ئاگاداری سمیناری سیاسی بەڕێز خالید عەزیزی، سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید

بۆ زیاتر ئاگادار بوون لە بارودۆخ و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی جیهان، ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراست ، کوردستان و سیاسەتی ڕوون و ئاشكرای حیزبی دیموکراتی کوردستان لە هەمبەر ئەو گۆڕانکارییانە، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید، سمینارێکی سیاسی لە ژێر ناوی ” ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گۆرەپانی سیاسی ئێڕان و گۆڕانکارییەکانی ناوچە دا” بۆ بەڕیز خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێک دێنێت.
بە بەشداریتان باسەکانی ئەو سمینارە دەوڵەمەندتر بکەن. هاتن بۆ هەمووانە و پێشەکی بەخێرهاتنتان دەکەین.
کات: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ ـ ٠٥ ـ ٢٠١٥ ی زائینی
کاتژمێر ١٣:٠٠ بۆ ١٥:٣٠ خولەک
شوێن: UpplandsVäsbys  Kulturhuset

دەتوانن لە سەر وێنەکە چرکە بکەن.