له یادی کاک سەلام عەزیزی نه‌مر دا. ئیبراهیم زێوەیی
شازده ” 16 ” ساڵ له‌مه‌و به‌ر له رۆژیکی وه‌ک ئه‌مرۆ دا که‌سایه‌تییه‌کی دیار‌و خۆشناوی نێو جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و رێبه‌رێکی تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتووی نێو ریزه‌کانی حیزبی دێمۆکرات، به یه‌کجاری ماڵاوایی لێ کردین ئه‌ویش که‌سێک نه‌بوو بێجگه له کاک سەلام عەزیزی.
ناوبراو له ده‌ورانی زه‌مانی شا دا ده‌سپێکی کاره‌که‌ی له‌خۆ گرتنی ئه‌رکی پیرۆزی مامۆستایه‌تیی واتا پێگه‌یاندن و خوێنده‌وارکردنی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی بوو. له هه‌مان کاتیش دا وێرای پێراگه‌یشتن و سه‌روسامان دان به کاروباری بنه‌ماڵه‌که‌ی، توانی به لێبراوی درێژه به خوێندن بدا و بروانامه‌ی لیسانس وه‌رگرێ.
هه‌ر وه‌ک ده‌زانین سەلام عەزیزی به‌ر له‌وه‌ی به ریزی حیزبی دێمۆکرات و پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌و حیزبه په‌یوه‌ست بێ، ماوه‌یه سه‌رۆکی دادگوسته‌ری شاری بۆکان بوو‌و له‌و پۆسته‌ش داتوانی به هۆی تێکه‌ڵاویی ده‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و دادوه‌ری ورد و بێ لایانانه و دیفاع له حه‌ق و عه‌داڵه‌ت، سرنجی خه‌ڵکی شاره‌که‌ی بۆلای خۆی و پرسی کورد رابکێشێ.
کاتێک رێژێمی شایه‌تی جێگای خۆی به رێژیمی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یه‌شتوو واتا کۆماری ئیسلامی گۆریه‌وه و خه‌لک له ده‌وری حیزبی دێمۆکرات کۆوه‌بوون ، ناوبراو له پێناو بیروباوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دا به سانایی وازی له پۆست و به‌رژه‌وه‌نییه‌تایبه‌ته‌کانی خۆی هێنا و رێگا و رێبازی پڕ له شانازی حیزبی دێمۆکرات و گه‌له‌گه‌ی هه‌ڵ بژاردو به دڵ و گیان و بێ دوودڵی و ڕارایی هه‌ر چی له توانای فکری و جیسمی ئه‌و دابایه درێغی لێ نه‌ده‌کرد وئه‌و په‌ری تواناکانی خۆی بۆ‌جێبه‌جێ کردنی کاره‌کان ، وه‌گه‌رده‌خست.
هه‌ر وه‌ک ده‌زانین که فاکته‌ری په‌روه‌رده و ژینگه له راستای خۆده‌رخستن یا به واتایه‌کی دیکه گه‌شه و پێگه‌تشتوویی که‌سایه‌تییه جۆراوجۆره‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا دا ،ده‌ور و رۆڵی کاریگه‌ریان هه‌یه و کاک” سەلام” یش له‌و یاسا و رێسا یه به‌ده‌ر نه‌بوه و په‌روه‌رده و ژینگه له شکڵ پێدانی که‌سایه‌تیی ناوبراو دا ، گه‌لێک شوێندانه‌ر بووه.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ سیمای واقعی و راسته‌قینه‌ی نه‌مر کاک سلام له ره‌وتی جوڵانه‌وه‌ی میللی- دێمۆکراتیک و رزگاریخوازانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا وه‌ک خۆی وێنا بکه‌ین ، خاوه‌نی ئه‌و تایبه‌مه‌ندییانه بو :
بواری کۆمه‌ڵایه‌تی : تێکه‌ڵاوی و ئاشانایه‌تی ده‌گه‌ڵ به‌شێک له خه‌ڵکی ناوچه و ده‌وروبه‌ر له توێژ و چینی جیاوازی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری و، هه‌ر وه‌ها هه‌وڵی خۆپێگه‌یاندن و به‌ده‌ست هێنانی زانیاری له رێگای خوێندنه‌وه و موتالیعه‌ی سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆر،ناوبراوی زیاتر هان دا تا به شێوه‌یه‌کی کۆمه‌ڵناسانه پێوه‌ندییه‌کی گه‌رم و گورو نه‌پچراواوانه‌ی ده‌گه‌ڵ خه‌ڵک دا هه‌بێ و له‌هه‌ست و ده‌رد و ئازاراره‌کانیان ئاگادار بێ و هاوده‌ردییان له‌گه‌ڵ دا بکاو وله هه‌مان کاتیش دا، رێگا چاره‌یان پێ نیشان بدا .
بواری دادوه‌ری و قه‌زایی : شناخت و ناسیاریی قوڵیی کۆمه‌ڵگا و پێوه‌ندیی له پسان نه‌هاتووی له گه‌ڵ تاک و کۆی وڵاته‌که‌ی و هه‌ڵسوکه‌وتی مه‌نتقی له بواری ئه‌خلاقی و چۆنیه‌تی تێکه‌ڵاویی ده‌گه‌ڵ خه‌ڵکی جۆراوجۆر له نێو خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و دواتریش له بازنه‌ی حیزبایه‌تیی دا ،و به تایبه‌ت بوونی به سه‌رۆکی دادگوسته‌ری شاری بۆکان و دواتریش کارکردن له به‌شی قه‌زایی حیزبی دێمۆکرات دا ، له سه‌ریه‌ک له چه‌ندوچۆنیی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاست و بواری دادوه‌ری ناوبراو دا ، سیمایه‌کی دیار‌و به‌رچاوی به که‌سایه‌تیی سەلام عەزیزی به‌خشی بوو.
بواری حیزبی و سیاسی : به هۆی ئه‌زموون و شاره‌زایی له رووی کۆمه‌ڵایه‌تی و زانستییه‌وه ، ناوبراو زۆر به خێرایی له به‌شه‌کانی قه‌زایی ، ته‌شکیلاتی ” کۆمیته‌ی شارستان ، دیپلۆماسی ” پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه له به‌غدا ” ، ده‌فته‌ری سیاسی ” به‌رپرسایه‌تیی هێندێک کۆمیسیۆن ” کاری کر و له‌و رابیته‌یه دا، چۆنیه‌تیی هه‌ڵسوکه‌وت ،هه‌ستی به‌رسایه‌تی ، سه‌داقه‌ت ، ده‌رک و مودیرییه‌تی ناوبراو، وێردی سه‌ر زمانان بوو.
سیما وکه‌سایه‌تیی کاک سەلام ته‌نیا له‌و خسله‌تانه دا ، کورت ناکرێته‌وه و ناوبراو تا ده ده‌هات به هه‌وڵ و ماندوونه‌بوونی به‌رده‌وامی له ئاست و ره‌هه‌ندی جۆراوجۆردا هه‌نگاوی به‌رچاو و کاریگه‌رتری ده‌هاویشت و تا خزمه‌تی زیاتر به حیزب و گه‌ل و نیشتمان بکا.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئاماژه‌یه‌کی کورت به‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی ناوبراو بکه‌ین، ده‌توانین به شێوه‌ی دیاریکراو قامک له سه‌ر بار‌و ئاستی دیپڵۆماسی ، زمان زانی ” فارسی و عه‌ره‌بی ” و هه‌ر وه‌ها چۆنیه‌تیی شێوه و مودیرییه‌تی تایبه‌ت به خۆی ، واتا به‌کار بردن وکه‌ڵک وه‌رگرتن له چه‌مکی ” ئه‌وپه‌ری نه‌رمی به بێ لادان له ئوسول ” ، خاکی و خه‌ڵکی بوون، خوێندنه‌وه و رێزگرتن له لایه‌نی به‌رانبه‌ر ، چۆنیه‌تیی خۆ گونجاندن ده‌گه‌ڵ که‌س و لایه‌ن و ژینگه و له سه‌ریه‌ک هه‌ڵسوکه‌وتی دێمۆکراتیک ودۆستانه ده‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه ، دابنێین .
له ساڵیادی کۆچی دوایی نه‌مر کاک سەلام عەزیزی دا ، سڵاو ده‌نێرم بۆ گیانی پاکی، بۆ رێبازی پڕ له شانازی حیزبی دێمۆکرات و هه‌موو شه‌هیدانی رێگای رزگاری کوردوکوردستان.
له مانگی پووشپه‌ری ئه‌مساڵ دا، رێبه‌رانی شه‌هید و نه‌مری حیزبی دێمۆکرات، تێکرا هاوار ده‌که‌ن وپێمان ده‌ڵێن : باچی دیکه له‌وه زیاتر خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له چاوه‌روانی زیاتر دا نه‌هێڵینه‌وه و بۆ جارێکیش بێ له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی واز له به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سکی حیزبایه‌تیی، بێنین و ریزه‌کانی حیزبی دێمۆکرات له سه‌ر بناغه‌ی لۆژیکی دێمۆکراتیکی سه‌رده‌میانه دا، دارێژینه‌وه .