانی باشووردا چۆن دەبینی، ئایا دەکرێ لە ئاست ئەو رووداوە بێدەنگی هەڵبژێرن؟.
ڕووداوه‌كه تازه‌یه و كاری ڕۆشنبیرانیش بیركردنه‌وه‌ی دووباره‌یه، نه‌ك نواندنی هه‌ڵوێستی له‌پڕ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پشتگیریی له هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆیی له دژی سته‌مكاری بیرلێكردنهوهیهكی ئه‌وتۆی ناوێت، بۆیه ده‌بێت بێده‌نگییه‌كه‌یان له شوێنی تر سۆراخ بكه‌ین، تۆ بڵێی یارییه‌كانی تۆپی پێ و ئه‌و شتانه نه‌بووبێته هۆی بێده‌نگییان؟! هیوادارم ئه‌وانیش خه‌ریكی بیركردنه‌وه بن، نه‌ك به‌دیار گۆڵی شاشه‌وه، بیریان بچێته‌وه كه له واقیعیشدا گۆڵیان لێده‌كرێت.
رۆژی 4ی ئەم مانگە ئایار/مایۆ لە هوتێل “تارا”ی شاری مهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان كچە كوردێك بۆ رەتكردنەوەی ئەو ستەمەی كاربەدەستێكی كۆماری ئیسلامی ئێران ویستی بەرامبەری ئەنجامی بدات خۆی لە هوتێلەكە خستە خوارەوە و گیانی لەدەست دا, رووداوەكە دواتر تەشەنەی كرد و بەرفراوان بوو بۆ ناوەندەكانی دنیا، سێ رۆژ دوای رووداوەكە لە 7ی مانگ ناڕازییانی مهاباد رژانە سەر شەقام بە دەنگی بەرز ستەمی دەسەڵاتدارانیان رەت كردەوە و كاردانەوەی رووداوەكە بەردەوامە.